ئەم پیاوە ڕۆژانە درۆ نەكات ئەتەقێ

Saturday, 06/06/2009, 12:00

3687 بینراوە


ئەگەر بتەوێت وەڵامى درۆ بدەیتەوە ئەبێت ڕۆژانە بە دوو كۆمپیتەر خەریكى وەڵام دانەوەى درۆى ئەم لێپرسراوانە بین , هەندێ درۆ هەیە كەس گوێى پێ نادات , بەڵام هەندێ درۆ هەیە خۆشە وەڵامێكى بدەیتەوە , سەیرى سایتى درۆ نامەكەى مەلاى ئاخر زەمانم دە كرد درۆیەكى ئەو بەرزانى ئەحە سمێڵەم بینى ئەوەندە درۆیەكى زەق بوو خۆم تەریق بومەوە كە خوێندمەوە , جاوەرە كەسێك بارزانى ناوى نابێت چونكە بەرزان خۆى لە ئەسڵا ناوى ئەنوەرە بەڵام مەلا مستەفا خستویەتیە سەر كۆشى و ئیتر لە خۆشى ئەو زاتە ناوەكەیان گۆڕیوە بۆ بەرزان , جا كەسێك ئەو ناوى نابێت هەر وا درۆ زن دەردەچێت , بەرزان ئەڵێ ((ڕۆژانە دەیان كەس دەگەڕێنەوە)) هەر لە خوار ئەمەشەوە ئەڵێ (تەنها 157) كادر وازیان هێناوە , ئەگەر ڕۆژانە دەیان كەسیش بگەڕێنەوە كەواتە ئێستا لایەنگرانى لیستى گۆڕان تەنك بوون و نامێنن , من ئەڵێم ئەم كاك بەرزانە درۆى فەرموو بە شاهیدى هەموو خوێنەرانى كوردستان پۆست ئەگەر ئەم بەرزانە ناوى دوو كەسى نوسى كە ڕۆژانە دەگەڕٍێنەوە ئەوا منیش دەگەڕێمەوە ڕٍیزى نیشتمانى و خزمەت بە قائیدى سەردەم ئەكەم , خەڵكێك ئامادە بێت دەست لە پلە و پۆست و نانى خۆى و ماڵ و مناڵى هەڵگرێ و شەرەفمەندانە لە پێناوى گەلەكەیدا خەبات بكات بۆ گۆڕان ئەوا قەت ئامادە نیە جارێكى تر بگەڕێتەوە ژێر چەترە شكاوەكەى تاڵەبانى و جەنابتەوە , هەموو یەكێك لەو كادرە بەشەرەفانەى وازیان هێناوە كەمیان هە یە دەیان جار نەتان ناردبێ بە شوێنیدا , گەورەترین تەماعتان نەخستبێتە بەردەمى هەر لە پلە و پارە و چیت ئەوێت بۆت دەكەم تا ئەو پەڕى هەر لە حاكم قادرو شۆڕش ئیسماعیل و حامى حاجى غالى و تەنانەت لە ناچاریدا پەناتان بردۆتە بەر ماڵە خەزورانمان , بەڵام هەڵویستى ئەوان ئەو هەڵویستە كۆنكرێتیە بوە كە ئیش كردن بوە بۆ لیستى گۆڕان , ئیتر پێم ناڵێیت ئەم دەیان كەسە كێن گەڕاونەتەوە ریزى نیشتمانى , ئەو 157 كادرەى جەنابت باسیان دەكەیت زۆربەیان ئۆرگانى گەورەیان لابوە تەنانەت نەتان توانیوە یەك ئەندامیشیان بگرنەوە و وایان لێ بكەن بیان گێڕنەوە , شوێن پڕ كردنەوە بۆ ئێوە ئاسانە بەڵام بە كێ پڕتان كردونەتەوە با بزانین ئەوانەى ئێوە داتان ناون وەكو سلقى ڕووت وان یەك كەسیان لەگەڵ نیە , پلە بەخشینەوە ئاسانە بەڵام دراوە بەكێ ؟ كەسى وا كراوە بە ئەندام كەرت یان ئەندام كۆمیتە و كارگێڕ شمولى ئەندامێتى ناكات و تەنانەت ناتوانێ دەنگیش بدات , با نمونەى كۆمیتەى ئازادیت بۆ باس بكەم ئێستا ژمارەى كادرەكانى لە ئەندامەكانى زیاترە , كۆمیتەكانى تریش بە هەمان شێوە ن , كوڕەكەى ئەحە سمێڵ وا دەزانێ كادرانى لیستى گۆڕان تەنها ئەوانەن كە هاتونەت دەرەوە ئەى شانە نوستوەكان كە جارێ ماون , ئەترسم كاك بەرزان وا تێ گەیشتبێ ئەوەى لەوێ ماوەتەوە هەمووى دەنگى ئەون , كادر هەیە ناتوانێ دەست بەردارى موچەكەى بێت و نەهاتۆتە دەرەوە بەڵام بە دزیەوە سەردانى گردەكەش ئەكات و باشترین ئیشیش بۆ لیستى گۆڕان ئەكات , هەى داماو ئاوا ئیشت كردوە بۆیە حاڵت خۆشە , بۆیە قوڕت بۆ تاڵەبانیش گرتۆتەوە , ئەو شێوە بەرچاوە كامەیە ڕێكخستنى تازە , ئەوا خەڵكانى خۆتان لێتان بێزار بون ئیتر خەڵكى تر چۆن پەیوەندیتان پێوە دەكات , هەر درۆ بكە تا سەرى تاڵەبانى و یەكێتى ئەكەیت بە قوڕا , جارى پێشوش لە كۆبونەوەكەى دوكانا ئاوا درۆت بۆ تاڵەبانى كردبوو بۆیە تێكەوتبوو كە ووتبوت ڕیفۆرمەكانى مەڵبەند لە پەنجەكانى دەست تێ پەڕ ناكەن , تاڵەبانیش بە بێ ئەقڵى خۆى بڕواى كردبوو تا قوڕت بۆ گرتەوە و مەڵبەندت داغان كرد , ئاخر گەڕانەوەى چى , مەلا جەبار تەنانەت بە باخەوان و فەڕاشەكانیشى وتوە خۆتان ساغ بكەنەوە , تۆ ئێستا بە دەست تەكەتولەكەى كۆسرەتیشەوە گیرت خواردوە , ئەگەر سبەینێ كۆسرەت هەڵویست وەربگرێ ئەوەندەى تریش خەڵكت لێ ئەبێتەوە , بە قەد ڕیفۆرمەكان لە كۆسرەتیەكانیش ئەترسیت , ئەى نەتووتبوو ئەبێت كلكى كۆسرەتیەكانیش ببڕم , ئێستا مەڵبەندەكەت تانیوەڕۆ لاى تۆن دوا نیوەڕۆ زۆربەیان ئەچنە لاى كۆسرەت و هەندێكیشیان شەو سەردانى گردەكە ئەكەن , هەندێك ئەناسم لە ئێستاوە لە گردەكە ناوى خۆى نوسیوە بۆ كاتى تەنگانە ئەگەر ئێوە نەمان با ئێرەشى لە كیس نەچێت , من پێت دەڵێم كارگێڕت هەیە براكەى ناردۆتە گردەكە و پەیوەندى كردوە ووتویەتى بۆ كاتى پێویست , كارگێڕت هەیە لە ڕێگەى ئەندام پەرلەمانەكانەوە باشترین پەیوەندى دروست كردوە و ووتویەتى من دوو مرشحى گوندەكەم لە لیستى گۆڕاندایە چۆن دەنگ بدەم بە لیستى كوردستانى و شەوانە هاتوچۆى ماڵى یەكتر ئەكەن ,تۆ نازانى خزمایەتى لە حیزبایەتى گرنگترە , حەزدەكەم ئەگەر لە كاتت ناگرین ناوى ئەو دەیان كەسە بڵاو بكەیتەوە , كە گەراِونەتەوە باوەشى نیشتمان , بەڵام بە گەورەیى خوا درۆ ئەكەیت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە