تاڵەبانى مەیە بۆ چەمچەماڵ

Monday, 20/07/2009, 12:00

1894 بینراوە


منداڵ بووم سالى (1997) بوو پۆلی چوارەمى سەرتایی بووم مامۆستاى قوتابخانەكەمان هات و وتى : گوایە جەلال دێت بۆ چەمچەماڵ ، بڕۆین بۆ پێشوازى ئێمەى منداڵیش مامۆستا بردینى ، باران بوو جەلال ناو سەیارەیەكى جام ڕەشدا بوو دەستى دەركرد بۆمان دواتر شەو لەتەلەفیزۆن بینیمان ئەوجا ، زانیم بۆ چلەى شەهید بوونى (شەهید سەید جەوهەر) هاتووە ، ئیتر لەوكاتەوە جەلالم نەبینیوە جگە لەتەلەفیزۆن ، ئێستا من گەورە بووم ڕیشم دەركردووە ، سمێڵم دەركردووە ، زانكۆم تەواو كردوە ، ئینجا دەڵێن گوایە جەلال دەیەوێت بێت بۆ چەمچەماڵ ، جەلال تۆ هەموو تەمەنت غەدر كردن بووە لەچەمچەماڵ چۆن لەڕووت دێت بێیت ڕاستى قسەكانیشم بەم نمونانە دەسەلمێنم ، یەكەم لەشاخ هەڵۆ چەمچەماڵیتان توڕە كرد ئێوە بونە هۆى ئەوەى بێتەوە ناو شار و لەلایەن جاشەكانەوە پیلانى كوشتى بۆ دانرا و كوشتیان ، دووەم ، ساڵی (2004) لەپۆلی سێیەمى ناوەندى خوێندكارێكى كچ بەناوى (ژیان جەمال) دووەمى هەریم بوو لەكاتێكدا یەكەمى هەرێم لەكۆیە بوو خۆت بەدەستى خۆت دیاریت بۆبرد ، ئەمە چیە خەڵكى (عۆجەیە) بەڵام چەمچەماڵیەكەت بێبەش كرد نەك دیاریت بۆ نەبرد بەڵكو ئامادەنەبوى پێشوازى لێبكەى ، سێیەم ، لەساڵی (2007) هەر ئەو خوێند كارە كچە یەكەمى هەرێم و عێراق بوو لە پۆلى شەشەمى زانستى ئەم جارەشیان ناوچە گەریت كرد چونكە یەكەمى عێراقى شەشەمى وێژەیی لەكەركوك بوو پێشوازیت لەكەركوكیەكە كردوو خەڵاتت كرد بەڵام چەمچەماڵیەكەت فەرامۆش كرد من دەزانم كەركوكیەكەت لەبەر خاترى تەكیەی شێخەكانى تاڵەبان لەكەركوك بەسەر كردەوە ، چوارەم ، كاتێ دكتۆر عەلی قەرەداخى پرۆژەى زانكۆیەكى مرۆیی هێنایە بەردەم جەنابت ، وتت رازیم بەمەرجێ لەچەمچەماڵ بێت لەكاتێكدا زەوى بۆ ئەو زانكۆیە دەسنیشان كرا بوو دواتر ، پەشیمان بویتەوە بە دەعوەتێ شێخەكانى قەرەداخ ئەو زانكۆیە لەلایەن جەنابتەوە گواسترایەوە لەچەمچەماڵەوە بۆ قەرەداخ ئێستا دێی بۆ چەمچەماڵ وەعدى چیان پێدەدەى ؟ ، زانكۆكەیان بۆ دەگەرێنیتەوە ؟ ، یان ئەو كچە خوێندكارە خەڵات دەكەى ؟ ، یان زەوى دەبەخشی بەماڵی ئاغاكان و یان لایە لەیاریگاكەى چەمچەماڵ دەدەى بەماڵ ئاغاكان ، جه‌لال بیكە بەخاترى شێخى تاڵەبان یان هەر شێخێ كە خۆت مەبەستتە مەیە بۆ چەمچەماڵ ، چونكە جەلادەكان چاویان سور دەبێت و كچ ئافرەت زیاتر (فت) دەكەن جەلادەكان پارە زیاتر وەردەگرن و زیاتر دەدزن جه‌لال گەر بێیت بۆ چەمچەماڵ بێ ئەخلاقی بڵاو دەبێتەوە ، دوو فاقى بڵاو دەبێتەوە ، جه‌لال چەمچەماڵ هەر ئەو چەمچەماڵەیە كەلەساڵی (1984) سەرو ڕیش و سمێڵی (هەڵۆ چەمچەمالی و مامە ڕیشەو سەردار و موحسن) بەبڕیارى تۆ سەر و ڕیشو سمێڵیان تاشرا هیچ فەرقی نەكردووە ، توخوا جه‌لال هەتا منداڵ یەك گورچیلەكانى ئەنفال و شەهیدانى شۆڕش لەتونێتیدا نەخنكان مەیە ، توخوا جه‌لال لێمان گەڕێ با ئاوابین چاكى مەكە با خراپ نەبێ گەر تۆ بێیت گەندىەڵی زیاد دەكات زەویە تەجاوزەكان تاپۆ دەكرێت ، شەهیدەكان خەمبار دەكەى ، تاسەو چۆڵی زیاد دەكەى ، توخوا جه‌لال گەر هاتى بۆ چەمچەماڵ ئەو هەموو خەڵكەى لەگەڵتدایە شارەو شار دەسوڕێنەوە مەیان هێنە چونكە چەمچەماڵ ئوتێلى تێدا نیەو چێشتخانەكانى بچوكە بەشی نان خواردنى ئەو هەموو كەسە ناكات ، توخوا جه‌لال گەر هاتى داوا مەكە دەنگ بدەین بە بكوژی مامە ڕیشە ، چونكە ئەم شارە شاری مامەڕیشەیە ، جه‌لال توخوا داوا مەكە دەنگ بدەین بەكەسێ كە ئەم شارە هەموى بینیتى چۆن جرت و فرتى بوو بەناو جەیشى حكومەتى بەعسدا و لە (ڕەحیم ئاوا) میلەت تەماتە بارانى دەكرد ، بەڵێ جه‌لال ئێمە بەچاوى خۆمان بینیمان كە ئەو چی جاشێ بوو ئەم شارەش شارى ئەنفالە ، جاش قبوڵ ناكەن ، جه‌لال من نەوەى دوای شەست و شەش و نەوەت و شەشەم نەوەیەكى پاكم ، مێژوم پاكە ، نەپازدارى ئێران بومەو نەجاشی عێراق بۆیە ئاوا بەسەربەرزى قسە دەكەم ، توخوا جه‌لال مەیە بۆ چەمچەماڵ ئیتر لەوە زیاتر ئەم شارە ڕسوا و سەرشۆڕ مەكە ، نا ...نا جه‌لال مەركەزى شورتەى چەمچەماڵ نەگیرا ، ئەوە پیاوەكانت نەبوو ، شتى وا لەپیاوەكانت ناوەشێتەوە ، جه‌لال تاڵەبانى بیكە خاترى شێخى باوكت و هەموو شێخەكانى تاڵەبان و كوردستان مەیە بۆ چەمچەماڵ ، توخوا جه‌لال لێت دەپارێمەوە ، تكایە ... تكایە جه‌لال ئەو هەموو شێخەم كردووەتە تكاكارت ، گەر ڕێزى ئەوان ناگرى ، بیكە خاترى شەڕواڵ پلیتەكانى مەڵبەندى (15) مەیە بۆ چەمچەماڵ ، جه‌لال بیكە خاترى ئەو پیاوانەى كە شەرەفى ژنە ئەنفال و ژنە شەهیدیان ئەتك ئەكرد مەیە بۆ چەمچەماڵ ، ئەگەر جه‌لال بەقسەم نەكەیت و بێیت بۆ چەمچەماڵ دوایی هەقم نیە چی ڕوودەدات ، منیش بەرپرسیار نیم ، بۆ دواجار دەڵێم توخوا .... توخوا ... جه‌لال تاڵەبانى مەیە بۆ چەمچەماڵ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە