سەیر و سەمەرەكانی نێو كەناڵ 4 و كۆرەك تی ڤی

Friday, 19/03/2010, 12:00

1695 بینراوە


كاردۆ عەلی سەیر و سەمەرەكانی نێو كەناڵ 4 و كۆرەك tv رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت، بەجۆرێك وای لێهاتووە كەس نازانێ بەچ ئاڕاستەیەك و بۆچ مەبەستێك كار دەكەن ؟!
لەم رۆژانە پسپۆرێكی شارەزا لە بواری راگەیاند و بەتایبەتی لە بواری tv دا سیمنیارێكی بۆ سازكردیین لە شاری هەولێر، كە لە هوتیلی شیراتۆن بەڕێوەچوو، لەم سیمنارەدا باسی لە رۆشنبیری كەناڵەكان و هەروەها خزمەتكردنی tv كرد بۆ بینەر، بەهەر حاڵ نامەوێ سەرتان بهێشێنم ئەو پسپۆرە كەچەندیین ساڵە لەبواری راگەیاندن كار دەكات لە چەندیین كەناڵی tv جیهانی وەك (ئەبو زەبی، العربیە، BBC، MBC، الجەزیرە) چەندین كەناڵی دیكە وانەی رۆژنامەوانی و بە چەندیین بێژەر گوتۆتەوە، بەڵام ئەو پسپۆرە كە لەم سمینارەدا پێی راگەیاندیین ئەو بۆ چوونونانەی ئەو ئەگەڕ لەدەرەوە گێرامانەوە ناوی ئەو نەهێنین چونكە گوتی من نامەوێ دڵی هیچ كەسێك و هیچ دەزگایەكی راگەیاندنی كوردییم لێ بڕەنجێت و ئەوەی من بە ئێوەی دەڵێم لەو سیمنارەدا تەنها لە بەرژەوەندی ئێوە و دەزگا راگەیاندنەكانی وڵاتەكەی ئێوەدایە و من وەك كەسێكی خاوەن ئەزموون ئەو قسانەتان بۆ دەكەم، چونكە من ئەوەی لە راگەیاندنەكانی ئێوەدا بینیوومە بەتایبەتی لە tv یەكانتان هیچی لەگەڵ كەلتوری داب و نەریتی ئێوەدا ناگونجێت و لەچەندین كەسم بیستووە، كە بینەری كەناڵەكانی ئێوەن و خەڵكی ئەو وڵاتەن گلەیەكی زۆری لە كەناڵەكانتان هەیە، تەنانەت هەندێك كەسم بینیووە دەڵێت ئێمە سەیری ئەو كەناڵانە ناكەین !
ئەو پسپۆرە گوتیشی باشە ئێوە كە ئەزانن بینەرەكانتان سەیرتان ناكەن و بەو بابەت و بەرنامانە رازی نین، كە پێشكەشیان دەكەن و چۆن بەو كیتەلفزیۆنەكانتان لەوڵاتی خۆتانە و یەكەم جار بۆ خەڵك و هاوزمانی خۆتانە، چۆن ئەبێ خەڵكی خۆتان ئەوەندە بەو شێوەیە فراوانە گلەییتان لێ بكات !
بەهەر حاڵ چەند برادەرێكی رۆژنامە نووس و راگەیاندكار چەند پرسیارێكیان ئاڕاستەی ئەو پسپۆرە كرد، یەكێك لەو پرسیارانە ئەو بوو گوتی تۆ سەیری كام شاشەی كوردییت كردووە و بۆچوونت چی بووە لەسەریان، ئەویش لەوەڵامدا گوتی من سەیری هەندێك كەناڵی ئێوەم كردووە، بەتایبەتی ئەو كەناڵانەی پرۆگرامیین واتە بەرنامە پێش كەش دەكەن زیاتر، بەڵام من هەموو ئەو بەرنامانەی بینیوومە هەموویان كۆپی كراوی توركی و عەرەبین، كە ئەو شێوە تەقلید كردنەوەیە زۆر خراپە بۆ ئێوە چونكە هەروەك گوتم ئێوە كەلتور و فەرهەنگی خۆتان هەیە و پێویستە بایەخێكی باشی پێدەن ئەگینا بەدەستی خۆتان لەناوی دەبەن، یەكێك لەو نموونانەی كە هێنایەوە باسی لەهەردوو كەناڵی كۆرەك tv كەنال 4 كرد، گوتی من چەند رۆژێكە لە هوتیلم و لەگەڵ چەند هاورێیەكم سەیری ئەو دوو كەناڵەم زۆر كردووە، چونكە پێیان راگەیاندم ئەو دوو كەناڵە تازە كراونەتەوە بۆیە زۆرتر سەیرم كرد، بەڵام ئەگەر پێیان نەگوتبوام كوردییە، نەمدەزانی ئەو دوو تەلفزیۆنە كوردییە !
چونكە هەموو پرۆگرامەكانیان و شێوازی نیشاندانی كلیپ و داڕشتنی پرۆگرامەكانیان بیانییە و شتێكی تازەی لێ نابینم و بەڕاستی ئەو شێوازە كار كردنە هیچ سوودێكتان پێ ناگەینێت!
بەڕێزان سەیركەن ئەم وڵاتەی ئێمەی چی بەسەرهاتووە، بەتایبەتی لە رووی راگەیاندنەوە، ئەوەتا پسپۆرێكی بە ئەزموونی بواری راگەیاند پێمان دەڵێت كەلتووری ئێوە زۆر جیاوازە لە گەڵ شێوازی كار كردنتان و پێویست ناكات بەو شێوەیە كار بكەن، ئەی پێمان ناڵێن بۆكێ كار دەكەن ؟!
وەڵا مەگەر تەنها خۆیان سەیری خۆیان بكەنەوە و لەلای خۆشیان ئەو كارانە بە ئیبداع بزانن.
شتێكم بیر هاتەوە برادەرێكی وێنەگرم كە لەكەناڵی كۆرەك tv كار دەكات، ئێوارەیەكیان لە بازاڕی ئیسكانی شاری هەولێر بەیەكەوە نانێكمان خوارد، گوتی ئەو شەوەی پرۆگرامی هونەری (ئەژدەر شۆو) دوای ئەڵقەی پێش كەشكرا هەریەك لە (ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆ) كوڕێكی گەنجیان بە بەرچاوی چەند كەسێك بانگ كرد و پێیان گوت لەناو بەرنامەكە دەستت هەڵبڕەو بڵێ ئیپراتۆری راگەیاندنی كوردی (ئارامۆ) ئەوەبوو لە ناو بەرنامەكە ئەو گەنجە بەستەزمانە ئامانجەكەی بۆ (ئەڤین و ئارامۆ) پێكا.
بەڵام لەدوای بەرنامەكە ئەوەی جێگای سەرنج بوو خەڵك و جەماوەر سەیری ئەو كورەیان دەكرد، كە چۆن برادەرانی كۆرەك tv دەست خۆشیان لێدەكرد، منیش گوتم باشە بۆ ئەوەیان كرد ؟ ئەو برادەرە وێنەگرەم گوتی لەناو كەناڵی كۆرەك تاكە كەسێك حكوم بكات (ئەڤین ئاسۆ) یەو بەڕێوەبەری ئەو دوو كەناڵەیە و (ئارمۆ)ش گوێ ی بۆ شل كردووە، ئەگەر (ئەڤین) بڵێ ماست رەشە (ئارامۆ) دەڵێت وایە.
بۆیە ئەو دوو كەناڵە هیچ ئامانجێكی كار كردنی دیار نەماوە و ئەوەتا رۆژ لەدوای رۆژ پرۆگرامەكانیان لەكورتی دەدات و كەچی دەڵێ ی مێشێك میوانیان نیە، بەڵام لەوە سەیر تر ئەوەیە ئەرێ كەسێكی بێژەری رادیۆیەكی ناوخۆی بۆچی بەو شێوەیە بكرێتە بەڕێوبەر؟
ئایا ستافی كۆرەك نازانن باكگراوندی ئەو خانمە بەڕێزە تاكوێیە و چەندە شارزاییە لە بواری راگەیاند ؟
ئاخر ئەوە نیە هەموو رۆژێك داوای لێبوردن دەكا لەبینەران چونكە لە ئەڵقەی رابردوویی پرۆگرامی كۆپی كراوی كەناڵی (TR4) توركی (ئەڤین ژن و ژیان) كە هیچ مەبەست و ئامانجێكی ئەو بەرنامەیە تا ئێستا دیار نیە، كەچی لە چەند ئەڵقەیەكی رابردوودا گوایە بە بۆنەی (8) مارس پرۆگرام بۆ ئافرەتی كورد تایبەت دەكات، كەچی ئافرەتانی رۆژهەڵات بە سووك ناو دەبات گوایە ئەوان زیاتر حەزیان لە رەدوو كەوتنە و بۆتە كەللتورێك لەلای رۆژهەڵاتیەكان سەیرە !
ئەی باشە بینەری تۆ بەرنامەكەی تۆ كێیە كچ و ئافرەتی بەش مەینەتی ئەو ڵاتە نیە ؟ ئەی پێم ناڵێی (ئەڤین) خان تۆ پرۆگرام بۆ كێ و بۆ چ ئامانج پێش كەش دەكەیت ؟ ئاخر ئەنجامی ئەو جۆرە رەفتارانەی تۆیە وەزارەتی پەروەردە بە كتابێكی فەرمی قەدەغەی هەموو قوتابیەك دەكات بێنە پرۆگرامەكانی تۆ و كەناڵەكەت ؟!
ئەی لە ئەنجامی ئەو شێوازە خۆ دەرخست و ئەو بابەتە سەقت و بەسەرچووانە نیە هەرچی مەلای مزگەوتەكانە هاوار دەكات و دەڵێ بەسی كەن ئەو هەموو سووكایەتی پێكردنە بە ئافرەتی كورد و تێكدانی رەوشتی مناڵەكانمان.
بۆیە داوا لە ستافی كۆرەك تیلكۆم دەكەم ئەگەر كەناڵیان بەناوی هونەرییەوە كردۆتەوە ئاوا من دڵنیاتان دەكەم ئەو كەناڵە هەموو شتێكە تەنها هونەرییە نیە و تكایە ئامانجی كار كردن و ناوی كەناڵەكەتان بگۆرن، چونكە هیچ جۆرە هونەرێكی تایبەت بە وڵاتەكەی خۆم و هونەرمەندێكی رەسەنی وڵاتەكەی خۆم ئێستاكە لەو كەناڵە نابینمەوە
هەروەها داواتان لێدەكەم كەناڵ 4 كە ئەو كەناڵە ئێستا واباوە ناوەكە و ئارامەكەشی بە شێوەی كۆپی كراوە لە (MBC4) تكایە تۆزێك سیستەمی ئەو كەناڵەش پێداچوونەوەی بۆ بكەن، ئەگیانا دڵنیاتان دەكەمەوە ناگاتە ساڵێكی دیكە خەڵكی ئەم وڵاتە بە بەرد و دار هێرش دەكاتە سەریان و دەریان دەكات لەم وڵاتە... ئیتر سوپاس
كاردۆ عەلی هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە