بەسه ئاژاوە حکومەتەکەمان تازەیە !!!

Sunday, 06/03/2011, 12:00

1029 بینراوە




هەندێک له هاوڵاتیان بەم وتانه هەڵئەخەڵەتێن هەندێکیش لە بەرئەوەی چڵکاو خۆری ئەم گه نده ڵانەن بەم شته پڕو پوچانه ئەیانەوێ هاوڵاتیان بخەڵەتێنن که گوایه ئەم ڕژێمه تازەیه هەموی تەنیا ٢٠ ساڵە هەیە وازی لێبێنن با دوژمن سود لەم هەلە وەرنەگرێت .

ئەم جۆره بیرو ڕا بۆگەنانه بەزۆر ئەکەن بەگوێی هاوڵاتیدا نازانن ئیستا ڕۆڵەکانی ئەمڕۆ بەم جۆره درۆیانه جارێکی تر هەڵناخەڵەتێن

بەڵێ منیش ئەڵێم ئەم رژێمە تازەیە وە زۆر تازە تریشە لەوەی کە ئێمە بیرمان لێ کردۆتەوە ئەگەر سەیرێکی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەیت ئینجا بۆت دەرئەکەوێت کە ئێمە دیارە هەڵە بوین و ئەم ڕژێمە زۆۆۆر تازەیە

.١-ڕژێمێک ٢٠ دانەساڵ کورسی بەر نەدات و هەر ئەو داموچاوانەی20ساڵ٠ لەمەوپێش بن کە ئیستاش وەکو مۆمیا لەسەر کورسیەکەیان بن ئیتر کێ ئەوێرێ بڵێت ئەم ڕژێمە تازەنیە .

٢-ڕژێمێک کە دوای ٢٠ سال نەتوانێت گرنکترین پێداویستی ژیان کە ئاوو کارەبایە بۆ میللەتەکەی دابین بکات من ئەڵێم دیارە ئەم ڕژێمە هەر تازەیە . .

٣- وڵاتێک لە دوای لەناوبردنی سەدامی گۆڕبەگۆڕ کە زیاتر لەجاران گەنجان وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن بۆ ژیانێکی ئاسودەتر دیارە ئەم ڕژێمە ئەبێت تازە بێت .

٤- ڕژێمێک میللەتەکەی داوای دابینکردنی ئاووکارەباو لەناوبردنی بێ کاری لێ بکات بە فیشەک وەڵامی بداتەوە دیارە ئەم ڕژێمە لە میللەت نیەو دەستکردی دوژمنانی کوردە ، ئەگەرنا ئەی بۆچی گوێیان کەڕە لە ئاستی تۆپبارانی کوردستان لە لایەن دوژمنانی کوردەوە هەر وەکو شێریش وان بۆ گەنجانی وڵات هەروەک چۆن پەندێکی کوردی ئەڵێت(‌حی..بە خاڵی خۆی فێرە)لە ناو پەرلەمانی عراقیشدا ئەڵێی مەڕی تۆپیون گەر ئەوەندە ئازان ئەی بۆ فریای شوێنە دابڕاوەکان ناکەون کە ڕۆژ

بەڕۆژ دابڕاوتر ئەبن؟ کوان ئەو شێرانەی کە تەقەیان لە رۆڵەکانی گەل کرد من ئەڵێم کە ئەوەندە ئازاو لێهاتون ئەی بۆچی ناڕۆن بۆ کەرکوک و خانەقین و پارجە دابڕاوەکانی تر لەوێ سنگی خۆتان دەڕپەڕێنن نەک لە لەناو ڕۆڵەکانی ڕاپەریندا. لێرەدا ئەڵێم نەک تازه زۆر ساویلکەشن داماوو نەزانیشن چونک

ئەگەر ساویلکەو نەزان نەبونایە خۆتان وازتان لە کورسێکانتان ئەهێنا پێش ئەوەی رۆلەکانی گەل شاربەردەرتان بکات


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە