31 ئاب وەرچەرخانیكى میژویی

Wednesday, 02/09/2009, 12:00

2144 بینراوە


دەستەواژەى وەرچەرخان هەمیشە بۆ كارو كردەوى باش بەكاردەهێنێت بەلام لەبابەت گەلێكی وەك خیانەتى گەورەى 31 ى ئاب كە به‌راستى وەرچەرخانێكى میژویی بوو لەزۆر لایەنەوە.
بۆ هەڵخەڵتاوانەى كە بەوپەرى دڵسۆزییەوە خەبات و تیكۆشانین دەكرد لەپێناو سەركەوتنى ئەزموونى كوردی كە چەند سالیك بوو لەژیر چەندەها فشارو دەستێوەردانی دەرەكی دەینالاند شەرى ناوخۆش سەرباروبن بار هەروها رژێم كەدوژمنی سەرسەختى كوردە ئەكات لەسەر حوكم بوو.بەڵام نەمانزانى كە نەخیر ئەنفالچی و قات و قڕكەرى كورد دوژمن نەبوون بەڵكو دۆست و فریادرەس بوون بۆ وەدورنانی جەلالییەكان .
بە راستى من وەك خۆم كە لەدەزگاكانی پارتی بەتایبەتى راگەیاندنەكەى زۆرم كار كردووە دواى ئەم روداوە و بینینى سوپاى داگیر كەر بەعس لەهەولێر بروام ئەگەرچی زەعیف بوو ئیتر نەما بەلابەنەى ئەم تاوانەى ئەنجامدا ، بائەوەش لەبیر نەكەین هاو زەمان لەگەل تاوانی 31 ئاب یەكیتیش سوپای ئێرانی هینایە كویە بۆ لێدانی دیموكراتەكان یانى كەس لەوەى تر باشتر نییە.
بەهیچ شێوەیەك هێنانی دوژمن نابێتە پاساو بۆ ئەنجامدانی هیچ كاریك قەتیش نابێ پشت بەدوژمنێك ببەسترێ كە چەندەها تاوانى گەورەى دەرهەق بەگەلەكەت كردبێ.
بۆیە هەركەس و لایەینێك رێگا بەخۆى بدا ئەم تاوان و خیانەتە بكات بێ گومان تاوانى گەورەتر دەكات هەرگیز جێگاى متمانە نییە بۆ راپەراندنی كارو بارى خەڵك .دەبى لەلایەن دادگایەك.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە