نوێنه‌ره‌کانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان بۆ راستیان نه‌کرد؟.

Friday, 14/08/2009, 12:00

1396 بینراوە


وەك دەزانین لە هەرێمى كوردستاندا وەزارەتێك بەناوى وەزارەتى وەرزش و لاوان هەیە مێژووى ئەم وەزارەتەش دەگەرێتەوە بۆ (5-7-2006) كە لە بەروارى (19-4-2007)وە لە پەرلەمانى كوردستان وەك وەزارەتێكى فەرمى دانى پیادانرا ..
یەكێك لە پرۆژەكانى ئەم وەزارەتە كەمپینى هاوینەى لاوانە كە ئامانج لێى پتەوكردنى پردى پەیوەندى لاوانە لە شار و شارۆچكە جیاجیاكانى هەرێمى كوردستان ، لەم ساڵیشدا وەزارەتى وەرزش و لاوان بریاریدا لەنێوان (17 بۆ 21-7-2009) سێ كەمپینى هاوینە بۆ 600 لاو رێكبخات بەڵام بەهۆى كاتى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمان و سەرۆكى هەرێمى كوردستانەوە ئەو كەمپینە بۆ (28-7-2009) دواكەوت.
ئێمە وەك سێ لاو لە شارى سلێمانى لەلایەن یەكێك لە ئەندامانى فەرهەنگ خانەكانى وەزارەتى وەرزش و لاوانەوە بۆ بەشداریكردن لە كەمپینى هاوینەى لاوان كە بۆ هەورامان رێكخرابوو ناومان نوسرا، وەك خۆسازدانیش بۆ بەشداریكردن لە كەمپینەكە پێشتر سەرجەم پێداویستیەكانمان ئامادەكرد و وا بەنیازبووین كاتژمێر (6) سەرلەبەیانى ڕۆژى (28-7-2009) وەك پێمانراگەیەنرابوو بەرەو هەورامان بەڕێ بكەوین.
ئەوەى بەلامانەوە سەیرە و دوور لە كارى هەر جۆرە وەزارەت و دامەزراوەیەك و بەتایبەتیش وەزارەتێكى بەناو لاوانەوە ڕوویدا نوێنەرانى وەزارەت و بەتایبەتیش (ئ. ع) بەرپرسى فەرهەنگخانەى چەمچەماڵ لە كاتژمێر (11)ى شەوى (27-7-2009) پێیان راگەیاندین كەمپینەكە سازناكرێت, بەڵێ نوێنەرانى وەزارەتى وەرزش و لاوان لە درەنگانێكى شەودا لە ئەنجامنەدانى كەمپینەكە ئاگاداریان كردینەوە..
سەیرتر لەوەش ئەوەى ئێمە تێبینیمانكرد ئەم كەمپینە دوا نەخرابوو بەڵكو لەكاتى خۆیدا بەبێ بەشدارى ئێمە ئەنجامدرا, ئەمەش ئەوە نیشان دەدات وەزارەتى ئێمەى لاوان ساختەى لەگەڵ كردین و بێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكى پێشوەخت ئێمەیان لە تۆمارى بەشداربووانى كەمپین سڕیبوەوە و كەسانى تریان بە ویست و مەرامى خۆیان لە جێگاى ئێمە دانابوو..
بۆیە لێرەوە دەپرسم كێ بەرپرسە لە یاریكردن بە دژوارى ژیان و گوزەرانى لاوان و هەمیشە بێ ئومێد كردنیان ؟ كێن و كوان ئەوانەى دەڵێن گەندەڵى نێو دامودەزگاكانى حكومەت بنەبڕ دەكەین ؟ كەى چاوەڕوان بین هەق لەجیًى هەق و ناهەقیش لە جیًى ناهەقان بێت؟؟؟؟

ئەو سێ لاوەى راستان لەگەڵ نەوترا _ سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە