وەزیرى پەروەردەو سیتەمى وازهێنان لە خوێندنگاكان

Thursday, 10/09/2009, 12:00

1381 بینراوە


لەسەرەتاى گۆرینى سیستەمى پەروەردە دا بە كاریكى باش و چاك ئاماژەمان پیداو ویستمان هەر لە زووەوە دەست خوشى لە وەزارەتى پەروەردەو حكومەتى هەریم بكەین .لەگەڵ پیروزباییى ساڵى خوێندن لە خوێندكاران دەبێت خواحافیزیش لە خوێندكارانى بێ مامۆستا بكەین ؟ بەڵام گرفتەكە لێرەوە دەست پێدەكات چ گورانێك كراوە لە سیتەم جەنابى وەزیر ئیرە كوردستانە یان سوید؟ تا ئیستا پەرتووك نەهاتووە بو قوتابخانەكان نەبوونى شوێنى خوێندن لە دەستدانى كەسایەتى بەرزو پیروزى ماموستا بەرامبەر بە خوێندكار ئاستى خوێندكار زور پاش كەوتوە وازهێنانى خوێندكاران لە خوێندن لەبەر كەم دەرامەتى و خراپى بارى داراى كەس و كارى خوێندكاران جونكە ناتوانن منداڵكانیان بنێرن بۆشوینكى دوور. كەبەریزیان دەڵین خوێندن لە قوتاغى بنەرەتى بە زۆرییە ؟ من لێرەوە لە جەنابى وەزیر دەپرسم كەر مامۆستاى خاوەن بروانامەى بكالۆریوس نەبێت تەنها مامۆستاى بروانامەى دبڵوم هەبێت كێ وانە بە قوتابیانى پۆلى حەوتەم دەڵیتەوە جونكە بەرێزتان نوسراوتان ناردوە بو هەموو خوێندنگاگان كە نابى ماموستاى دبلۆم پولى حەوتەم و هەشتە م نویە م یڵیتەوە ؟ مەبەستم لە شوێنە دوورەكانە بۆ پێنچ پۆلى خوێندن تەنها یەك مامۆستا دانراوە بە پێچەوانەى قسەكانت لە كەنالى ئاسمانى گەلى كوردستان ووتت پێنج قوتابى و سێ ماموستاتان ناردوە؟ هەروەها كەباس لەگواستنەوەى ماموستایان دەكەیت كە هەموو ماموستایان لە هاوین گواستراونەتەوە ؟ من لەبەرێزتان دەپرسم كێ گواستراوەتەوە فەرمان دەرچوە بەڵام دەست لەكار هەڵگرتن نیە تا مانگى 11 با بەرێزتان باش بزانن ؟ من یەكێكم كە فەرمانى گواستنەوەم دەرچوەو تا ئیستاش نەقل نەكراوم دەیان جاریش سەردانى بەرێوەبەرى پەروەردەكەم كردوە ؟ لەكوتاییدا داواكارم جاوێك بەو فەرماندا بخشێنەوە جونكە لە خزمەتى خوێندكاراندایە . چونكە زوربەى هەرە زورى خوێندكارانى لادییە كان واز لە خوێندن دەهێنن و كاریگەرى خەراپیشى دە بێت لەسەر رەوشى پەروەردە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە