دوای بارانێ کەپە نک ؟؟

Monday, 23/12/2013, 12:00

1610 بینراوە



مرۆو کاتێک درۆ لە گەڵ لایەنێکی دیکە دەکا یا لە کۆمەڵگادا بە درۆزن ناسراوە ، دەتوانێ خۆی وویژدانی خۆی رازی بکا ، کە درۆی کردۆتە پیشەی رۆژانەی خۆی وپەنا بباتە سەر ویژدانی دەروونی خۆی بەسەریدا باز بدا . بەڵام کەسێک کە لەگەڵ خۆی درۆ دەکا و راستیەکان دەزانێ ئە مرۆوە یا بێ ویژدانە یا شەورۆژ لەگەڵ ویژدانی خۆی دەجەنگێ .(نەدای دەروونی یا ویژدان لە ناخی هەمووکەس دا وجودی هەیە ومەبەستم بێ حورمەتی بەکەس نییە .)
پێش ئەوەی کە روولە هەندەران کەم هەتاڕادەیەک ئاشناییم لە گەڵ شێعرو هۆنراوەکانی / رەفیق سابیر / هەبووە .پاشان کە رووم لەهەندەران کرد زیاترلەسەر بابەتەکانی ستارم گرت وپێم وابوو ناوەرۆکی شێعرەکانی پەیامی راستەخۆیان تێدایە هەڵگری کەسایەتی خۆیین بۆیە دەتوانێ کاریگەری باشیان لەسەرمن هەبێ .شێوازی نوسین شێوازی ڕێچکەی شاعیرو ئەدیب قسە لەسەر چوار چێوەی ژیان و کەسایەتی ئەو دەکەن . بەڵگەم بۆ ئەو قسەیەی خۆم نەمر مامۆستا / هێمنی موکریانی / یە .هەنراوەکانی ئەو نەمرە بە تایبەت / ناڵەی جودایی / پەیوەندیەکی راستەوخۆی بەو باوەڕە هەیە کە ژیانی لەسەر دانا . / هێمن
سەربەرزانە ژیا وەک شەهید کاوە گەرمیانی ، ئەوی کە کورد بەسەر هێمنیان هێناو بەسەر کاوە و کاوەکانیان هێنا دوژمن نەبوو ، کوردی نەزان وگوێلەمست بوو. بۆیە نێوان کەسایەتی هێمن وکاوەدا لەگەڵ سابیری پارلمانتار و کۆنە شاعیر جیاوازی زۆرە .
دوژمن هەرچی بەسەرمان بێنن بە دەرفەتی دەزانن .ئەوەی کە جێگای پرسیارە بەسەرمان دێ لە چەنگ نوسەروشاعیرو ئەدیبی کوردە کە بێ پاساو دەمێنێتەوە. شەوی رابوردوو لە کاناڵێکی کوردی لە باشوی وتو وێژێکی کورتی رەفق سابیرم دیت کە دەیفەرموو: ئەگەر لە حاند ترۆڕی رۆژنامەوانەکانی دیکە بێ دەنگ نەبیایەن ئەڕۆ کاوە وای بەسەر نەدەهات ! بەواتایەکی دیکە دەخوازێ بفەرموێ ،کە بنە ماڵەی بارزانیش لە رابوردوودا ئەو کارەیان کەردوو سەرۆکی هەرێم باشترە بێدەنگ بێ ! ئەو کابرایە پاکانە بۆ سەنگاویەکانی ناو حیزبەکەی دەکاو خەمی ئامەدو دایکی ئامەدەکانی نییە .
گوتم شێعرەکانیم تا کاتێک وەردەگرت کە بە جەلال تاڵەبان ی نەگوتبوو / ماندێللای کوردان !/ یانی ئەو ماندێللایەی کە دەستی بۆ ئاسمان راداشت بۆ پێکهاتنی هەڵەبچەکانی دیکە !؟ لە کۆمەڵگای بێ بەختی ئێمەدا تاقمێک کەسایەتی هەن کە لەدووەروە بیانناسی باشترە کە نزیکی هەڵسوکەوتیان دەبێ لەبەر چاوت دەکەون .لەسەراسەری ژیانمدا بێبەختی فەقیری نەهامەتی زۆرم بەسەر هاتووە .وەک زۆرینەی خەڵکی خۆشەویستی خۆم کارەساتم بەسەردا تێپەڕیوە . ئەو ماوەی دوو حەوتوویە لە شەهید کردنی کاوە تێدەپەڕێ لە خۆم وەڕەزم جار جار هیندێک قسە دەکەم کە پاشان لێیان پەژیوانم . بەتایبەت کە / ئامەد / لەدایک بوو بۆیەکەم جار گریا ؟ گریانێک بە قەت هەموو شێعرەکانی شاعیرانی دڵسوز بە نەتەوەکەیان .گریانێک کە ناڵەی جودایی سەر لەنوێ بۆ هێمنی زانا تۆمار کردەوە .
بە رەفیق سابیرەکان دەڵێم : دوای بارانێ کەپەنک !؟ دەڵیم هەرکات عەرزو ئاسمان لێک دووران ئەوکات بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەتوانن کێشەی کورد چارەسەر بکەن . چرای کەس هەتا بەر بەیان ناییسێ ئامەدەکان مەزن دەبن و چەقەڵەکانیش لە باغ دەردەکرێن . قسەکانم دادەکوژێنم ئەوەندەم ماوە بیڵێم : مرۆوی ئایینی گوتنێکیان هەیە کە زۆرجار بیستومە دەڵێن ، زۆر خوێندنی قوڕعان خۆشە . منێش دەڵێم هیندێک بابەت بۆ کۆمەڵگای داهاتووی کورد هەزاران جار دووپاتی کەیەوە پێویستە ، زۆر جار فکر لە داهاتووی رۆژهەڵاتی وڵات دەکەمەوە ودەڵێم هەرکات هاتوو خودای ناخواستە ئاڵو گۆڕێک چێ بوو ، لەچەنگ سەنگاویەکانی وێ چمان بەسەردێ کە هەنگوینی رۆژگارمان لێ نەکەنی کەکرە .

جەعفەر کەریمی / ٢٣/ ١٢/ ٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە