ئاگاداریەكى لە فەیس بووك، لە لاپەڕەى (شۆڕشى باڵەكایەتى)

Friday, 11/03/2011, 12:00

1271 بینراوە




ئاگادارى گشت ئەندامانمان و خەڵكى بەشەڕەفى باڵەكایەتى و شۆڕشگێڕان دەكەینەوە، ئەم لاپەڕەیە تەنیا بۆ هەڵوێست وەرگرتنێك بەرامبەر دەسەڵاتى گەندەڵى بنەماڵەى بارزانى و دیكتاتۆر... كە وەك خۆتان ئەزانن باڵەكایەتى وەك هەموو كوردێك ئەزانێت خەڵكێى شۆڕشگێڕ و ڕوناكبیرى تێدایە، بۆ هەموو بۆنەیەك بەو پەڕى ڕێزەوە بەڕێى دەكات... بۆ ئەم گەندەڵییەى كە ئێستاش لە كوردستان هەییە و سەرۆكێكى گەندەڵ و دیكتاتۆرمان هەییە.. باڵەكایەتى بە پێویستى ئەزانێت ئەم ئەركە لە ئەستۆ بگرێت و شۆڕشێكى بەرفراوان دژى ئەم دیكاتۆرانە بكات و لە ناویان ببات و زەبرێكى وایان نیشانبدات كە نابێت قەت وایان بە خۆیانەوە دیتبێت،،، بە ئەركى كۆمەڵێكى بەرچاوى گەورەى گەنجان و لاوان تا ئاستێكیش ڕەگەزى مێ شۆڕشێكى بەرفراوان دەكات و دەبێتە شۆڕشێكى نمونە لە گشت كوردستان كە گەنجانى باڵەكایەتى بەڕێوەى دەبات..
بەڕێزان هەندێكیان دەڵێن ئەم پەیجە هى دەزگاى پاڕستنەو بۆ مەبەستى جاسوسى دروست بووە، بەڵام دڵنیاتان دەكەینەوە ئەم پەیجە پەیجى خەڵكى ناڕازى و هەژارو تێكۆشەر و باڵەكى ڕەسەنە نەك هى ئەم كۆیلانە كە دەڵێن ناوى باڵەكایەتى سوك مەكەن، بەڵكو دەڵێین ئەم كۆیلانە و ئەم ڕۆبۆتانەى پارتى لە چۆمان كە باڵەكایەتیان سوك كردووە. بە پاراستنى كەسێكى دیكتاتۆر و ناو زڕایى و خیانەت كار لە كۆمەڵگەى كوردى.
بەڕێزان هەموو لایەك ئاگادار دەكەین كە گەنجانى باڵەكایەتى بەم زوانە شۆڕشێكى بەرفراوان دەكەین و بنەماڵەى دیكتاتۆرى بارزانى لە ناو دەبەین. وە هەموو ئەم هەقانەشیان لێ ئەستێنینەوە كە لە باڵەكایەتیان ئەنجامداوەو كردوویانە.
وە لێرەشەوە داوا لە گشت گەنجێكى ئازادى خوازى كورد بەتایبەت باڵەكایەتى دەكەین . كەوا بەم زانە خۆیان ئامادە بكەن تا زەبرەكەمان زەبرێكى ڕاستەقینەى گەنج بێت لە وەشاندنى، گەنجانى باڵەكایەتى ئێمە زیاتر خۆمان بۆ پێشەوەى سەنگەر ئامادەكردووە، چونكە بنەماڵەى دیكتاتۆر هەر لەمێژە لە سەردەمى مەلا مستەواى گەندەڵى بابى مەسعودى دیكتاتۆر سوكایەتى بە ئافرەتى باڵەكایەتى كراوە و دەست درێژیان كردونەتەسەر، بۆییە بە جیهادى ئەزانین كە ئەم شۆڕشە بەرپا بكەین.
ئەمەش لینكى لاپەڕە::
http://www.facebook.com/profile.php?id=100002152632315
بژى كورد بژى كوردستان.
بژى گەنجانى كۆمارى باڵەكایەتى شۆڕشگێڕ.
بۆپێشەوە ئەى گەنجانى باڵەكایەتى، بۆ لەناوبردنى دیكتاتۆرى بنەماڵە.
شۆڕشگێرانى باڵەكایەتى


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە