مسعود بارزانى ئەڵێت شانازى دەكەم كەخاوەن فایلمان نیە .. بەڵام خۆى قورسترین فایلى سیخوڕى هەیە (بەبەڵگەوە)

Tuesday, 31/01/2012, 12:00

2351 بینراوە


پاش پرۆسەى ئازادى عێراق و روخانى رژێمى دیكتاتۆرى سەدام لەگەڵیا پەردە لەسەر زۆر نهێنى و دۆسیەیى سیخوڕى سەرە سیاسیە كوردەكان ئاشكرابوو ، ئەو بەناو سەركردە سیاسیە كوردانەى خۆیان بەپاڵەوان و فریاد رەسى میللەتەكەیان ئەزانى و بەناو خەبات و پێشمەرگایەتیان رۆژى هەزار جار بەمیللەتى داماو ئەفرۆشتەوە ، ئەو فایلانە ئەوەى ئاشكراكرد كەئەم فس فس پاڵەوانانە نەك هەر سیخوڕى بەلاش بوون بۆ دەزگا ئەمنیەكانى رژێمى سەدام بەڵكە هەرزان بەها هاوڕێكانى خۆشیان لەرێكخستنە نهێنیەكان بەدەستگیركردن داوە و بەهۆیەوە سەدان ئەندامى رێكخستنە نهێنیەكان و كەس و كارى پێشمەرگە راپێچى زیندانە تارەكانى بەعس كراون و زۆرێكیان لەژێر ئەشكەنجەدا مردوون یان گوللە باران كراون و لەسێدارەدراون ، ئەم راستیانە هیچ قسەى گومانى لەسەر نیە چونكە حاشا هەڵنەگرانە دۆسیەكانى ئەمن و موخابەرات ئاشكراى كردن و ئابرووى ئەو سیخوڕە خائینانەى بەتاڵانبرد .

سەمەرەترین و بەسوێ ترین شت كە چاوەنواڕنەكراوانە روویدا و لەهەموو مێژووى مرۆڤایەتیدا هاوتا و هاوشێوەى نەبوو ئەوەبوو كە سەركردایەتى سیاسى ئەو پارتە بەناو شۆڕشگێڕانە بەچەپڵە رێزان لێبووردنى بۆ ئەم خائین و سیخوڕانە دەركرد كەتاكو ژێر گوێچكەیان سووربوو بە عــــارى گەورەترین خیانەتى نەتەوەیى لەمێژووى بزووتنەوەى رزگاریخوازى میللەتى كوردا .

دیارە محمەدى حاجى مەحموود سەرەتاى پرۆسەى ئازادى بەرێگەیەك لەرێگەكان زۆرێك لە فایلى سیخوڕێتى ئەو خائینانەى بەدەست كەوت و چەند جارێك هەندێكیانى بۆ رۆژنامەى هاوڵاتى و هەندێ میدیاى تر دزە پێكرد ، بەڵام كاتێ فشارەكە لەسەر كاكە حەمەى گوڵەخان زیادى كرد و دەنگدانەوەكان لەوە گەورەتربوو كە ئەو پێشبینى دەكرد و زانى دەرگاى زۆر پرسیارى لەسەر واڵا دەبێت بەتایبەتى هەرەشەكردنى هەڵدانەوەى فایلى سیخوڕبوونى خودى خۆى بۆ ئیتڵاعاتى ئێرانى لەلایەن بەرپرسانى یەكێتیەوە .. ئەوكات بەپەلە دزەپێكردنى ئەم فایلانە كۆتایى پێهات و رەنگ و دەنگى بڕا بڕا نەما .

سەرەتا هاوشانى ئەو دزەپێكردنانە حەمەى حاجى مەحموود لەپێگەى (سورێن) ى سەر بەپارتەكەیەوە گرنگترین و هەستیارترینى ئەو فایلانەى بڵاوكردەوە ، بەتایبەتى فایلى سیخوڕیەكانى هەریەك لە (شاڵاوى عەلى عەسكەرى و حامى حاجى غالى و ئاسۆ ئەڵمانى و مستەفا چاوڕەش و شەوكەتى حاجى موشیر و سەعدى ئەحمەد پیرە و نورى سەوزەبڵاخى و عەلى باپیر و چەندینى تر) ، لەو فایلانەدا راپۆرتى دەستنووسى واى تیابوو كە بەخوێندنەوەى مرۆڤ بەراستى لەناخەوە شەرمى لەبەكورد بوونى خۆى دەكرد لەم هەرێمە خائینستانەدا ، بەتایبەتى پاش ئەوەى كەسێك بەم سیخوڕ و خائینانەى نەووت پشتى چاوتان برۆیە .. بـــــگــــــرە زۆریان پۆستى زۆر باڵاى حیزبى و حكومیشیان وەرگرت ، بەوێنەى شاڵاوى عەلى عەسكەرى كە كرایە راوێژكارى تایبەتى جەلال تاڵەبانى و بە ئەندامى سەركردایەتیش لەتەك ئاسۆ ئەڵمانى و حامى حاجى غالى و ئاسۆ ئەڵمانیدا لە كۆنگرەى نوێبوونەوەدا هەڵبژێردرایەوە ، سەعدى ئەحمەد پیرەش بە ئەندامى مەكتەبى سیاسى هەڵبژێردرایەوە و كرایە سەرپەرشتیارى مەڵبەندەكانى دهۆك و موسڵ و هەولێر ، حامى حاجى غالیش كرایە بەرپرسى مەكتەبى پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانى یەكێتى و بەوبۆنەیەشەوە ژنى دووەمیشى لەسەر خێر بۆ مارەكرد كە جیاوازى تەمەنى نێوانیان تەنها چل و هەشت ساڵ بوو ، مستەفا چاورەشیش كرایە بەرپرسى مەڵبەندى پێشمەرگە لە فەرماندەى گشتى و ئاسۆ ئەڵمانیش بەپشتیوانى كۆسرەت پاشتر بەرپرسیارێتى مەڵبەندى هەولێرى وەرگرت و عەلى باپیریش وا ئەمیرى كۆمەڵەى ئیسلامیە ، دووانەكەى تریش لەژیاندا نەمابوون دەنا ئەوانیش ئیستا وەزیر و گوزیر دەبوون .

ئەوەى جێى سەرنجە و ئەوكات لەپێگەى سورێندا بڵاوكرایەوە حەماسەتى ئەم سیخوڕانەبوو بۆ خیانەت ، وەك لەراپۆرتەكانیاندا هاتبوو و بەتامەزرۆیى ناو و ناونیشانى ئەندامى رێكخستنە نهێنیەكانیان بۆ ناردبوون لەگەڵ پلانى ئایندەیى هەموو چالاكیەكانى هێزى پێشمەرگە و زانیارى بوارى سەربازى و سیاسى و تەنانەت كۆمەڵایەتیش .

لەم سەروبەندەشدا مەسعود بارزانى ئەوكات هاتە گۆ و شەكرێكى تاڵى شكاند كەگوایە : ئەو شانازى دەكات بەوەى لەناو سەركردایەتى پارتیدا تاكە یەك خاوەن فایلى سیخوڕى نەبووە ، هەڵبەتە ئەو پێشەكى ئەوەى لەیادى خۆى بردەوە كە سى و یەكى ئاب گەورەترین خیانەتى مێژوویى و پەڵەى عەیب و عارە بەنێوچەوانى شۆڕیەوە ، بەڵام ئەشێ ئاییندەش زۆر شتى شارەوەمان بۆ ئاشكرا بكات لەوەى چۆن حەمەى حاجى مەحموود ئەو هەموو فایلى سیخوڕییەیى تاقمەكەى جەلال تاڵەبانى بەدەست كەوت و تاكە یەك فایلى تاقمەكەى بارزانى بەدەست نەكەوت ..!!؟ ، ئەشێ لەسەرەتاوە بەكێشى فایلەكان دۆلارى وەرگرتبێ كە بەگونیە هاوردەكرابوون چونكە ماشااللە ئەم خائینانە زۆر چوست و چالاك بوون وەك چۆن ئیستاش لە دۆسیەكانى گەندەڵى و دەست و داوێنپیسى و بەتاڵانبردنى سامان و نەوتى ئەم میللەتەدا بەهەمان شێوە زۆر چوست و چالاكن ..... كڕینەوەى فایلەكان لەلایەن پارتیەوە ئیحتیمالێكى زۆر نزیكە بۆ كەسێكى سیخوڕى ئیتیلاعاتى شۆفڵ ئاودیوكەرى وێنەى كاكە حەمە ، هەروەك چۆن ئەشێ پارتى زوو بەفریایى خۆى كەوتبێ و فایلى سیخوڕییەكانى لەگەڵ ئەفسەرەكانى موخابەرات و ئەمنى عێراقیدا حەشاردابێ ، وەك چاكەدانەوەیەك بۆ ئەوانەى لە سى و یەكى ئابى خیانەتدا مەسعود و تاقمەكەیان لە ئاشبەتاڵێكى تر رزگار كرد .. هاوشانى ئاشكرا نەكردنى ئەو ئابرووچوونە مەزنە .

بەهەرحاڵ بەمەش پارتى و مەسعود لەئابرووچوون رزگاریان نەبوو .. بفەرموون تەماشاى ئەم چاوپێكەوتنە رۆژنامەوانیەیى كەناڵێكى عەرەبى بكەن كەلەگەڵ ئەفسەرێكى زۆر پلە گەورەى موخابەراتى سەردەمى بەعسدا ئەنجامدراوە و ئەو ئەفسەرە هەر زۆر راشكاوانە و بێ هیچ چەن و چونێك باس لە هەماهەنگى و چاوپێكەوتنى نهێنى سەرۆكى دەزگاى موخابەراتى عێراقى رژێمى بەعس دەكات لەگەڵ خودى مەسعود بارزانى بۆ چەند جارێك لەشارى موسڵ .. هاوشانى پەیوەندییەكى باش كە موخابەراتى بەعس بەردەوام لەگەڵ مەسعود و تاقمەكەیدا هەبووە و مەبەست لێى پاراستنى بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانى مانەوەى سەدام حوسین و بەعس بووە لە كورسى حوكمدا بەرامبەر بەزامنكردنى مانەوەى مەسعودى خائین و تاقمەكەى و پارستنیان لەكاتى پێویستدا ، بفەرموون كلیكى ئەم لینكە بكەن و بەچاوى خۆتان بیبینن و گوێ بیستى فایلە قورسكەى خیانەتى مەسعود و تاقمەكەى بن:

***************************

***************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە