لە سایەى پارتى و بارزانى هەولێر لە چى دایە؟

Thursday, 30/04/2009, 12:00

1719 بینراوە


پاش 31ى ئابى 1996 كە سەرۆك بارزانى بە سوارى كۆپتەرەكانى بەعس و دارودەستەكەشى هەروەكو جاشەكانى ساڵانى هەشتاكانى سەدەى ڕابردوو كە زۆربەیان پێشتر ئەزموونى لەم جۆرەیان هەبووكە جاشانە لە سەر پشتى دەبابە و لە پشتى دەبابەوە هێرش بكەنە سەر هێزى پێشمەرگە كە بەڵگەشمان بۆ ئەو جۆرە جاش و مەفرەزە خاێانە (شێرەكەى بارزانى) تحسین شاویس و قاسمە كۆرى كۆیە و عەباسى بالو و مامەند قەشقە و........چەندانى تر توانیان شارى هەولێر داگیر بكەن و پەرلەمان بكەنە گەراجى دەبابە!

پێش 31ى ئاب هەولێر چەند كارگەیەكى لێبوو كە هى سەردەمى ڕژێمى بەعس بوون بەردەوام بوون لە كاركردن وەكو كارگەى جگەرە و كارگەى مافور و كارگەى ڕستن وچنین وكاگەى مەڕمەڕى هەولێر، لەگەڵ هاتن و پەلاماردانى حرس جمهورى و جاشەكانى مسعود بارزانى ئەم كارگانە هیچ یەكێكیان وەكو خۆى نەما و لە موڵكى حكومەتەوە بوە موڵكى بنەماڵەى بارزانى كەلە پێناو پارتى و بارزانى كارى دەكرد، دواتر ئامێر و ماكینەكانى كارگەى جگەرەى هەولێر هەر نێچیر و مامە ڕوو ڕەشەكەى دەزانن كە بۆ كێندەر بردیان چى یان لێكرد. كارگەى مەڕمەر بەحیساب فرۆشرا و بوو بە موڵكى تایبەت كێ پارەكەى وەرگرت و چۆن فرۆشرا؟؟ نە پەرلەمان و نە پارتى و نە خەڵكى كوردستان نازانن جگە لە مسعود و نێچیرى برازاى و بنەماڵەكەى نەبێت كەس نازانێت چیان لێهات، هەروەها كارگەى مافور لە كاركەوت و كارگەى (نسیج) ڕستن و چنین بوو بە موڵكى نێچیر و بنەماڵە و بوو بەكارگەى بیبسى.

پرسیار ئەوەیە ئەگەر حزبێك یان حكومەتێك بیەوێت خزمەت بە پایتەختەكەى بكات دەبێ ژێرخانى ئابوورى ببوژێنێتەوە یان وێرانى بكات؟؟ دەبێ كارگە و پرۆژەى زیاترى لێبكاتەوە و هەڵى كاركردن بۆ بێكاران دابین بكات و بارى ژیان و گوزەرانى خەڵكى باش بكات یان بێ كاریان بكات و قووتى ڕۆژانەیان ببڕێت؟؟

هەموو خەڵكى كوردستان دەزانن كە لەو سەردەمەوە تا ئێستاش حكومەت و میللەت و نیشتیمان بریتى بوون لە پارتى ، پارتیش بریتى بوون لە خزمەتكارانى دیوەخانى بارزانى، بە تایبەت خەڵكى شارى هەولێر پاش 31ى ئاب حوكمى تاكڕەوى و دكتاتۆرى دڕندەى پارتى و بارزانیان بینى كە تێگەیشتن كوردستان و گەل و حزب هەموو نۆكەر و خزمەتكارى ماڵى بارزانین بە تایبەتى (پ.د.ك) و سەركردایەتى ئەم پارتە كە لە هەموو كەس زەلیل و ترسنۆك و چروكتر و بێ كەرامەت ترن، چونكە ئەوان سەركارى نۆكەر و خزمەتكارەكانن، زۆر جاریش شەق و زللەى منداڵانى بارزانیان بەركەوتووە وەكو (زەعیم على) كە لە ناو مێیف چۆن بریندارەكانیان ڕەمى كرد و خۆشى بەدەستى ئەوان قەپۆزى شكا، بەڵام مرۆڤ هەق بڵێ هەست و شعورى زۆر سەلامەت بوون چونكە هەست و شعورى نەبووە ئەگەرنا هەڵوێستێكى دەنواند.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە