كورد و ئای تی (IT Information Technology)

Monday, 23/02/2009, 12:00

2018 بینراوە


ئێمه ی کورد ئه مڕۆتا ڕاده یه ک پاره مان ھه یه ده توانین په یوه ندیی بازرگانی ببه ستین و که ره سه ی مۆدێرن بکڕین به ڵام ئه وه ی ناتوانین به ئاسانی په یدای بکه ین ھاووڵاتیی شاره زایه له بواره تازه کاندا.
ئێمه ی مرۆڤ به دوای ڕ هوڕه وه ی ژیاندا له م جیھانه دا ھه ر ھه نگه شه لێمانه ، جیھان ھێنده خێرا پێش ده که وێ که به ھیچ شێوه یه ک له گه ڵیدا ده رناچین به جۆرێک ئه گه ر ڕۆژێک ڕۆژنامه نه خوێنینه وه یان ئاگاداری میدیاکان نه بین ئه وا ھه ست ده که ین له کاروان دوا که وتووین.
ئاستی ده ستی كارگه ر له ئه مڕۆی كوردستاندا چۆنه وه ده ورو بۆچوونی ئێمه ی كورد له ده ره وه ی ووڵات چیه ؟
له مانگی ١٢ ی پاردا حوكومه تی عێراق له به رلین ژماره یه ك ئه كادیمیی عێراقی كۆكرده و ه بۆ دانانی ڕێوشوێن بۆ سوود وه رگرتن له خبره كانیان.
من به پێویستی ده زانم حوكومه تی ھه رێمیش خێرا به م ھه نگاوه ھه ستێت بۆ ئه وه ی كه سانی شاره زای كورد به سه ر كوردستاندا نه چن بۆ به غدا و له ھه مان کاتدا حوكومه تی هه‌رێم ده توانێت له پاشان ئه و خبرانه به حوکومه تی مه رکه زی بفرۆشێته وه .
ھه روه ھا له ھه مووی گرنگتر ئه وه یه چۆن حوكومه تی ھه رێم سوود له بازاڕی مۆدێرن وه ربگرێت، به جۆرێك كات و خه رجی كه م بكاته وه ، بۆ نموونه كوردستان ته كنۆلۆجیای مۆبایلی به پاككراوی ھاته به رده ست واته به مۆبایلی پێشكه وتوو ده ستی پێ كرد نه ك وه كوو ئه وروپا بۆ نموونه له سفره وه به مۆبایلی زل و سه ره تایی ده ست پێ بكات، ئه گه ر ئه م جۆره بازاڕانه به شێوه یه کی زانستی کۆنترۆڵ بکرێت قازانجی زۆر ده گێڕێته وه بۆ ووڵات.
له سه ر ھه مان شێوه گرنگترین بابه ت ئه ویش ھێنانی ئای تی بۆ كوردستان، واته به كارھێنانی كۆمپیوته ر له ده زگاكانی حوكومه تدا وه یان کۆمپانیاکاندا.
تا ئ همڕۆی كوردستان كۆمپیوته ر ب هشێوه یه کی زۆر سه ره تایی ھێنراوه ته دام و ده زگاكانه وه ،وه به ڕێژه یه كی كه م سوودی لێ وه رگیراوه ، من پێم وایه ئێستا کاتی ئه وه ھاتووه پلانی زانستی بۆ ئه مه دابنرێت و بزابرێت بۆچی به کاردێت وه چیمان بۆ ئاسان ده كات.
لێر هدا مه ترسیه كه له وه دایه ئه گه رئای تی ئه مڕۆله کوردستاندا له سه ر بنه مایه كی دروست بنیات نه نرێت ئه وا ده بێ چه ند ساڵێكی تر ھه مووی دووباره بگۆڕدرێت، ئه مه ش وه کوو ئه وه وایه له سه ر ئه رزێکی ته خت بینا وه یاخود شار دروست بکه یت که ئه مه زۆر ئاسان تر ه له وه ی شێوه ی بینایه ک یان شارێک بگۆڕیت بۆ شێوه یه کی تر واته ڕووخاندنی و دووباره بنیات نانه وه ی ئه مه ش بوه ھۆی ئه وه ی زۆربه ی کۆمپانیاکان له ئه وروپا پاش قه یرانه ئابوریه کانی پار پڕۆژه ی له م جۆره بوه ستێنن یان دوابخه ن چونکه قازانجه که ی له ماوه ی چه ند ساڵێکدا ب هدی ده کرێت.
له و کاته وه ئای تی دروست بوو، ئاسانکاریه کی گه وره ی ھێنایه ژیانی ئاده میزاده وه به ڵام پاش ماوه یه ک که به کارھێنانی ئای تی په ره ی سه ند ھه ندێ گیروگرفت ھه ست پێ کرا که جۆره ناکۆکیه ک وه یاخودBusiness  که له به رێکی دروست کرد له نێوان خودی خۆی واته ئای تی له لایه ک و بیزنیس له لایه کی تره وه .
بۆ نه گباتی گیرو گرفته که زۆر گه وره تر ده بێت ئه گه ر له نێوان پێکھاته ی کۆمپانیا یان دام و ده زگاکان خۆشیاندا ململانێ ھه بێت و ھه ر به شێک به شێوه یه کی وه ک سه ربه خۆ کار بکات و که متر ئاگای له به شه کانی تر بێت بۆیه زۆر جار ڕووده دات کات و سه رمایه ی زۆر به فیڕۆ ده چێت له ئاکامی زیاتر دووباره کردنه وه ی کارێک و سوود وه رنه گرتن له و ئه نجامانه ی که باشه کانی تر به ده ستیان ھێناوه .
نزیكه ی له ساڵی ٢٠٠٣ وه چه ند زانستێكی نوێ سه ری ھه ڵدا له به كارھێنانی كۆمپیوته ردا واته ئای تی له كۆمپانیاو دام و ده زگاكاندا وه كوو سۆوا و بی پی ئێم
SOA Service Oriented Architecture BPM Business Process Management
له ڕێی ئه مانه شه وه كۆمپانیاو دام و ده زگاكان ته ركیز ده كه نه سه ر ئامانجه‌‌ ستراتیجیه كانیان به شێوه یه ك بۆ ھه موو گۆڕان و ململانێیه كی بازاڕ و جیھان ئاماده بن ئه میش به ھۆی:
- به رده وامیی باشتركردنی پرۆسه كان به رده وامیی واته پرۆسه كان ڕاناوه ستێن و له كاتی كاركردنیاندا په ره یان پێ ده درێت و پرۆسه كان ئاگایان له یه كتری ھه یه و به بێ دابڕان پشتگیریی له یه كتری ده كه ن
- دینامیكیی ئابوریی ده زگاكان و كه مكردنه وه ی مه ترسیه كان خۆڕاھێنان له گه ڵ گۆڕانكاریه خێراكانی جیھاندا به بێ ئه وه ی كاریگه ری مه ترسیداری له سه ر ڕێڕه‌وی پرۆسه كان ھه بێت.
- یه كسانی و ھه مئاھه نگیی زانیاریه كان سیسته مێک که یه ك ته كنۆلۆجیا و ھه مان جۆر له پرۆگرام و زانیاری پشتگیریی لێ ده کات له م ماوه ی داھاتووه دا به درێژی و چه ند به شێک له سه ر ئه م بابه تانه د هنووسم، به ڵکوو به گوێره ی توانا
سوود به خوێنه ری کورد بگه یه نم.

www.taher.org

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە