دەسەڵات و كوردو كوردستان خۆرى

Thursday, 13/05/2010, 12:00

2794 بینراوە


دەسەڵات و كوردو كوردستان خۆرى
19 ساڵە دەسەڵاتى دا سەپاو بەسەر باشورى كوردستاندا كارو كردەوەى بۆتە دزى و تاڵان و ئەشكەنجە دان و گرتن و كوشتن و ڕاوە دوونان و بێ سەرو شوێن كردنى خەڵك كەواتە ئەو دەسەڵاتە لە كردارو دەسەڵاتى گەل و خاكى ژێردەستەبوو نى یەو دەسەڵاتى داگیركەرى بێگانەى خوێن تاڵەو دژى مافى مرۆڤ و ئازادیە دیمۆكراتیەكانى خەڵكەو هیچى تر هەر نى یە گە لو ڕەنج و تەمەن و خوێن و گیان بە خشیوانى لە دژى ئەو جۆرە دەسەڵاتەى بە عسیانى سەدامى بە تایبەتى هاتنە ناو گۆڕەپانى ئازادى خوازانەى خۆیانەوە بۆ ئەوەى كۆتایى بە هەموو جۆرە ستەم و چەوسانەوەیەك بینێ و پێشیان وانەبوو هەمان دەسەڵاتى كوردو كوردستان خۆر دێتەوە سەركار بەناوێكى جیاوازەوە بەڵام بەهەمان ناوەڕۆكى بەعسیانەوە ڕەنج و تەمەن و خوێن و گیان بەخشیوان بە كوردو كوردستان بە پێشڕەوایەتى رۆشەنبیرانى پێشڕەوى شۆرشگێڕى كوردستانیانە ئەركى سەر شانیانە بە گژ ئەو دەسەڵاتى ستەم كاریەدا بچنەوەو وەك پێشڕەوى هەمیشەیى كاروانى ئازادى خوازانەى هەمیشەیى یان هەمان نەخشى شۆرشگیَِڕانى خۆیان بگیِڕن بۆ ڕاماڵینى دەسەڵاتى خێڵەكى چەواشەى بەناو دەسەڵاتى گەل و نیشتیمان ئێمە وەك بنەماڵەى رەنج و تەمەن و خوێن و گیان بە خشیوانى كوردو كوردستانى واتا وەك بنەماڵەى شەهیدو كەم ئەندام و زیندانى سیاسى و پێشمەرگەى دێرین 19 ساڵە زەلیلى دەستى رەشى ئەو دەسەڵاتە كوردو كوردستان خۆرەین لەگەڵ دەنگ و رەنگى ئازادى خوازانەى گەلەكەمان پێشڕەوانى دایین سۆرانى مامە حەمەو زەردەشت عوسمان و هەموو هاوشێوە ئازادى خوازەكانیان بە شێكن لە رەنج و تەمەن و خوێن و گیانى بە خشراومان دەنگ و رەنگ و هاكارو پیشتیوانیانین لە دژى هەر دەسەڵاتێكى دەرەكى و گەلە گورگى خۆماڵى كوردو كوردستان خۆر لە دژى دەزگا سیخوڕیە رەشە كوژكەریەكانى وەكو میت و ژیتەم و ئەرگەنەكۆن و ئیتلاعات و ئەمن و ئیستیخبارات و مخابەرات و پاراستن و زانیارى ئازادى خواز كوژ گەلانى ئازادى خوازى ژێردەستەى كوردستانیش خوشك و براى بەڕێزى گەلى كوردن بە شێكن لە گەلى كوردو خاكى كوردستان وەك توركومان و كلدو ئاشورى و سریانى و ئەرمەنى بە جیاوازى رەگەز و ئاینیشەوە كە ئەوانیش 19 ساڵە بەر هەڵمەتى كوێرانەى دەسەڵاتى كوردو كوردستان خۆرانى خۆسەپێن و پاوان خواز كەوتوون دەبێ هاو دەنگ هاو رەنگ و هاوكارو پشیتوانى گەلى قارەمان و ئازادى خوازى كورد بن و چیتر فریوى سەرانێكى خێڵەكى چەواشەى كوردستان خۆرانى هاو نەتەوەى خۆیان نەخۆن لە دژى خۆیان و خوشك و براكانى گەلى كوردیان چونكە خاكى كوردستان بۆتە بەشێك لە خاكى نیشتەجێ بوو جێگیر بوون و ئەوانیش و بەلاى كوردەوە هەر خوشك و برابوون و هەرگیز بەچاوى بیگانەى خوێن تاڵ سەیر نەكراون بە شێكێش بوون لە ستەم لێكراوانى كوردستان هەربۆیەش بە هەزاران ئازادى خوازى ئەوانیش بوونەتە خەباتكارى نموونەیى لەناو جوڵانەوەى ئازادى خوازانەى گەلى كورد داو خاوەنى هەزاران رەنج و تەمەن و خوێن و گیانى بە خشراوان بە خۆیان و گەلى كوردو خاكى كوردستان بوێرى و دلێرى خۆبەخشانە بۆ گەل و نیشتیمان هەمیشە كارو كردەوەوى رۆشنبیرانى شۆرشگێڕ بووە بۆ ڕووخاندنى دەسەڵاتى ستەمكارانەى داسەپاو بەسەر نیشتیمان و گەلانى دا یەكڕەنگى و یەكدەنگى ئازادى خوازان رەمزو دروشم و نیشانەى ئازادى و سەربەخۆیى ستەملێكراوانەو دادپەروەرى تەبایى بەیەكەوە ژیانى هەمیشەیى یانە.

رەنجدەر دۆڵەگۆمى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە