تاڵەبانی: بەتورکەکانم وت بوواری سەربەخۆیی کوردستان نییە

Monday, 31/05/2010, 12:00

1372 بینراوە


KNA: جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند کە بەرپرسە باڵاکانی تورکیای رایگەیاندووە بوواری سەربەخۆیی کوردستان نییە.
لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی، جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند کە پێش 2 ساڵ بەرلەئێستاو لەمیانی ئەو سەردانەیدا کە بۆ تورکیا ئەنجامیدا، بەرەجەب تەیب ئەردۆگانو عەبدوڵڵا گویلی ووتووە بوواری سەربەخۆی کوردستان نییە.
ناوبراو ئەوەشی راگەیاند کە لەکۆبوونەوەی لەگەڵ ئەو دوو بەرپرسە باڵای تورکیا رایگەیاندووە سەربەخۆیی کورد خەیاڵەو وامەزانن کوردستان سەربەخۆ دەبێت چونکە ئەگەر تورکیاو ئێرانو سوریا شەڕیش لەگەڵ کوردستان نەکەن سنوورەکان دابخەن، ناژیین."

http://international.daralhayat.com/internationalarticle/146350

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە