گەڕەكی كوردسات و گەڕەكى KNN

Wednesday, 08/07/2009, 12:00

2182 بینراوە


یەكەم جارمە لە ژیانما ببیستم ناوی گەڕەكێك بە ناوى كەناڵێكى تەلەفزیۆنەوە ناوبنرێت.

بیهێنە بەرچاوت ماڵتان لە گەڕەكى (ئێم بی سی فۆر) بێت لە دوبەى. یان لە ((CNNبێت لە نەفسى واشنتۆندا. ئەوەى عەقڵت نایبڕێت لەمانەى ئەبینیت.چش لەوە،سەیرەكە لەوەدایە ئەوەى لەو جۆرە گەڕەكانەبێت كە پەیوەندى بەمانەوە هەیە خزمەت گوزارى خێراتر و باشتر پێدەگات.بۆیە ئامۆژگارى سەرجەم دانیشتوانى (بۆگەنە) و (هۆمەرە كوێر)دەكەم كە لە ئێستا زوتر نیە زەوى و ماڵ و موڵكیان بفرۆشن و ڕوو لە موقاتەعەى (كوردسات) و (حەزرەتى ئیبراهیم ئەحمەد) بكەن..من خۆم حەزم لە تەپ و تۆز و ئاوى سازگارى بیرى ئیرتیوازی و جۆگەلەى ئاوەڕۆ و چززەى مێشولەیە هەربۆیە پێشنیازێك پێشكەشى شارەوانى سلێمانى دەكەم تاكو گەڕەكەكەمان ناوبنێن (KNN).هەلەبەر خاترى ئەوەى ناوى گەڕەكەكەم بە ناوى كەناڵە درۆزن و ڕیسواكەى (كوردسات)ەوە نەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە