31ی ئابێکی تر لە ڕێگاوەیە لە ئاییندەیەکی نزیک دا

Sunday, 29/07/2012, 12:00

1215 بینراوە






کە دەڵێن بۆ کورد نابێت بە خاوەن دەوڵەت،چونکە بارو دۆخە بابەتی و ماددی و زاتی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان لە بار نین و سیاسەتی ئیقلیمی و دەولی ئەو بوارە نادەن و کێشەکان بن بەست بوون و دەیان قسەی بێ سەرو بەرو بێ ئەنجام کەوا لە زاری ئەو بە ناو سەرکردە خۆپەرست و خائین و گەندەڵ و دژ بە ئیڕادەی گەل و ویستی خەڵک کار دەکەن لە ناخی داڕزاویان دێنە سەر زمان.
چەمکی خیانەت لە ڕوانگە زانستیەکەدا دەکاتە نەفس نزمی و بێ کەڕامەتی و سەرشۆری و خۆفرۆشی و بچووکی تێشکاوی کەسایەتی مرۆڤەکەو تا دواتر ئەمانەو دەیان دیاردەی لەوانە قێزەونەتر هەر لە تاکی سەرانی دەسەڵاتی کورد دا لە باشوری کوردستان دا دەوەشێتەوە خۆشیان نەک هەر کۆیلەی دەولەتە زلهێزەکانی دونیان، بەلکە کۆیلەی کۆیلەکانن، ئەوەتا بە ڕۆژی ڕۆناکی دا وا کوردانی ڕۆژئاوا خۆیان لە سیاسەت و واقعی ووڵاتەکەیان دەگەن وا نزیکەی سەدەیەکە بێ بەشن لە ئاست هەموو مافە نەتەوایەتی و کەلتوری وئازادی سیاسی وکۆمەڵایەتیەکان بۆیان نەبووە ببن بە خاوەن ڕەگەز نامەی ئەو شوێنەی کە دەیان ساڵە پێگەی باو باپیرانیان بووە کەچی ڕژێمی بەعسی فاشی سوریاو دام و دەزگا داپلۆسێنەرەکەی بێ بەشیان کردوون لە هەموو مافە سەرەتاکانی مرۆڤایەتی وکەلتوری زمانەوانی و بە تورک پێناسەیان دەکات دا لە بڕی ئەوەی مەسعودی جاش ئیقلیمی و خائین هەنگاوێکی مێژوویی و پالپشتیەکی ماددی و مەعنەویان لێبکات،کەچی ئەم بە ناو سەرۆک هەرێمەی دژ بە ئیڕادەی ئاواتەکانی گەلی کوردستان بە فیتی ئاغا کەمالیستە تورکەکان دەیەوێت ئەو ئەزموونە نایابە سەراونگون بکاو نەهێلێت کوردانی ئەو پارچەیە لەم هەلە مێژووییەدا بگەن بە ئاوات و ئامانجەکانیان.
ناردنی هێزی زێرەڤانی یا خود ئەو چەند سەد کەسەی کە کە لە شاری دهۆک دا مەشقیان پێکراوە کە نیوەی زیاتر سەر بە میتی تورکیان وە هەر لە سەر دەستی کەمالیستە توند ڕەوەکان مەشق پێکراون فشارێکە لە لایەن دەولەتێکی فاشی کۆنەپەرستی دژ بە 25 ملیۆن بەشەری کورد کە بە زەقی دان بەوە دەنێن کە چۆن دووەم ئەزموون لە بەشێکی تری کوردستان دا سەرکەوتن بە دەست بێنن و ترسێکی گەورەش بۆ تورکان بێنێتە کایەوە، کەچی مەسعودی کوڕی مەلا مستەفا وا دەزانێت میللەت جارێکی تر بە قسە بێ سەرو بەرەکانی باوەڕ دەکات و دەیەوێت شێوازێکی نوێ بێنێتە ناو سیاسەتی ئێستای سەردەمی تەکنۆلۆژیاو زانست و مەعریفەت دەیەوێت خۆڵ لە چاوی خەڵک بکات وا دەزانێت جەماوەری کورد هەر هەمووی کۆیلەی ئەوو بنەماڵەکەی ئەون بەوەی کە دەیەوێت یارمەتی کوردەکانی سوریا بدات کە ئەو بەشە بە باشی هەست بە دەست تێوەردان و پلانێکی ژەهراری دەکەن وە نایانەوێت هەمان ئەزموونی خیانەتی بارزانی دووبارە بکەنەوە.بۆیە باشترین ڕێگا چارەسەر ئەوەیە دەبێت هەرچی زووە ئەم دەسەڵاتە ڕیسوا بکرێت و جەماوەریش تا بتوانن بایکۆتی ئەو کارگەو کۆمپانیا تورکانە بکەن و شار بە دەریان کەن و لایەنی کەم پاڵپشتی لە پارچەکانی تری کوردستان تەنها بە تێشکانی ئەو سەدان کۆمپانیا سیخوڕانەی تورکیان کە لە ناو هەرێمی کوردستان دا سەرباری دزینی ملیۆنەها دۆلاری سامانی دزراوی کوردستان کەچی دەیانەوێت لە ڕێگای مەسعودی جاش بە کرێ گیراودا خۆیان بە خاوەنی ئەو ناوچەیە دەزان،.
ئەوەی جێگای داخە ئەو ئۆپۆزیسیۆنە شەرمن و بێ هەڵوێستەی گۆڕانە کە نازانرێت تاکەی ئەو دەم کووتیەو کپیەی بە خۆیەوە گرتووەو چ لە ڕووی ڕاگەیاندن یاخودلە ڕێگای میدیاکانیەوە هەڵناسێت بە پاڵپشتی کردن لەو هەڵوێستە گرنگ و هەستیارەی ئێستای کوردانی خۆرئاوا سێ بەشی میدکانی ڕوو لە بودجەو ئاسایشی هەرێم و دانی دەسەڵات بە کوڕەکانی بنەماڵەو دەیان ووتاری تر کە ئیمڕۆ خەڵک چاوەڕوانی خولەک بە خولەکی پەرەسەندنە ناوچەییەکان ودەوروبەرەو هەڵوێستیش لە کات و ساتی خۆی دا نەبێت دواتر هیچ کاریگەریەکی تری نابێت.
بۆیە کوردانی بەشەکانی تریش با ئەوە بزانن وە هەڵوێست وەرگرن لەوەی کە نەهێڵن حزبی بنەماڵەی بارزانی دژ بە کورد دەست تێوەرنە نێو خەبات و ئەزموونی ئێستایان چونکە هەر کارێک لە سەر دەستی مەسعودی خائین بکرێت جگە لە ماڵوێرانی بەولاوە زیاتر هیچی تری لێ ناچێنرێت جگە لەوەی چەند کەسێک کە بە پەنجەی دەست دەژمێنرێن لەو کارە سەوداکاریەدا کە سەرانی بنەماڵە بە پلەی یەکەم تیایدا سوودمەند دەبن چونکە پارەیەکی خەیاڵاویان لە ئاغاکانیان وەدەست هێناوە لەم بزنسەدا بۆیە چاوەڕوانی ئەوە لێ دەکرێت کەوا 31ی ئابێکی تر لە ئارادابێت لە سەر دەستی بنەماڵەی خۆفرۆش و خاک فرۆش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە