بەرلەوەى دەنگ بە لیستى مسعۆو جەلۆ بدەى ئەم خاڵانەى لاى خوارەوە بخوێنەوە:-

Saturday, 11/07/2009, 12:00

2274 بینراوە


1- خیانەتى 66

2-لەناوبردنى بنەماڵەى فاخر مێرگەسوورى وسووتاندنیان.

3- ئاشبەتاڵى 74 كارەساتى هەكارى تەسلیم كردنەوەى دكتۆر شڤان و سلیمان معینى ....هتد بە ئیران لەلایەن بنەمالەى بارزانی.

4-گفت و گۆى 83 و لەناوبردنى سەدان كادرى ڕێكخستى ى.ن.ك بەكوشت دانى مامە ڕیشە

5- خیانەتى 96 هێنانى دەبابەكانى سەدام بۆ هەولێر

6-دزینى پارەى گومرگى ئیبراهیم خەلیل

7-تیرۆركردنى ڕوناكبیران لە هەولێر و سلێمانى و دهۆك.سەلاح هەورامى،محمد قەرەداغی، ڕێناس.......هتد)

8-تیرۆركردنى سۆرانى مامە حەمە عبدالستار تاهر شەریف لەسەر هەڵدانەوەى مێژووى شەرمەزارى بنەماڵەى بارزانى.

9-گولەباران كردنى یەخسیرە بێ چەكەكانى پەكەكە لە هەولێر بەدەستى جەمال مورتكەى بێ ڕەوشت و ئیغتسابكردنى كچەكانیان بە ناشرینترین شێوەو پاشان كوشتنیان ، بڕینى زمانى كەریم عوسمان بەر لە كوشتنى.

10-هێنانى سوپاى تورك بۆسەر كوردان و لەناو بردنى هەرە باشترین كادرە سەربازى و سیاسیەكانى یەكێتى.

11-دەوڵەمەندبوونى خەیالی بەرپرسەكان و كڕینى مەزرەعەو بالەخانەى گەورەو دروستكردنى باشترین خانوو و ڤێلا باشترین سەیارە باشترین ناوماڵ و هێنانى جوانترین كچ وڕابواردنى ڕۆژانەیان لەگەڵ كچە سوزانیەكان .

12- كوڕو كچى بەرپرسەكان لە باشترین كۆلیج دەخوێنن لە زانكۆكان بە كەیفى خۆیان مەسرەف دەكەن منداڵى هەندێك لە بەرپرسەكان ڕۆژانە مەسرەفیان لە 600-700 دۆلار دەبێت لە زانكۆكانى ئیمارات و ئەمریكا دەخوێنن, كەچى خێَزانى فەقیر تەنانەت پارەى ئەوەى نیە پێداویستى ڕۆژانەى دابین بكات نەخاسمە منداڵى بنێرێت بۆ زانكۆكان.

13-دەست بەسەر داگرتنى بازاڕ لەلایەن چەند بەرپرسێك قۆرغ كردنى هەموو جۆرە بازرگانیەك كە ئەمەش واى لە بازار كردووە جۆرێك لە پشێوى پێوە دیار بێت كە لەهەموو جیهان نموونەى نیە نرخ دانان بە كەیفى بەرپرسەكانە .

14-هێنانە ژوورەوەى شتى ئێكسپایەر بۆ ناو هەرێم لە لایەن بەرپرسەكان و بلاوبوونەوەى جۆرەها نەخۆشى بەهۆى ئەم خواردنە خراپەوە بەهۆى نەبوونى كوەلیتى كۆنترۆل بەمەبەست ، ئەمەش بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردنى بەرپرسەكان و واجیهەكانیان.

15-خواردنى باشترین جۆرى خواردن و لەبەر كردنى باشترین جۆرى جلوبەرگ لەلایەن بەرپرسان و مندالەكانیان سەفەركردنى بەردەوام بۆ وولاتانى ئەورپاو ئەمریكاو لوبنان و .....ئیتر بەمەبەستى بازرگانى و ڕابواردن، سیخورى .. كەچى خەلكى فەقیر ناتوانى سەفەرى شارەكى تر بكات لەناو كوردستان لەبەر نەبوونى ئیمكانیەت.

16-نەبوونى عەدالەتى ئیجتماعى لە هەموو بوارەكان فەرقێكى زۆرى مووچە لە دامو دەزگاكانى حكومەت لەنێوان خەلكى حیزبى و خەلكى نۆرمال.

17- عەقدى نەوت لەگەڵ كۆمپانیا گومانیاویەكان لەپشتى پەردەوە كەس نازانیت ئەو پارە بۆ كێ دەڕوات و ئەو دوو بنەماڵەیە چۆن چۆنى عەقدیان كردووە ئەگەر وانیە بۆچى بۆ خەلكى ڕوون ناكەنەوە ، عادەتەن ئەم جۆرە عەقدانە دەبێت بە ئاشكراو شەفافانە بێت لە پێش هەموو دامو دەزگاكان بێت بۆئەوەى خەڵك متمانە بە حكومەتەكەى بكات هەر بۆیەش حكومەتى ناوەند سوڕە لەسەر نا یاسایی عەقدەكان ، لەگەل ئەم هەموو عەقدانەش خەلكى ووڵاتەكەم لە برسان دەمرێت و قەیرانێكى گەورەى نیشتەجێ بوون هەیە گەنجانمان سەریان لێ شێواوە و سەرگەردان بوونە.

18-دانانى بەرپرسە ئیداریەكان لە حكومەت لەسەر ئەساسى مەحسوبیەو مەنسوبیەو میزاجى شەخسى دوور لە هەموو عورفو عاداتێكى دونیاو دین كە ئەم مۆدیلە لە هەموو دنیا نیە.

19- سەرفكردنى پارەى خەیالى بە هونەرمەندانەى كە لە دەرەوەى وولات بانگێشیان دەكەن بۆ كوردستان كە بە جۆرێك لە دەرەوەى هەموو تەوقعاتێك دایە ... ماوەیەك بەر لە ئێستا چۆپى فەتاح بڕى 250000دۆلارى لە حكومەتى هەریم لە هەولێر وەرگرت لە برى ئاهەنگێك و هەروەها وەرگرتنى پارچە زەویەكى 800 مەترى كە باى زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلارە، بەهەمان شێوە لیلى فریقیش. كەچى گەنجانى وولاتەكەم دینارێك نی یە لە بەڕكیان و كەسوكارى ئەنفالم سەرگەردانو بێ ناز كەوتوون و كەس لێیان ناپرسى.

20-پێ دانى پلەى تایبەت بە هەندێك كەس لە فەرمانگە حكومیەكان بەتایبەتى كچان لەلایەن بەرپرسەكان بەرامبەر فرۆشتنى شەرەفیان ئەمەش بۆتە عادەتێكى زۆر باو لەناو حكومەتەكەى خۆمان.

21-نەبوونى خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان وەك و ئاو كارەبا ڕێگاو بان مەكتەب .....هتد سەرەراى وەرگرتنى %17 بودجەى هەموو عێراق و لووش كردنى لەنێوان هەردوو حیزب.

22-دروست كردنى دەزگاى جاسوسى و تیرورى ناشەرعى بۆ تۆقاندنى خەڵك.

23- هەتك كردنى بەدەیان كچ و ژنى تەق تەق و دەوروبەرى لە سالى 1996 پاشان كوشتنیان لەلایەن سوپاى 2 و سوپاى ڕزگارى پارتى بڕینى زمانى كەریم عوسمانى بێژەرى گەلى كوردستان نەزیف بوونى ئینجا مردنى بە ناخۆشترین شێوە.

24- بەرپرسەكان خانووى میری نەما بەناوى خۆیانى نەكەن باشترین نموونە خانووى پارێزگارى هەولێر لەلایەن د. رۆژ ەوە تاپۆ كراو مانگانە بە 6 دەفتەر بەكرێ داویەتى بە قونسلخانەى ئەلمانى

25-بۆئەوەى ویژدانت ئاسوودە بێت دەنگ مەدە بە لیستى كەرە دێزە دەنگ بدە بە لیستى گۆڕان لیستى دواڕۆژى ڕووناك و جورئەت و پیاوەتى و شەرەفمەندى نەك سەرشۆڕى قبولكردنى هەموو شتێك.

ئەمانە مشتێكن لە خەرمانێك دەبا خەڵك ووریاو بە ویژدان بێت لە كاتى دەنگداندا.

ویژدانى خۆت بكە بە مەحەك و ئینجا دەنگ بدە!!!

من دڵنیاى هەموو خەڵكى كوردستان دەكەم كەوا مسحۆ و جەلۆ لەم نزیكانە دادگایی دەكرێن و حەقى خۆیان وەردەگرن لەوانەیە جەلۆ پێڕانەگاتو جەلتەكى موحتەرەم كەرەواژى بكاتەوە بینێرێت لۆلاى بابە گەورەى كاكە سەدام لە جەهەنەم بەڵام مسحۆ بە زەلیلى لە ژوورى دادگا دەبینین ئینشائەلڵا.
*هەولێرى زامدار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە