بانگه وازێک بۆ سه ر جه م ئه فسه ر و کارمه ندانی هێزه کانی ئاسایشی ناوخۆ
Friday, 08/07/2011, 12:00
1347 بینراوە
به ناوی خوای به خشنده و میهره بان
بۆ /سه رۆکی هه رێمی کوردستان
بۆ/سه رۆکی حکومه تی هه رێمی کوردستان
بۆ/وه زاره تی ناوخۆ
بۆ /گشت په ڕله مانتارانی کوردستان و عێراق
به ڕێزان ئێمه وه ک کارمه ند و ئه فسه ری هێزه کانی ئاسایشی ناوخۆ له وه ته ی دروست بوین و هه ین بوینه ته پاسه وانی خۆتان و ده سه ڵات و ماڵ و مناڵ و سه روه ت و سامنی حیزب و بنه ماڵه کانتان ئه وه ی هه تانه و ئه وه ی که ده ی خۆن و به ده ستی ده هێنن له پاره و ده ست که وت و ماڵ و مه نسه ب و کورسی و پۆست له ناوه و ده ره وه ی هه ر ێم به رهه می شه و نخونی و هیلاک بونی ئێمه یه هه ر زیاد کردنێک له موچه دا یان هه ر ئیمتیازێک نه پێویست به منه ت کردن ده کات و نه پێویست به وه ده کات له ڕۆڵ و ئه رکی ئێمه که م بکه نه وه وه ک ئه وه ی هه ندێک له به ناو په ڕله مانتاره کانتان ده یکه ن (ئاڵاتاڵه بانی).
ماوه یه کی زۆره به ناوی مه ترسی له سه ر ئه زموونی هه رێم و نه بوونی بودجه زوڵم و ناحه قیه کی زۆر به رامبه ر به سه ر جه م چین و توێژه کانی کۆمه ڵگا کراوه به تایبه تی له و بابه تانه ی که خۆتان وه ک یاسا ده ر ی ده که ن و ده نگی پێده ده ن .
هێزه کانی ئاسایشی ناوخۆ جگه له وه ی که گه وره ترین پشکی ئه و ناحه قیه ی به ر که وتووه له نه بونی یاسایه کی مودێرن و سه رده میانه که له ئاست هیلاک بونیاندا بێت ئه وه ی هه یه یاسای ساڵی شه سته کانه به ڕیشی کێ ره وایه یاسای ساڵی شه سته کانی سه ده ی ڕابردوو له ساڵی 2011 دا جێ به جێ ده کرێت .
لێره وه ده بێت له بری ڕه خنه گرتن سوپاسی په ڕله مانی عێراق بکه ن سه ره ڕای ئه و هه موو نه هامه تی و فه وزایه ی که هه یه یاسایه کی ئاوا مۆدرێنی ده ر کردووه چونکه په ڕله مانی ئێمه له به ر یاسای جگه ره کێشان و یاسای خستنه ژێر ده ستی ئاسایش له لایه ن پارتی و یه کێتی و چه ندین یاسای بێمانا و بێخزمه ت فریای هیچی تر ناکه ون که خزمه ت به خه ڵک بکات.
لێره وه به گشت لایه کی راده گه یه نین چیتر قبوڵی ئه م زوڵم و زۆره ناکه ین و ده ست له ماف و ئیمتیاز و حه قی خۆمان هه ڵناگرین له به ر ئه م هۆیانه
1-له ساڵی 2003 پاره ی ئه م هێزانه ده خورێت و به دو ساڵ جارێک سه د هه زار زیاد ده که ن وه ک ئه وه ی خێرمان پێبکهن
2-سه ره ڕای ئه وه ی هیچ که سیک نه یتوانیه وه پڕۆژه یه ک پێشکه ش بکات به دابین کردنی شوێنی نیشته جێ بون بۆ ئه ندامانی ئه م هێزانه وه ک چینه کانی تری کۆمه ڵگا که سود مه ند بون له شوقه و زه وی و خانو که چی سه ره ڕای ئه وه دێن حه قی شه و نخونیمان ده خۆن
3-یاسای خزمه ت و خانه نشینی ته نها مه سه مووچه که نیه له م یاسایه دا شتی زۆر باش هاتووه که ئێوه عه قڵتان پێی ناشکێت چونکه ئێوه ته نها مه سه له ی پاره که ی ده بینن له وانه (ساڵی خزمه ت و خانه نشین بوون و دامه زراندنی خه ڵکی تر و ته رفیعاتی پله سه ر بازیه کان زۆر له وه ی کوردستان مۆدرێن تره)
4-ناکرێت به شێکی زۆر له و موئه سه ساتانه ی له کوردستانن وه ک (پاسپۆرت،نشینگه ،ڕه گه زنامه و پاسه وانی سنور و پۆلیسی گومرگ و ئه مانه بخرێنه سه ر به غداد و دو ئه وه نده و سێ ئه وه نده موچه وه ر بگرن به ڵام هاوپیشه کانی تریان له و ئیمتیازانه بێ به ش بن به تایبه تی له مه سائیلئ ته رفیعاتدا چونکه ئه و ده زگایانه زوتر ته ر فیع ده که ن به گوێره ی ئه و یاسایه ئه مه ش ده بێته هۆی ئه وه ی هێج پێوه رێک نه مێنێت بۆ ئه و خولانه ی ته خه روج ده که ن له کۆلێژه کانی سه ر بازی و فه وزایه کی زۆر دروست ده بێت بۆیه داواکارین ده ست به جێ له م مانگه وه ئه م یاسایه له گه ڵ به غداد بخه نه بواری جێ به جێ کردنه وه ئه گه ر نا:-ده ست ده ده ینه هه موو ڕێگا یاسای و مه ده نیه کان بۆ ده ست که وتنی حه قی خۆمان که چه ندین ساڵه لێمان زه وت کراوه .
لێره وه داوا له سه ر جه م ئه و لایه ن و ده زگاو که سایه تیانه ده که ین که مه عنێن به م مه سه له یه هه موو هه وڵێکی خۆیان بده ن و له م یاسایه خۆش نه بن به ناوی نه بونی بودجه وه داواکارین له ئۆپۆزسیۆن هه موو هه ولی خۆی بخاته گه ر چونکه ئه وان سه ر چاوه ی هه موو شتێکن بۆ ئێمه وه ئه م یاسایه نه که ن به قوربانی دانوستانی سیاسی له نێوان هێزه کانی کوردستان چونکه ئه مه قوتی ده یان هه زار که سه .
داواکاریشین له سه ر جه م هێزه کانی ئاسایشی ناوخۆ که بێده نگ نه بن له ئاستی ئه م ناحه قیه دا هه موو رێگایه کی یاسای و مه ده نی بگرنه به ر ئه گه ر موچه کانتان وه ک هاو پیشه کانتان نه بوو له ره گه زنامه و پاسپۆرت و نشینگه تکایه داوا ده که ین که س سه ری مانگ موچه وه ر نه گرێت هه موومان بایکۆتی موچه وه ر گرتن ده که ین وه ک ناره زای تکایه چیتر له ئاست داواکاریه کانتان بێده نگ مه بن.
ئیتر هه ر بۆ پێشه وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست