چاودێرە نێو دەوڵەتیەكان رەخنەی توند لە كۆمسیۆن و دەسەڵاتی كوردی دەگرن لە بارەی هەڵبژاردنەكانی(25-7-2009)

Monday, 14/09/2009, 12:00

1626 بینراوە


هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان بونە جێی گرنگی لایەنی كوردستان و عێراق و بگرە جیهانیش بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپا لەو روەوە وڵاتێكی وەكو بەریتانیا دە چاودێری كوردی رەوانەی كوردستان كرد بۆ ئەوەی لە (25_7_2009) لە كوردستان بە وردی چاودێری لە هەڵبژاردنی كو ردستان بكە و ساختەكاری كارە نایاسایەكانی بخەنە بەردەم رای جەماوەری كوردستان و جیهان، ئەم ئامادەبونی چاودێرە جیهانیانە ئەوەی دەسەلمان وڵاتانی ئەورپا دەیانەوێت دیموكراتیەتی كوردستانیان بۆ دەربكەوێن لە هەڵبژاردنەكاندا، بەڵام بەداخەوە ئەو دیموكراتیەتە دەر نەچوو كە لە راگەیاندنەكانی دەسەڵاتەوە پیشانی خەڵكی دەدرێت، بە وتەی ئەو چاودێرانە نەك تەنها ئەو هەموو ساختەكاریانە كرا بەلأكو كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش بێ لایەن نەبوو راستەوخۆ پشتیوانی دەسەڵاتی كوردی دەكرد، ئەمەش لەو روەوە ئەو قسانەیان دەكرد كە كۆمسیۆن كار ئاسانی كردبوو بۆ ساختەكاری.
لەو بارەوە چاودێری نێو دەوڵەتی سەر بە رێكخراوی كانگای بەریتانی بە ناوی(پێشەوا بابان) دەر بارەی هەڵبژاردنی كوردستان و ساختەكاریەكانی ووتی:"لەگەڵ گەرانەوەمان لە هەولێر كۆنفرانسێك بەسترا بۆ زیاتر ئاگادار بونمان لە یاساكانی كۆمسیۆن و كارەكانمان، ئەو كۆنفراسە تایبەت بوو بە چاودێرە نێو دەوڵەتیەكان، لەو كۆنفراسەدا بۆ خۆم پێنج پرسیارم ئاراستەی كۆمسیۆن كرد، یەك لەو پرسیارنەم ئەوە بوو، ئەگەر پرۆسەكە ساختەكاری تیا كراو زۆربون ئێوە وەكو كۆمیسیۆن كار دانەوەتان چی دەبێ؟ وەڵامەكەیان وەڵامێكی بروا پێكراو نەبوو، پرسیارێكی ترم ئەوە بوو كە وتم لە كاتی پروپاگەندەدا كاری نایاسای زۆر كراوە بەرامبەر لیستەكانی دەرەوەی دەسەڵات هیچ كاردانەوەیەكتان نەبوە؟ وەڵامی ئەو پرسیارەیان نەدامەوە، منیش لەو رۆژەوە كۆمیسیۆنی باڵا و بەتایبەتی (فەرەج حەیدەری) كەسێكە سەر بە لایەنی پارتیە، دواتر بۆ رۆژی دوایی من كەوتمە ناو سلێمانیەوە كە بۆ دەنگدانی تایبەت چاودێر بوم، لەو رۆژەدا ساختە كاریم لە نەخۆشخانەكاندا بینی كە لەسەروی ئەو رێژەیەی هەبوو خەڵكی نەخۆشیان ئامادەكردبوو، بە نیسبەت پێشمەرگەو ئاسایشەوە فۆرمی (111) یان زۆر بۆ هاتبوو كە سێ بنكەم بەسەر كردوە كە رێژەیەكی زۆر ئەو فۆرمانەم بینی كە لە یاسا دەرچوبون، لە بارەی ئەو مەرەكەبەی كە هەبوو جێی گومان بون كە بە ئاسانی دەتوانرا بسرێتەوە بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی لە دەنگدانی تایبەتدا بە فۆرمی (111)دەنگیان دابوو دەیان توانی بۆ دەنگدانی گشتیش دەنگ بدەنەوە بە بێ ئەوەی كەس پێیان بزانێت." لە بارەی رۆژی 25_7_2009 كە چاودێ بوە لە زیاتر لە سی بنكە بە گەرۆكی (پێشەوا بابان) ووتی:" لە حەوتو نیوی بەیانیەوە لە بەردەم بنكەیەك لە شاری سلێمانی ئامادەبوم، بینیم لە كاتژمێر هەشت هەنێ لە كارمەنەكان بە بێ ئەوەی ناویان لە لیستەكاندا هەبێ دەنگیان دا، منیش پرسیارم لێكردن چۆن دەتوانن دەنگ بدەن بە بێ ئەوەی ناوتان هەبێ، ئەوانیش وەڵامیان دامەوە وتیان ئێمە لە كۆمیسۆنەوە لیستێكمان بۆ هاتوە، كە دەتوانین لەو بنكانەی خۆمان دەنگ بدەین، ئەوە خروقاتە و یەكێكە لە شەكواكانی من، دیار بوو هەموو بنكەیەك لە ویزگەی یەك كۆمەڵێك كەس بۆی هەبوو دەنگ بدات بە بێ ئەوەی ناوی هەبێ یان فۆرمی (111) پێ بێ، ئەمەش جێگەی پرسیار و هەڵوێستە كردنە، كە من زیاتر لە سی بنكەم بەسەر كردوە هەمووی ئەو نایاسایانەیان دەكرد، خوروقاتێكی تر كە زۆر زاق بوو، ئەوە بو دوای كاتژمێر سێی دوای نیوەرۆ وە فۆرمێكی زۆری (111) دابەش كرد كە كەس نەیدەزانی بۆچی و بۆ وا بەكار دەهێنران، شتێكی تر كە ساختە بوو یان خروقت بوو ئەوەبوو كە فۆرمی (111) ئەوانەی كە بەیانی وەریان گرتبوو دەهاتن دەنگیان دەداو لێیان وەرنەدەگیرا تاوەكو نیوەرۆ بەو شێوەیە بەردەوام بوو كە خودا دەزانێ چەند جاری ترو لە چەند بنكەی تر دەنگیان دواوەتەوە، دوای نیوەرۆ بریاریان بۆ هات فۆرمەكان وەربگرن لەو كەسانەی دەنگ دەدەن." لە بارەی ئەوەی ڕاپۆرتەكەیان پێشكەش بە چ لایەنێك دەكەن (پێشەوا بابان) ووتی:"ئێمە راپۆرتەكەمان دەنێرین بۆ كۆمیسۆنی باڵا، ئەگەر گوێی لێ نەگرت ئەوە ئێمە پێشكەشی دەكەین بە وڵاتەكەی خۆمان بە تایبەت ئێمە كە لە بەریتانیاوە هاتوین، ئەگەر زانیمان گوێمان بۆ ناگرن لە راگەیاندی ناوخۆی كوردی و ئەورپی راپۆرتەكەمان بڵاو دەكەینەوە."
لە بارەی رێژەی یان ژمارەی فۆرمی (111) ووتی:"سەدو یانزە هەزارئەو فۆرمانە هەبون، ئەو فۆرمان پێش وەخت جێی گومان بون كە ئەوەش لە ئەستۆی كۆمیسیۆنی باڵایە."
دەر بارەی گەشبینی دەربارەی هەڵبژاردنی كوردستان ئەو چاودێرە ووتی:" ئێمە گەشبین نین بەرامبە بە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، ئەو رێژەیەش كە ئاشكرا كراوە غەدر كراوە لەو لیستانەی دەرەوەی دەسەڵات، كە دیكتاتۆری سەپاندویەتی، ئێمە دەوەیستین تاوەكو وەڵامی شەكواكانمان بدەنەوە گەرنا دوای ئەوە ئێمەش رێكەی خۆمان دەگرینەبە وەك چاودێری نێودەوڵەتی، گەشبینیش نیم بە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە."
چاودێرێكی تری بەریتانیا بە ناوی(هاورێ جاف) ئەندامی كانگای بەریتانیایەو ئەندامی (k.c.c.k) لە لەندەن، لە پرسیاریكی رێگادا دەربارەی ئامادەكاریەكانی كۆمیسیۆن لە رێگە گرتن لە ساختەكاری و ئەو خروقاتانەی كە ئەوان بینیویانن ووتی:" 22_7_2009 گەشتمەوە كوردستان بە مەبەستی چاودێری نێودەوڵەتی سەر بە بەریتانیا، كۆمیسیۆنی باڵا بە شێوەیەك كاری كردبوو كە ئاسان كاری كردبوو بۆ ساختەكاری بە شێوەی ئەنقەست ئەو كارە كرابوو، چونكە كۆمیسیۆن ئەم یەكەم جاری نەبوو، ئەندامەكانی كۆمیسیۆن شێوەی كار كردنیان دەبركردن بوو لەبری یاسای."
لە بارەی خروقاتەكانی سنوری سلێمانی ووتی:"لەم سنورە تەنها خروقاتی فۆرمی(111) هەبوو، وە فۆرمی(110) كەم بوو، هەندی بنكە شەش چاودێر هەبوو بەڵام چوار فۆرم هەبوون، من چاودێری بیست و پێنج بنكەم كردوە، خروقاتی گەورەم نەبینیوە."
لە بارەی بنكەی گشتی سلێمانی بۆ جیا كردنەوەی دەنگە تایبەتەكان و ساختەكار لە دەنگەكانیاندا (هاورێ جاف) ووتی:" یەكەمجار كە سندوقەكان هاتن بۆ بنكەی گشتی وەك بەردەم مزگەوتی گەورە وابوو كەس نەیدەزانی كێ كار دەكات و چی دەكەنن، ئامادە باشیان بۆ نەكردبوو،هەندێ ژمارەی قوفڵەكان لەگەڵ ژمارەی سەر فۆرمەكە جیاواز بوون ئەمەش دەچێتە بواری ساخەكاری و خروقاتەوە، كە دەبوو قوفڵەكان بە دوای یەكدا بێن، بەڵام جیاواز بوون، ئەو سندوقانەی كە ئەو كێشانەیان هەبوو بریتی بوون لە حەوت سندوق بوون، كە تێپی سوریان لێدرا تاوەكو رۆژی جیاكردنەوەیان، ئەو سندوقانەش هەڵەی تەكنیكی بوون دوارتر كە دەركەوت.:
چاودێرێكی تری نێو دەوڵَەتی سەر بە حكومەتی سویسرا تایبەت بەرێگا ووتی:" ئەم هەڵبژاردنە دەتوانین بڵێین سەرەتای ترین كار بوو بۆ بە دیموكراسی بونی كوردستان، بەڵام بە داخەوە دەسەڵات لە سنوری هەولێرو دهۆك ئەو سەرەتایەشی خستە ژێر پرسیارەوە بەو هەموو ساختەكاریانەی كە كردیان، ئەگەر كۆمسیۆن كاری جدی نەكات متمانەی خۆی لە دەست دەدات و لایەنەكانی تری دەرەوەی دەسەڵات مافی ئەوەیان هەیە ئەو هەڵبژاردنەی هەولێر و دهۆك قبوڵ نەكەن."

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە