بۆ ئەو كەسانەى لە سەر قاسملو ئەنووسن

Thursday, 05/08/2010, 12:00

1226 بینراوە


زۆر بەكورتى ئەمەوێ بڵێم بەڕێزان من وەم كوردێك ئەمەوێت بۆچوونى خۆم بنووسم دەربارەى شۆڕشگێڕەكانى كوردستان بەتایبەت د.عبدالرحمان قاسملۆ كە ئەم ماویە زۆربەى بەناو ڕۆشنبیرو نووسەرەكان لەسەرى ئەنووسن هەندێك بەخراپ و هەندێك بەباش, من ئەمەوێ پرسیارێكتان لێ بكەم و بڵێم باشە ئەگەر ئێوە لەو سەردەمەدا بوونایە و ڕابەرى حیزبێكتان بكردایە ئایا هیچ كەم و كەسریەكتان نە دەبوو؟ ئایا ئێوە لەوان باشتر ئەبوون؟ یاخوود لەوان ئازاو شۆڕشگێڕتر ئەبوون؟ یەكێ لەو نووسەرانەى كە دەربارەى بەڕێز قاسملو نووسیوویەتى ئەڵێت "شۆڕشگێڕێكى شكست خواردبوو" باشە كە ئەو شكست خواردووبووە بۆ نایەى تۆ شۆڕشێك بەرپا كەیت و ئەو هەڵانەى ئەوان دووبارە نەكەیتەوە؟! جێگەى پێكەنینە بۆ ئێوەى بەناو ڕۆشنبیرو نووسەر كە كەسایەتیە بەرزەكانى میللەتى كورد ئاوا ئەزڕێنن و درۆو دەلەسە بەناویانەوە ئەكەن, كە ئەو كەسایەتیانە مایەى شانازى گەلى كوردن, با بیرشیم نەچێت كە ئێوە ئەوەندە دڵسۆزن و كورد پەروەرن بۆ دژى عەرەب و هەموو بێگانەكان و ئەوانەى دژ بە میللەتى كوردن ناوەستن و شۆڕشێك دژى ئەوانە بەرپاناكەن؟ بۆ نمونە عەرەب بەناوى ئیسلامەوە ئەیەوێت كورد بەعەرەب بكات , یان توركیا ئەیەوێت كورد لەناو بەرێت و تۆوى نەهێڵێت لەسەر زەوى وە ئەوانەى تریش هەر وان, كە ڕاست ئەكەن با هەموومان یەكگرتووبین و دژى ئەمانە بوەستین نەك بیچین و سووكایەتى بە سەركردەیەك بەكەین كە لە پێناو ئازادى میللەتەكەى دا شۆڕشى كردووە, تكایە با لەجیاتى ئەوەى ناووناتۆرە لە سەركردەكانى خۆمان ئەڵێین با بێین دژى هەموو ئەوانە بوەستین كە دژى گەلى كوردن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە