نامەیەكى كراوە بۆبەڕێز (بەرێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى)

Tuesday, 14/09/2010, 12:00

708 بینراوە



(نازەنین كەریم فەرەج) بە رێوەبەرى ئامادەیى بازرگانى سلێمانى ئێوارانى تێكەڵاو

كە ماوەى سێ ساڵە بەرێوەبەرى ئەوخوێندگەیەیە لەگەڵ دوو یاریدەدەرەكەیدا، بۆتە كێشمەكێشێكى گۆرەپانێكى سیاسى لە ناو ئەم خوێندنگەیەدا لە برى بەرەو پێشبردنێكى تازەگەرى و شێوازێكى تازەى خوێندن بۆ رۆڵەكانى ئەم شارە زۆر بەداخەوە لە هەردوو بانگەشەى هەلبژاردنەكانى پێشوودا بە ئاشكرا وەك نوێنەرى حزب كاریان كردوە لەو خوێندنگایەدا سەرەراى ئەمانەش لە ناو مامۆستاكانیشدا بۆتە كووتلەو كوتلە كارى هەریەكەو خوێنكارێكى خۆى كارى تایبەتى خۆى پێ دەكات وە هەروەها بۆ سیخورى كردن بە سەر یەكترەوە، ئەو بەرێوەبەرە ئامادەیە هەموو كارێك بكات لە پێناو مانەوەى خۆیدا لە برى بەرژەوەندى گشتى بۆ سەرجەم خوێنكارەكان بەبێ جیاوازى بەرژەوەندى تایبەت لە پێش هەموو شتێكەوەیە بۆى ، بە تایبەت ئەو خوێنكارانە كە وەزعى مادیان باشە و خاوەنى سەیارەو پلەو پایەى حزبین , بەراستى جێگەى هەلوێستەیە پێویستە هەمووخوێنكاران كەدەیانەوێ ساڵكى تر لە خوێندگەیە بخوێنن ئەم دیاردەیە قبووڵ نەكەن داوا لە وەزیرى پەروەردەو ئە كەسانەى بەرپرسن بەرامبەرئەو كردەوانە كە دوورە لە رەوشتى پەروەردەو فێركردن هەتا زووتر ئەو بەرێوەبەرو دوو یاریدەدەرەى لا ببرێن لەبەر باشتركردنى باروودۆخى ناو خوێندنگەو باشتر بەرێوەبردنى ناوخۆى خوێندنگا كەكۆتایى هێنان بەو شتانەى كە دوورە لە مەنهەجى خوێندن ، وەهەروەها ئەو دوو یاریدەدەرەش بە ناوى لیستى گۆرانەوە ژێربەژێر لە مونافەسەدان بەرامبەر بەرێوەبەرى ئەم خوێندگەیە .....
,ئێمەش وەك كۆمەڵێك خوێندكار داوا لە بەرێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى دەكەین چارەسەرى ئەم كێشەیە بكات وە ئەم كێشەیە بەهەند وەربگرێت .
تێبینى: بڵاو كردنەوەى راپۆرت بەردەوام دەبێت هەتا ئەو بەرێوەبەر و هەردوو یاریدەدەرەكەى دوور دەخرێنەوە , چونكە زۆر كەسى شیاوتر هەن كەشایەنى بەرێوەبردنێكى شەفاف و بێ فرت وفێڵێن.
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە