مەزات خانەكەى مەڵبەندى(3)ى هەولێر ببینن

Saturday, 13/11/2010, 12:00

1599 بینراوە


لەكۆنگرەى(3)ى یەكێتى بڕیارى یەكگرتنەوەى مەڵبەندەكان دەرچوو بەپێ ى ئەم بڕیارە مەڵبەندى هەولێر لەگەڵ 3مەڵبەندى دەوروبەرى یەكیان گرتەوە و(ئاسۆمامەند)ى فایلدار كرا بەلێپرسراوى ئەم مەڵبەندە.. بەڵام لێرەدابابەتى باسمان ئەمەیە دواى یەكگرتنەوەى مەڵبەندەكان بەبڕیارى ئاسۆى لێپرسراوى مەڵبەند (فەیسەڵ عەباس وچەتۆى حسن) حەیرانى پاراستن دەست نیشان كران بۆكۆكردنەوەى كەل وپەلى مەڵبەندەكۆنەكان كەبریتى بوون لە دەیان كۆمپیوتەرو سبلیت وسەلاجەو تەلەفزیۆن وسەتەلایت وسەدان مێزو كورسى وموبەریدەو ئیتر زۆركەل وپەلى تر لەدەرەوەى مەڵبەند فرۆشران ... بەڵام بۆچاوبەستنى یەكێتى وكادرەكانى كۆمەلێ كەل وپەلى لەكار كەوتویان هێنا حەوشەى مەڵبەندو بۆماوەى دووڕۆژ مەزادخانەیەكیان داناو جۆراوجۆر خەڵك سەردانیان كردو بەڵام هیچى تیانەبوو بەكەلك بێت و تەنها بۆئەوەبوو بڵێن بەئاشكرا كەل وپەلەكان مەزات كراون بەڵام ئەگەر پرسیار لەكادرانى مەڵبەند بكەى هەموویان ئەم ڕاستیە باش دەزانن لەكۆتایى بەشى زۆرى پارەكە درابەئاسۆى/ ل مەڵبەند وفەیسەل وچەتۆ جارێكى تر فێڵیان لەئاسۆ كردووە بڕێ پارەى باشیان گڵداوەتەوە ..ئائەمەیە دڵسۆزانى یەكێتى دوورلەگەندەلى لەدواى كۆنگرەى نوێبوونەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە