شێتەكان وانەی ئازادی دەڵێنەوە و سەركردەكانیش كۆیلایەتی پیادەدەكەن

Tuesday, 11/12/2012, 12:00

1555 بینراوە



كەمرۆڤ شێت دەبێت سەر دەكێشێ بەداروبەرددا ، و لەقسەكردنیشدا هیچ چوارچێوەیەكیان بۆ ئاخاوتنێكی دروست نییە ، هیچ یاساو ڕێسایەكیش ناناسن ، شێتەكان هیچ سزایەك نایانگرێتەوە ، لە شتی پیس ترێزناكەنەوە ، گوێشنادەن بەوەی كە عەورەتیان دەردەكەوێت ، خەمی مڵك و سامانییان نییە ، نازانن خۆیشییان بەڕێوەبەرن ، هیچ كەسێكیش قسەیان لێناگرێت ، لێیان زویرنابن ، هەستی نیشتیمانیی و نەتەوەییان لانییە ، شێتەكان خزم و بێگانە لێك ناكەنەوە و دۆست و دوژمن ناناسن ، هیچ كاتێك ناتوانن قازانجبكەن و قازانجیش بەكەس ناگەیەنن ، كام شتەش گرنگی نییە ئەوان لە پراسكەیەكدا ئەیكەن بەكۆڵەوە و شاربەشار و كوچەبەكوچە دەیگەڕێنن ، شێتەكان هەركاتێك فێیان لێهات میزدەكەن بەخۆیاندا ، عەترو عتوریش بەكارناهێنن ، شێتەكان نەخشەو پلانی ئایندەیان نییەو بیرناكەنەوە ، هەرلەخۆیانەوە قسە فڕێدەدەن و چۆڵ و ئاوەدانییان بۆ نییە ، حساب بۆكەس ناكەن و كەسیش حسابیان بۆناكات ، ئەمانە هەندێكن لە نیشانەو ڕەفتارەكانی شێت و شێتین ، مرۆڤی عاقڵ دەتوانێت ئەم نیشانانە ببینێت و خاوەنی ئەم ڕەفتارانەش بە شێت بزانێت ، بەڵام سەركردە سیاسییەكان كاتێك عەقڵ و هۆش لەدەست دەدەن پەلاماری هەرێم و وڵاتانی دونیا دەدەن ، پەلاماری مرۆڤەكان دەدەن ، هیچ سنورێك بەشیاوی قسەكانی خۆیان نازانن و سنوردانان بۆقسەكردن لای ئەوان پێكەمی و عەیبەیە ، سەركردەسیاسییەكان لە سەروی یاساوەن و سزاش بەسەر خەڵكیدا ئەسەپێنن ، زیندان و دەرگاوانی زیندانیان هەیەو مرۆڤە عاقڵەكانی لێپڕدەكەن ، سەركردەكان هاوڵاتیان توشی پیسخۆری دەكەن و تەندروستیان دەشێوێنن ، سەركردەكان بەعەورەتیان ناموسی خەڵكی دەشكێنن و كەرامەتیان پێشێل دەكەن ، موڵك و سامانی خەڵكی داگیر و تاڵان دەكەن و دەیبەخشن ، سەركردەكان بەڕێوەبردنی دروست دەشێوێنن و شیرازەی وڵاتێك تێك دەدەن ، قسەی سەركردەكان ئاژاوەو تەنگەژەو نائارامی بۆ خەڵك دەنێتەوە ، سەركردەكان هەستی نیشتیمانی و نەتەوەیی هاوڵاتییەكانییان دەڕمێنن ، سەركردەكان بێگانەو دوژمن دەهێننە سەر نیشتیمان و هاوزمانانی خۆیان دەفرۆشن ، سەركردەكان خەڵكی دەچەوسێننەوە و هەژاری بڵاودەكەنەوە ، سەركردەكان خۆیان پیسن و خەڵكی پیس دەكەن ، كام شتەی گرنگی بۆ نیشتیمان و نەتەوە نییە لە كوچەو كۆڵان و شارو وڵاتانی ئەوپەڕی دونیاوە دەهێننە ناو نیشتیمان ، هەركاتێك فێیان لێهات دەڕشێنەوە و دەتڕن و تۆمەت و بەدناوی دەخەنە دوای هاوڵاتیان ، سەركردەكان نەخشەو پلانی ڕابوردوی هاوڵاتیانیش دەشێوێنن ، سەركردەكان جەوگیر دەبن و لەخۆیانەوە قسە فڕێ دەدەن و ئاگای چۆڵ و ئاوەدانی نازانن و هەستی پێناكەن و وڵات توشی نەهامەتی دەكەن ، ئەمانەش كۆمەڵێك نیشانەی سەركردەن مرۆڤ دەتوانێت بە كۆدەنگی لەسەر تەخت لایانبات و بە ساغ و تەندروستیان نەزانێت .
بۆیە بەنرخترین هەڵوێستی شێتی ئەو پەیامە جوانەمان پێدەگەیەنێت و پێمان دەڵێت شێتەكان ئازادن و ئازادیش بڵاودەكەنەوە ، سەركردەكانیش كۆیلەی نەفس و عەقڵی كاڵفامی خۆیانن و زیندان و كۆیلایەتی بڵاو دەكەنەوە ، هەزارجار سڵاو لە شێتی سڵاو لە شێتەكان .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە