گەندەڵەكانى كارەبا كەشف بوونە ..!

Sunday, 18/12/2011, 12:00

1078 بینراوە





وەكو بینیتان لە چاوپێكەوتنى رۆژنامەوانیدا كە بۆ جەنابى وەزیرى كارەبا گیرابوو ووتى لەبەر نەبوونى گاز ناتوانین و ویستگەكانمان گرفتى نیە ..!! وەكو ئەوەى ئەو ویستگانە هى جەنابى بێت وا قسە دەكات بەڵكو ئەو ویستگانە تایبەتن بەكەرتى تایبەت و كاك ئەحمەد ئیسماعیل وە جەنابى وەزیر هەر ئاگاشى لە كارو بارى نیە ...
پاش ئەو ڕاپۆرتە جوانانەى كە لە سایتە مەزنەكەتاندا بڵاوكرایتەوە لەژێر ناونیشانى" فەزیحەیەكى ترى كارەبا" ڕۆژى 30/11/2011 وە ئەوانەى پێشتریش كە كاریگەریەكى زۆر و بێشومارى هەبوو لەسەر ڕاى گشتى و كە بووە هۆى ترساندن و تۆقاندنى و جەنابى وەزیرى كارەباى هەرێم و بەڕێوەبەرێكى گشتى كە ئیفادەكەیان لەلایەن خۆیانەوە پوچەڵ كردەوە ، بەم بۆنەیەوە جوانترین سڵاوتان لێبێت دەستى ڕەنگینتان هەر خۆش بێت و هیوادارم ئەو جۆرە مەسەلانە بەو جۆرە بوێریانە بێت كە چارەسەرى ئاوها بكرێت وە دەست و دایەرەى گەندەڵان و بەتایبەتى گەندەڵكارانى كارەبا ڕسواببن وە وئەوەى كە ڕاستیە و زۆر ئاشكرایە بۆ هەموان كە چەندە و چەندە وەزارەتى كارەبا گەندەڵن و بێ ئەمەكن هیچیان بۆ سیستمى كارەبا نەكردووە ، كارەبا هى ئەوان نییە تەنانەت هى ئەم كاتەى ئەم وەزیرەى ئێستاش (حاجى یاسین ماوەتى) نیە بەڵكو بەرنامە ڕێژى پێشوو تر بووە كە ئێستا وەك نوسیوتانە خۆى پێوە بادەدا وە لەو كاتەوەى ئەو بابەتە بڵاوكرایتەوە لە كوردستانپۆستدا ئیمە ئەو نەزان و ماستاوچى و گەندەڵانە دەبینین هەندە خەمبار و شەرمەزارن چونكى خەڵكانێكى زۆر شاهیدى دەدەن لەسەر ئەو كەسانەى كە بڵاوتان كردەوە ژمارەیەكیان هەوڵى خانە نشینى دەدەن و ڕابكەن چونكى دەزانن گەندەڵیەكانیان كەشف دەبیت و بەخوداى ژمارەیەكى گەلەك زۆر ڕۆژانە تەماشاى سایتى كوردستانپۆست دەكەن و باوەڕیان پێ هێنایە كە سەرچاوەكانى تایبەت بە گەندەڵیەكانى ناو وەزارەتى كارەبا ڕاستن.
زۆر سوپاس و ستایشى سایتە جوانەكەتان دەكەین و هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازین....


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە