لەدەڤەری شەنگاڵ، ئیزیدیان ووتیان ژیانێكی بێ ئۆجەلان قەبوول ناكەین، یان ژیانێكی ئابڕومەندانە یان مردنێكی شەرفمەندانە

Friday, 18/12/2009, 12:00

1358 بینراوە


كوردانی ئێزیدی لە نێویاندا سەدان لە لاوان لە شاری شەنگالی باشوری كوردستان رێپێوانێكیان بۆ شەرمەزار كردنی داخستنی دەتەپە و گۆشەگیری سەر ئۆجەلان و تیرۆری دەوڵەتی تورك ئەنجام دا. ڕێپیوەران ڕایاگەیاند،ژیانێكی بی ئۆجەلان قبول ناكەن و یان ژیانێكی ئابڕوومەندانە، یان مردنێكی شەڕفەتمەندانە. لە قەزای شەنگال سەدان لاوی سەر باڵی لاوانی رێكخراوەی تەڤگەری ئێەزیدی دیموركراتی تەڤدا، بە بەرزكرنەوەی پۆستەرەكانی ئۆجەلان، ئاڵای كەجەكە و ووتنەوەی دروشم دەستیان بە ڕێپیوانێكی پرۆتستۆیی كرد رێپیوانەكەی لاوان بە دروشمەكانی بێ سەرۆك ئاپۆ، كەس ناتوانێت رۆژمان تاریك بكات، دەستی پێكرد.
ڕێپێوەران نارەزایەتیان لە دژی داخستنی دەتەپە و گۆشەگیری سەر ئۆجەلان و ریرۆری دەوڵەتی تورك نیشان دا و پاشان لیدوانێكی رۆژنامەوانیان دا. لە لێدوانە رۆژنامەوانیەكە دا ،راگەیەندرا،لە پرۆسی چارەسەری پرسی كوردا، دەوڵەتی تورك و حكومەتەكەی ئاكەپە، هیچ هانگاوێكی بەرچاوی نەناوە و لە بەرامبەر داخوازیە ڕەواكانی گەلی كورد ،بە هێرش و ئۆپەراسیۆن و كوشتنی مندلانی وەك جەیلان ئانكۆلی تەمەن 13 ساڵان و خوێندكاری كورد ئایدن ئەردەم و داخستنی دەتەەپ وەڵام دەداتەوە.
لە لێدوانەكە دا لاوان و جەماوەری شنگاڵ، دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پەكەكە دەربڕی و دەستنیشانیان كرد: ئاكەپە باشترین كورد بەو كەسە دەزانێت كە مردوو بێت و وەدووی داخوازیەكانی ئەوان بكەوێت، بەڵام دەبێت ئیدی ئاكەپە لەو خەوە قوڵەی هەستێت و باش بزانێت ئیدی كوردان، كوردانی ڕابردوو نین و ئەو چاخە تێپەڕی. لاوانی ئیزیدی هەروەها سەرنجیان ڕاكێشایە سەر تێكۆشانی خۆیان و ڕایانگەیاند: ئێمە وەك و لاوانی ئێزیدی هیچ كاتێك لە هێڵی خەباتی رێبەر ئاپۆ دوور ناكەوینەوە، قوربانیەكەیشی هەرچیەك بێت ئامادەین، هەرگیز ژیانێكی بێ ئۆجەلان قبوڵ ناكەین. لاوان و جەماوەری شەنگال لە كۆتایی چالاكیەكەدا، داخستنی دەتەپەیان بە توندی شەرمەزار كرد و رایانگەیاند، یان ژیانێكی ئابڕوومەندانە، یان مردنێكی شەڕفەتمەندانە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە