کارەساتی هەکاری و بازاڕەکەی سەید کاکە

Thursday, 22/12/2011, 12:00

2898 بینراوە


کارەساتی هەکاری کە شەهید کردنی دوو پێشمەرگەی قارەمانی وەک شەهید عەلی عەسکەری و دکتۆر خالیدی لێکەوتەوە، هەروەک ٣١ ئاب پەڵەێکی ڕەشە لە مێژووی پڕ خیانەتی بنەماڵەی بارزانی و پارتی، دیارە زۆربەی سەرچاوەکان کە باس لەو کارەساتە ئەکات ئەگەرچی جیاوازی لەشێوازی باسکردنی بەدی ئەکرێ، بەڵام لەکۆتایدا هەمان ڕاستی دەرئەخات کە قیادە موەقەتەی پارتی پێشوەخت بە فەرمانی ئیدرس بارزانی بڕیاری شەرکردنیان دابوو. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە هەڵوێست گۆڕینو بازرگانیکردنی کەسانێکە کە لەو شەڕەدا بەژداربوون، لەمانەش سەیدکاکەی ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی پارتیە، ئەو قسانەی لە کەناڵی ئێن ئار تی کردینی جیاوازێکی ئێجگار زۆری هەبوو لەگەڵ باسکردنی پێشووی ڕووداوەکە لەلایەن ناوبراوەوە کە لە کتێبی بیرەوەریەکانی چەند ساڵێک لەمەوبەر چاپی کردبوون. لە کتێبەکەیدا کە ئەوسا پێشمەرگەی حزبی سوسیالستی کوردستان بووە بە ڕوونی دان بەو ڕاستیەوە ئەنێ کە بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی ئیدریس بارزانی ڕاستەوخۆ ڕێنمای قیادە موەقەتەی کردووە، بگرە شەهیدکردنی عەلی عەسکەری و دکتۆر خالید بەفەرمانی ئیدریس بارزانی بووە، کەچی ئێستا بۆ پاراستنی ئەو بەرژەوندە تایبەتەی کە لەژێرەوە لەگەڵ شەخسی نێچیرفان بارزانی هەیەتی ڕووداوەکەی بەجۆرکی تر گێرایەوە هەروەک بەئاشکرا دیاربوو چەند جارێک لەکاتی چاوپێکەوتنەی لە بەرنامەی (ڕوودا و مێژوو) ی کەناڵی ئێن.ئار.تی جەختی لە خۆشەویستی خۆی ئەکردەوە بۆ قیادە موەقەتەی پارتی و شەخسی ئیدریس بارزانی، هەروەک بارزرگانێک هەرجارە و بەنرخێک ووتەکانی لە بازاڕی حزبایەتی ئەفڕۆشێتەوە. هێرشەکانی سەید کاکە بۆ سەر نەوشیروان مستەفا لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکە و ڕەخنەگرتنی کەناڵی زاگرۆسی سەر بە نێچیرڤان بارزانی لە کەناڵی ئێن ئار تی سەبارەت بەهەندێ بڕگەی چاوپێکەوتنەی لەگەڵ سەید کاکە کراوە، بەڵگەێکی ئاشکرایە کە باڵی نێچیرڤان بارزانی ئەیانەوێ لە ماوەی داهاتووش سود لە چەواشەکاریەکانی سەیدکاکە وەربگرن بۆ جوانکردنی کارە قێزەوەنەکانی ئیدریس بارزانی .

*************

**************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە