پەیامبەر

Sunday, 06/04/2014, 12:00

1881 بینراوە



لە ترسی وشکە سۆفی و دەمار رەق و مریدەکانی باشوری وڵات سەر بە ئەردۆغانی ئیخوان و قزڵباشی دەسەڵاتی تاران بۆئەوەی لێم لە قەو نەدەن ونەڵێن بۆ چی ئەو ووشەیەی بەکار هێناوە، روونکردنەوەیەکی پچووکم بە پێویست زانی. لە هیندێک وشەی بە ئایین کراولە کۆمەڵگای کوردەواریدا بۆتە تۆپەڵە ئاورێک کە کەس ناوێرێ ئاخنی وتارو نوسینی بکاو بۆ دەربڕینی رازی دڵی کەڵکیان لێ وەرگرێ.
وشەی، پێغەمبەر،، پەیامبەر،، پەیغامبەر،، پەیامهێنەر،،رێ بەر،، بەو واتایە دێ کە کەسێک پەیامێک بگەیەنێ. پەیامێکی گرینگ لەسەر بابەتێکی گرینگ بۆ شوێنێکی گرینگ. جاری وایە ئەو پەیامە، دەست خەتە یا رووداوێکە یانژی پەیامێکی مێژووییە کە لەرووپەڕی هەتا هەتایی نەتەوەیەک جێگیر دەبێ ناسڕێتەوە. مرۆوی زیرەک و خۆش مرخ هەر ئەو مرۆوە نییە کە لە ئاسمانەوە ئیلهامی پێ بدرێ پەڕاوێکی بۆ نازڵ ببێ ناوەرۆکی ئەو پەڕاوەش بکاتە مانیفیستوی ژیان بۆ خەڵک بە تایبەت بۆ گەلێکی بندەستی وەکی کورد.
زۆر جار کەسێکی ئاسایی ناو کۆمەڵگا دەتوانێ بە فیداکاری و لەخۆبوردوویی کردەوەیەک لەخۆی نیشان بدا کە زۆر سەرۆک عەشیرەو سەرکردەی درۆزن ناتوانن ئەنجامی بدەن. بە داخەوە مێژووی کورد پڕە لەو کەسانە کە بە بیانوی رزگاری کورد زنجیری کۆیلەتی دەخەنە ئەستۆی خۆیان ولە کەسایەتی خۆیاندا کۆمەڵگا بەرەو یەخسیری رادەکێشن. ناهۆشیاری تاکی کوردو دەستی دەرەکی دوو هۆی سەرەکین بۆ بەردەوامبونی ئەو رییە پڕ لە دڕک وداڵە. دوو دەیەیە زیاتر کورد یەخسیری سنوری زەرەدوسەوزە! ئەو ماوەیە چۆن ژیانی سیاسی خەڵک پارێزراوە روون وئاشکرایە کە لەشەڕگەی ئەو دوو بنەماڵەیەدا چۆن خەڵک وێنەی سێوی باوەرێن ژیانیان دادەوەرێ.
لەحاند خەڵک شێرو لەدەرەوی کوردوستانیش بونەتە رێوی لە بەرانبەر داگیرکاردا.کامەسعود بارزانی لە جیاتی ئەوەی رقی پیرۆزی مێژوویی کورد بکاتە دەست مایەی سەرکەوتن لە بەرانبەر بەو هەموو نهامەتیانەی کە بەسەرمان هاتون، رقی دەمارگرژیی عەشیرەگەری دەکاتە کەکراو دە زاخاوی مێشکی تاکی کوردی رۆدەچنێ. گوتنێکی بە نرخی کوردی هەیە کە پێمان دەڵێ: هیچ بەورێک کوێستانەکانی خۆی بە جێ ناهێڵێ.لە هەلو مەرجی رۆژهەڵاتی وڵات کەڵ بە موو بەندە.دەسەڵاتی ناوەندی لە تاران تەنگی بە خەڵک چنیوە. بێکاری ، گرانی ،زیندان ،لەو پەڕی خۆیدایە.ئەگەر تورک وفارس وعەڕەب سنوران ببستن بە مافی خۆانی دادەنێن جێێ گازەندە نییە.
ئەدی ئەگەر دەسەڵاتی کورد سنورت لێ ببستێ و رێگات پێ نەدا یارمەتی هاوزمان وهاو رەگەزی خۆت بدەی چۆن دەبێ؟! ماوەیەکی دوو مرۆوی وڵاتپارێز دەخوازن لە باشورەوە بچنە رۆژئاوا تا پەیامی خەڵکی رۆژهەڵات بدەنە دەست رۆژئاوای نەتەوەکەمان ،بەڵام چەکدارەکانی مووچەخۆری بارزانی رێگەیان پێنەدان بەسەر خاکی نیشتمانی کورد سنوری دەستکرد ببەزێنن وئاوەدێوبن! رێزداران / ئیبڕاهیم خاس و کۆماس شەهبازی / بۆ ماوەی ٨ رۆژ بە پێ توانیان پەیامبەربن بۆ رۆژئاوا وبڵێن: خوشکو برای خۆیان لە رۆژهەڵات پشتیوانن بۆ ئەو بەشە لە وڵات وئێمەش ئەو پڵینگەین کە یەک وڵاتمان هەیە.
ئەو دوو کەسە قارەمانە ئەرکی مێژوویی خۆیان گەیاند ولە لای قارەمانانی پاراستنی گەل پێشوازیان لێکرا. لە تەوای وەرزەکانی ساڵدا زستان دێ ودەڕوا ئەوەی بۆ رەژی دەمێنێتەوە تەنیا سەرشٶڕییەو........../ .
جەعفەر کەریمی ٦/٤/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە