ڕێبەری من

Saturday, 20/08/2011, 12:00

1483 بینراوە


ئەم هۆنراوەیە پیشكەشە بە كوردستان پۆست وەك وەڵامێك بۆ ئەو ڕێبەرە نەفامانەی تازە بیری دەوڵەتی كوردیان دەكەوێتەوە دەیانەوێ ئەمجارەش بەو سیناریۆیە فریومان بدەن....




لە كۆتایی سەدەی بیستەم

لەسەر لوتكەی جەورو ستەم

پاش ماندوو بوون پاش ڕێبڕین

لەبەرزترین هەورازی ژین

تولەڕێیەك بەرەو ئەنجام

قەدەرێكبوو هاتە ڕێگام

بۆ یەكەمجار هەنسكەكەی

حەسرەتاویم بوو بە ئۆخەی

بۆ یەكەمجار ئاهێكی خۆش

هەموو لەشی هێنامە جۆش

لەپڕ نازانم چی بوو چۆن

لەدوامەوە بەمۆنەمۆن

مڵۆزمێ لێم پەیدابوو

بەزۆری خۆی سوار كۆڵمبوو

ووتی ڕێگات دڕك و ژانە

هەنگاو مەنێ نەفامانە

چاوساغتم و دەتگەیەنم

لە مەترسی دەتڕەوێنم

لەو ڕۆژەوە ڕەتاندوومی

ڕێبەرمەو ڕفاندوومی

هەم تولەڕێو هەم خۆشمم لێوونبووە

هەورازەكەش ئەوەندەی تر بڵندبووە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە