نەبوونى مەعریفەت لە زانستى دەروون وە سیستەمى كلاسیك پراكتیزا دەكرێت

Thursday, 10/12/2009, 12:00

2434 بینراوە


بەر لەوەى بچینە نیو كرۆكى باسەكەمانەوە بە پێویستى دەزانم سەرەتایەكى كورت بۆ چەمكى تێگەیشتنى بە نەخۆشى دەروونى بدوێم, هەموو كەسێك و كەسایەتیك بە دواى حەز و خەونەكانیەتى وە گرنگترین شت بۆ گەیشتن بە خەونەكان گوزارشت كردنە لە ئارەزووەكان. هەر یەك لە ئێمە هەوڵدەدا بۆ گۆڕینى ژیان بەرەو باشتر بەڵام كێشەكە دەمێنێتەوە سەر جۆنیەتى بەو گۆرانكارییانە. هیچ مرۆڤێك لە ژیانیدا ناتوانێت حەزو پێداویستەكانى دەستەبەر بكە بێنێتە دى لە بوارەكانى ژیانیدا وەك بوارى سیاسى كۆمەڵایەتى و ئابورى. بەڵام هەوڵدان هەیە بە دەست
هێنانى حەز و ئارەزووەكان. زۆر جاریش لە هەڵدان مرۆڤ شكست دەخوات. بەڵام بەو مانایەش نیە مرۆڤ دسبەردارى ژیان بێت و ژیانى لە بەر چاوى بێ نرخ بێت و ڕەشبین بێت بەرامبەر بە واقعى ژیان. مرۆڤ پێویستە واقیعانە هەڵس و كەوت بكات لە ژیانى ڕۆژانە. مرۆڤ ئەگەر لە بەر هەر هۆیەك تووشى نەخۆشى دەروونى بێت پێم وایە پێویست بە (شەرم و ترس) ناكات, دیارە بەشى دەروونى هەروەكو بەشەكانى ترە. ئەگەر هەڵسنگاندنێك بكەین هیچ جیاوازێك بەدى ناكەم لە نێوان بەشەكانى ترى نەخۆشخانە. بەڵام هەر یەك لەو بەشانە بە شێوازێك چارەسەرى نەخۆش دەكرێت.
هەموو كەسێك و كەسایەتێك تەنانەت لە نیو هەموو چینێكەوە ئەوانەى خاوەن بروانامەو ڕۆشنبیر و نا ڕۆشنبیریشن ئامادەباشى تێدایە بە تووش بوونى بە نەخۆشیە دەروونیەكان لە بەر هەر هۆیەك و كێشەیەك بێت.
بەڵام گرفتەكە لێریە بە هۆى شارەزا نەبوون و ئاست نزمى لە زانستى نەخۆشى دەروونیەكان لە لایەن هەندێك لە پزیشكانى دەروونى كە نەیان توانیوە لە ئاستى پێویست تووشبوانى بە نەخۆشى دەروونى بە شێوازێكى زیرەكانە و تەندروست و زانستى چارەسەرى نەخۆش بكەن. كە بۆتە هۆى باوڕ پێ نەكردن و لە دەست دانى متمانەى لە نیوان نەخۆش و پزیشكانى دەروونى. وە زۆرێك لە تووشبوانى بە نەخۆشى دەروونى سەردانى بەشى دەروونى دەكەن بە مەبەستى چارەسەركردنیان لە ژێر رێنمایى پزیشكى پسپۆر.كەچى بەداخەوە پزیشكى پسپۆرى دەروونى نەیتوانیە چارەسەرى نەخۆش بكات بە
هۆى ئەو فاكتەرانەى كە لە سەرەتاوە باسم لێوە كردووە,.. دوا جار نەخۆش بەبێ رەزامەندى پزیشكى خۆى.ڕۆیشتوونە. هەروەها لە رووى چارەسەرى دەرمانەوە چارەسەریەكان لە پەنچەى دەستمان زیاتر نابێت وەزارەتى تەندروستى زۆر كەم تەخەمە بۆ دابین كردنى دەرمانەوە لە وڵاتانى دەرەوە بە دەیان و بگرە سەتان دەرمانى چارەسەر هەیە كەچى لە بەشى دەروونى دەرمانەكان یاخۆد چارەسەریەكان لە پەنچەى دەستمان زیاتر نابێت. هەر بۆیە نەخۆش و كەس وكارى نەخۆش دەرۆنە لاى مەلا على. وە مەلا على ئەو كەسایەتیە كە ئاین پەرستە ڕۆژانە بە سەتان كەس سەردانی دەكەن... وە
خاڵێكى تر كە بۆتە دیاردە لە نیو پزیشكانى دەروونى. لە كۆى كۆمەڵێك پزیشكى دەروونى تەنها یەك یان دوو پزیشك نەخۆش دەخەوێنن لە بەشى دەروونى, هۆیەكەش نەوەك نەخۆش لە بەشى دەروونى بێتە ئەرك و ماندوبوون بۆ پزیشك. وە لە لایەكى تریشەوە پزیشكانى دەروونى پێیان خۆشە نەخۆشەكان لە نۆریگە تایبەتیەكان سەردانیان بكەن لە بەر چەند هۆیەكى مادى... هەروەها خاڵكى تر كە زۆر گرنگە ئەویش كۆلێژى پزیشكیە كە بۆتە شوێنى(نمایش كردنى چل و بەرگ و پێشنگایى ئۆتۆمبیل و شوێنى كوڕە بەربەرپرسان و دەوڵەمەندەكان. وە دیارەیى واستە و بەرتیل وەرگرتن بۆتە
شتێكى زۆر ئاسایى لە هەمووشیان گرنكتر فەرمانى حزب كاریگەرى هەیە بە سەر كۆلێژى پزیشكى. ئەم حاڵەتەش كاریگەرى بە سەر قوتابیان و خوێنكاران هەیە كە دەبێتە مایە ئاست نزمى زانستیەكان و شارەزەنەبوونیان لە بوارە جیاجیایەكان.
* بە هۆى ئەم خاڵانەى كە لە سەرەتاوە باسم كردووە وە لە گەڵ كۆمەڵێك لە فاكتەرى ئاینى.(نۆریگەى مەلا على) زۆرترین تووشبوانى بە نەخۆشى دەروونى ڕۆژانە سەردانیان دەكەن. لە هەموو شارەكانى كوردستان و تەنانەت وڵاتانى دەورە بەریش. نەك هەر تووشبوانى بە نەخۆشى دەروونى بەڵكو لە بەشە جیا جیایەكانى تریش سەردانى(نۆرینگەى مەلا على) دەكرێت. دیارە كۆمەڵگاى كورد بە هۆى پێویست بوونیان بە ئاینى ئیسلامەوە پێیان وایە خوێنەوەى خۆیان هەیە لە مەڕ چارەسەركردن بە نەخۆشیە دەروونیەكان یاخۆد پێیان وایە لە ڕێگاى قورئانەوە مرۆڤ دەكرێت
چارەسەر بكرێت ئەمە بۆچوونى زۆربەى نەخۆش و كەس وكارى نەخۆشە. هەر بۆیە بیستوومان یاخۆد بینیومانە ئەوانەى سەردانى مەلا على دەكەن زۆرێك لەو كەسانە چاك بوونەتەوە كە هەندێك لە پزیشكان و كارمەندان باوەریان وایە ئاینیش فاكتەرێكە و چارەسەرى خۆى هەیە بۆ ئەوانەى تووشى نەخۆشى دەروونیەكان دەبن.
دوا ووتم پێویستە لە سەر حكومەتى هەرێمى كوردستان بە تایبەتى وەزارەتى تەندروستى پیلان و سیستمى تازەى هەبێت لە رووى دابین كردنى دەرمان و تووێژەرى كۆمەڵایەتى و تووێژەرى دەروونى. پێویستە پزیشكان و كارمەندان خولى بەردەوامیان هەبێت. هەروەها سنوورێك بۆ كۆلێژى پزیشكى دابندرێت لە رووى ئەو فاكتەرانە كە لە سەرتاوە باسى لێوە كراوە.
نەخۆشخانەى هەولێرى فێركارى بەشى دەروونى

Diyar [email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە