ئەگەر سۆسیالم هەبوو با بیبڕن

Friday, 07/08/2009, 12:00

1679 بینراوە


لە ماڵپەڕی كوردستان پۆست هەواڵێكی ناڕاست لەسەر زاری چاودێریك لە نەرویجەوە ، سەبارەت بەخێزانەكەمو خۆم بڵاوكراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە "كە من و خێزانم سۆسیال لە وڵاتی نەرویج وەردەگرین".
بۆ خوێنەرانی ئەو ماڵپەرە و جەماوەری كوردستانی ڕادەگەیەنم كە من رەگەزنامە و پاسپۆرتی هیچ وڵاتیكم نییە تا سۆسیالم پێبدەن، سەبارەت بە خێزانەكەیشم ئەو لە سەرەتاوە تا خانەنشینی هەر كاری كردووە نەك سۆسیالی وەرگرتبێ.

بۆیە داوا لە كوردستان پۆست دەكەم بچێتە لە دامودەزگاكانی تایبەت بە پەنابەران وردبینی خۆی بكات و گەر من یان خێزانم سۆسیالمان لەو وڵاتە وەردەگرین، بێ دوودڵی با بیبڕن.
سەبارەت بە سەفەركردنیشم بۆ ئەو وڵاتە یان هەر وڵاتێكی تر بە ڤیزا و پاسپۆرتی عێراقی بووە نەك بە پاسپۆرت یان رەگەزنامەی هیچ وڵاتێكی تر، ئەو هەواڵەی سەرچاوەكەتان هیچ بنەمایەكی نییە، جگە لە تۆمەت بخشینەوەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە