فه زیحه كانى بەرێوبەرى پیشەسازى سلێمانى ؟

Thursday, 23/09/2010, 12:00

1953 بینراوە




كەباس گەندەڵى دەكرێت ناتوانیت لە ئاست زۆر شتدا بێ دەنگ بیت ,من لێرەدا ئەمەوێت سەرنجتان بۆ فەرمانگەیەك رابكێشم كەلەبەرچاودا نیە وەك زۆریك لە فەرمانگەكانى ترى حكومەت بەڵام ئەم فەرمانگەیە گەندەڵترین فەرمانگە لەشارى سلێمانیدا كە زۆرترین خەرجیشیان هەیە لەچاو فەرمانگەكانى ترى جكومەت .

ئاخۆ حكومەت یان پارێزگاى سلێمانى ئاگادارى دزى و گەندەڵیەكانى ئەم فەرمانگەیە نیە ئەگەر ئاگایان لێ نیە ئەوا من وەكو كارمەندێكى ئەم فەرمانگەیە هەندێ خاڵى گەندەڵى ئەم فەرمانگەیەتان بۆ دیارى دەكەم خۆشتان سەرپشك بن لە بڕواكردن یان نا :

1- بەرێوبەرى ئەم فەرمانگەیە كەناوى حمە حمە ێالح بەس سەر لەكارى ئیدارە و بەرێوبردن دەرناكات ئەگینا هەموو شتێكى تر ئەزانێت وەكو فرۆشتنى بۆڵبرین و كەل و پەلى یەدەگى ئوتومبیل و دەعوەت كردن مێزى شەوان بە كارمەندەكانى و بەرامبەر بەكارێك كەبۆیان بكات هەروەها بەكارهێنانى ئەو ئوتومبیلانەى كەلەو فەرمانگەیە (ئەو ئوتومبیلانەى پاش ئەوەى وەزارەتى پیشەسازى ئیدارەى سلێمانى هەڵوەشایەوە) ئەو برادەرە هەمووى خستە ژێر تێرفى خۆى بێ ئەوەى وەزارەتەكەى ئاگاى لێ بێت هەر رۆژەى ئتومبیلێكى لێ دەخورى لەم دوایانەش بەشێوەیەكى شكلى مزایدەیەكى درۆى بۆ كرد و واى كرد بۆ خزمێكى خۆى دەرچووە بەنرخێكى زۆر هەرزان وەلەم رۆژانەدا یەكێكیان چاككراوەتەوە بەدەست كورەكەیەوە بینراوە .

2- ئەم برادەرە واتە حمە حمە ێالح پێش ئەوەى وەزارەتى پیشەسازى ئیدارەى سلێمانى هەڵبوەشێتەوە لەبەرێوبەرایەتى گشتى تەكنیك و بەرهەم لەبێ ئیشیدا دایم لەژورێكدا لەگەڵ شێخ ئاراسى هاوپیشەى خەریكى لوتیان بوون هەر خەریكى تانەو توانج بوون لەم لەو بەڵام پاشان ساحەكەیان بۆ چوڵ بووە ئێستا بەئارەزووى خۆیان شەن و كەوى كارمەندو پارەى ئەو وەزارەتە ئەكەن .

3- چۆن ئەم برادەرە بووە بە بەرێوبەر ,كاتى خۆى لەكارگەى جگەرە بوو پاش ئەوەى چەند كەل و پەلێكى دزراوى بەسەردا ساغ بووەوە بەرێوبەرى ئەو كاتە لەكارگەى جگەرە دوورى خستەوە و هەڵیان دایە بەرێوبەرایەتى گشتى تەكنیك بەرهەم بەشى انعاشەكە وەك كارمەندێك كە هەرچى كار بوو نەیبوو داماوە لەتاوا هاتووچۆى بەغداى ئەكرد درۆم نەكردبێ ئیش و كارى موادى سەیارەى ئەكرد .پاشان كەوەزارەتى ئیشەسازى لەسلێمانى نەما شێخ ئاراس بەگریقەى ێدفە بەتاكتیكى برادەرانى پارتى دانرایەوە بەبەرێوبەرى گشتى پیشەسازى لەهەولێر ئەویش دارو دەستەكەى خۆى دانایەوە یەكێك لەوانە ئەم حەمەیەیە كەلە انعاشەكە هاوپیشەى بوو .

4- ئەم برادەرە لەو كاتەوەى بەرێوبەرە هەتاوەكو ئێستا چەند مەلەفێكى هەیە یەكێك لەوانە مەلەفى پارەى ئەو ئیفادە بوو كەویستى بیخوات بەڵام نەمان هێشت و هەرزوو هەواڵەكەمان بەشوێنى خۆى گەیاند ئەم برادەرە ئیفادێكى بۆ دەرچوو بۆ خارج وەپارەى ئیفادەكەى وەكو سلفە وەرگرت سەفەرەكەشى نەكرد ماوەیەكى زۆرى پێچو باسى هیچى نەركردو بە حساباتیشى نەووت تاوەكو ئیمە لێمان كرد بەدەردو نەمان هێشت بیخوات لێیان وەورگرتەوە .

5- یەكێك لەكارە قێزەونەكانى ئەم برادەرە ئەوەیە فشارێكى زۆر ئەخاتە سەر دەوام كردن بەتایبەتیش لە سەر كارمەندە كچ و ژنەكان بۆ نەگبەتیش كچ و ژنەكانیش بەتایبەتى تازەكان زۆر باش نایناسن و حسابى بۆ دەكەن لێى دەترسن بەڵام من هەوڵ ئەدەم بەچەند زنجیرەیەك شەخێیەتى ئەو برادەرەتان بۆ بیان بكەم بۆئەوەى بزانن چ ماددەیەكە ئەم فشارەش بۆ ئەوە دەكات بۆ ئەوە پاشان كچ و ژنەكان بچن بۆلاى داواى لێ بكەن غائبیان نەدات لەبەرامبەریشدا داواى شتى بێ مانایان لێ دەكات دەلیلیشم پێیە لەبەشى دووەم بڵاوى دەكەمەوە زیاتریش رۆژانى پێنج شەممان ئەم حاڵەتەى زۆرە لەبەرئەوەى شێخ ئاراسى هاورێى دێتەوە و لەلاى ئەو دەوام دەكات وابزانم ئەمە تاكتیكى شێخ ئاراسە و بۆئەوەى لەو رۆژەدا ئەو كچانە ببینێت و قەسان لەگەڵدا بكات و كاكە حمەش حرفیا جێ بەجێ ى دەكات گوناحە لەبەر مانەوەى خۆى ئەمە دەكات قەیچێكا .

6- لەكاتى هەڵوەشاندنەوەى یەكەبەیەكەى كارگەكانى ئەم بەرێوبەرایەتیە وەكو (خوێ ,جل و بەرگ . جگەرە ,چیمەنتۆى تاسلوجە و ,سەرجنار) ئەم برادەرە دەستى خۆى هەبووە لەتاڵان و بردنى كەل و پەل و ئەساسى ئەم كارگانە بۆ نموونە لەكاتى تەسلیم كردنى كارگەى چیمەنتۆى سەرچنار لەم رۆژانەدا بەرۆژى روناك هەرچى كەل و پەلى ئەم كارگەیە هەیە وەكو ئەساس هەمووى گواستۆتەوە بەناوى پێداویستى بۆ بەرێوبەرایەتى پیشەسازى بەلام ئاگادارتان ئەكەم كەتەنها كەل و پەلە بێ كەڵكەكان هاتۆتە پیشەسازى ئەوانى خۆى دەزانێ بۆ كوێ چووە بۆ كوێ بردووە باشە ئەگەر حكومەت راست دەكات كە ل و پەل و ئەساسى ئەم كارگە و ئەو كارگە موڵكى هەموان نیە چۆن ئەو گەندەڵە ئەتوانێت بەو شێوەیە تێرفى پێوەبكات نمونەشم ئەوەیە ئێستا كۆمەڵێك كە ل و پەلى گران بەها لەماڵەكەى خۆیەتى هەندێكیشى لەوانە ناردووە بۆ ئوفیسەكەى شێخ ئارس واتە ئوفیسى كۆمپانیاكەى شێخ ئاراس .

7- تاوەكو ئێستا بێجگە لەخۆى نەیهێشتتوە كەس سەردانى وەزارەت بكات بۆچى لەبەرئەوەى ئیفادەكەى بۆ خۆى بێت و كەسیش نەتوانێت لەوەزارەت كارمەندى ئەمان ببینێت دەستەكەیان ئاشكرا بێت .

8- لەهەمووى خۆشتر ئەوەیە خۆى بۆ ئیشى بوڵبرین كڕین ئەچێت بۆ هەولێر یان خێزانەكەى ئەبات بۆ لاى دكتۆر ئەیكات بەئیفاد و مەسرەفەكەشى بەلاش ئەكەوێت .

باجارێك ئەمە بەس بێت چاوەروانى بەشەكانى تر بن لەسەر شێخ ئاراسى پارتى و نەوزاد حمە ێالح .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە