کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان ..پشتیوانی بۆ برا وخوشکه‌ گریلاکانتان ده‌ربڕن..

Monday, 18/07/2011, 12:00

1152 بینراوە


سڵاوێکى شۆڕشگێڕانە
جەماوەرى بەشەرەفى کوردستان کۆڕان و کچانى شارى سلێمانى هەڵمەت و قوربانى چەند ڕۆژێکە هەردوو دەوڵەتە داگیر کەرەکەى تورکیا و ئێران هێرشێکى چڕو پڕى ناڕەوایان کردۆتە سەر خوشک و براکانمان لە قەندیل و شاخى سورێن، ئازیزان لێرەوە دەمەوێت پێتانى ڕابگەیەنم وڵاتانى ئەمریکاو بەریتانیا قەیرانێکى گۆڕانکاریان هێناوە بەسەر شەرقى ئەوسەتدا لە کۆتاى گۆڕانکارییەکاند چرى دەکاتەوە لەسەر هەردوو وڵاتى داگیر کەرى تیرۆستى ئێران و تورکیا هەربەهۆیەوە دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم کاتى ئەوە هاتووە هەمومان پێکەوە هەڵویستمان ڕابگەیەنین بچین بەهاناى خۆشک و براکانمان لە بنارى قەندیل و سورین بۆ شەرى داگیرکەرانى خاکەکەمان خاکى چوارپارچەى کوردستان بۆ بەرگرى کردن لەشەرف و کەرمەتمان ئەوە چەند ڕۆژێکیشە تۆپخانەکانى ئێران سنورەکانى کوردستانى ئازادکراوى باشوریان تێ پەڕاندووە هاتونەتە سەرخاکى کوردستان دەیانەوێت ئەم پارچە خاکەشمان لێ وەربگرنەوە، هاونیشتمانیان

ئێمە دڵنیان کە ئیرادەى پۆڵاینى گەریلاکان بە تۆپ و تەیارەو لەشکر کێشى داگیرکەران تێک ناشکێت و وە ڕابردوى ئەم دەوڵەتانە لەگەڵ برا و خوشکە گەریلاکانماندا ئەوەى سەلماندووە کە هەمیشە دۆڕاو لە جەنگەکاندا ئەوانن

دوپاتى دەکەینەوە وەک گروپێکى ڕۆژنامەنوسانى شارى سلێمانى پایتەختى ڕۆشنبیران ئامادەى خۆمان دەردەبڕین پێنوسەکانمان دادەنێن و چەکى شەرقى گەریلاى دەکەینە شانمان و پارێزگارى لە کەرامەت و شەرفماندەکەین کە ئەویش نیشتمانى پیرۆزە بەو هۆیەوە داواکارین لێتان هەڵویستان وەربگرن و بەهەرجۆرێک بۆتان دەکرێت خاوەندارێتى لەخوشک و براگەریلاکانتان بکەن کەپارێزگارى لەحەقوحەقیانەت دەکەن

تێبینى داوا لەهێزە کوردییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەکەین لە باتى ئەوەى لە کەمپەکان دەست بەسەرن بچنە پاڵ گەریلاکان و بەرپرسیارانە بەرگرى لە لاوانى وەڵاتەکامان بکەن کە ڕۆژانە لە سیدارە دەدرێن لەسەر ((کورد)) بونیان نەک لێرەوە دژایەتى گەریلا ورەپۆلاینەکان بکەن .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە