تۆ بڵێى وەزیرى كارەبا خەلك بە گێل بزانێ ؟؟؟

Saturday, 03/10/2009, 12:00

1578 بینراوە


دیارە لەكاتێ كە حكومەتى هەرێمى كوردستان هاتە كایەوە یەكێ لە كارەكانى كە بە ئەركى خۆى دەزانى خزمەت كردنى ئەو خەلكە یە كەوا چەندین ساڵە خەبات دەكاو تێدەكۆشێت بۆ بەدەست هێنانى تۆزێك ئەو ئازادى و دیمۆكراتیی بۆ ئەوەى تۆزێك ئازارەكانى ئەو خەلكە كەم بكاتەوە.

بەڵام ئەوەى من دەمەوێت باسى بكەم ئەوەیە دواى ئەو هەموو ئازارو ناخۆشیانەى بەسەر گەلى كورد داهات ئێستا كۆمەلێك لە خەلك وەكو گورگى دەم بەخوێن كەوتوونەتە گیانى ئەو خەلكەو بە هەموو شێوەیەك خەلك ئازاردەدەن و پەلاماریان دەدەن گۆشت لە لاشەیان جیا دەكەنەوە بۆ نمونە وەزیرى كارەبا لە ماوەى 4 سالى دەستەڵاتیدا بڕى (18) ملیون $ دۆلار لە بووجەى وەزارەتى كارەبادا دیارنەماوە هەر بۆیە ماوەیەك لەمەوبەر لەسەر بڕیارێكى جەنابى وەزیرى كارەباوە بڕى پارەى كارەباى حكومى لەسەر هاولاتیان زیاد كراو هەموو مان دەزانین هۆكارەكەى چى بوو بۆ ئەوەبوو كەوا ئەو بڕە پارە دزراوەى پێ ى پڕبكاتەوە و وە ڕووى خۆى لاى خەلك سپى بكاتەوە بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنجە ئەوەیە كەوا بڕى پارەكە ئەوەندە زۆرە جێگاى پڕنابیتەوە دەك(نۆشى گیانت بێت) جەنابى وەزیر ئەم پارووە گەورە بەڵام من دەلێم گوێ مەدەرێ جەنابى وەزیر تۆ ماڵى (بارزانیت) لە پشتە ئەم شتە بچوكانە كار لەئێوە ناكات لەگەڵ ئەوەى جەنابى وەزیر هەر لە بریتانیا ژیاوە بەڵام هەمووى بە خەبات و تێكۆشانى شاخ بۆ نووسراوە بۆ یە بێمنەتە لە هەموو شتێك , وابزانم لەم رۆژانە گوێ بیستى شتێك بووم ئەگەر وابێ بەنیازن لێژنەى یاسایى لەسەر جەنابى وەزیر تشكیل بكەن بۆ (دزینى) (18)ملیون $ بەڵام دەى گوێ مەدەرێ جەنابى وەزیر تۆ ئەمە تەنها یەكەم جارت نیە ئەم كارانە دەكەى چونكە تۆ شەریكت هەیە رێگەت لەلایەن شەریكەكەتەوە بۆ دانراوە هەرخۆشى چارە سەرى دەكات , هەر دوعا بكە خودا كێشەى گەورەتر نەدات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە