سەرهەڵدانى بازرگانێكى مۆدیرنى سیاسى لە سەرحیسابى كۆنگرەى 13ى پارتى دیمكراتى كوردستان لەلایەن هەندێك دزو بەرەڵاو نەفس نزم؟؟؟؟

Saturday, 11/12/2010, 12:00

1862 بینراوە


ئەندامان و لایەنگرانى پارتى ئەى ئەو كەسانەى كە بەدڵسۆزى و متمانەوە دەنگتان دا بە كەسانێك و لەلایەن ئێوەوە هەڵبژێردران بوون بە ئەندامى كۆنگرەى (13) ئێوە بۆ ئەوە دەنگتان پێ دان كە نوینەرایەتى ئێوە بكەن لە ناو هۆڵى كۆنگرە . پیشَشنیارەكان و كەم وكوریەكانى خەڵك وئەندامانى پارتى ببەنە ناو كۆنگرە و لە بەردەم سەروك و بەرپرسانى پارتى باسى لێوە بكەن كار بۆ جێ بە جێ كردنى كەمووكوریەكان بكەن لەناو هۆلى كۆنگرە . ئەندامى كۆنگرە بۆ پابەندى بەڵێن و قسەكانى خۆتان نین یان ئەوەشیان درۆیەكى هەڵبژاردنى بوو ئەندامانى پارتى ئەى ئەو كەسانەى كە دەنگتان داوە بۆ دەست نیشان كردنى نوینەرێكى حیزبى بۆ كۆنگرەى 13 ئێوە بە حیسابى خۆتان كەسانى شیاوو پاك و دڵسۆزى حیزبەكەتان هەڵبژاردوە وە ئەوانیش دەبێت كەسانى شیاو دەستنیشان بكەن بۆ ئەوەى دەنگیان پێ بدەن بەرو سەركردایەتى خلۆریان بكەنەوە بەڵام دۆستان ولایەنگرانى پارتى دیمكراتى كوردستان ئەوەى كە لەم كۆنگرەیە دەبیسین و دەبینین شتێكى ترە شتێكە كە بەجۆرێك لەجۆرەكانى بازەرگانى كۆنگرەیى و گیفان پر كردن دادنرێت؟ بەجۆرێك ئەندامانى كۆنگرە ئەمە بەهەڵ دەزانن كەوتونەتە جموجۆڵ و رێكلام كردن و بازرگانى پێكردن بە كۆنگرەى(13). جموجۆڵى ئەندامانى كۆنگرە لە هەولێر بەرەو سلیمانى و دهۆك وە بەپێچەوانەوەش بۆتە دیاریدە ؟ دیاریدەیەك كەدورە لە ئەركى جیزبایەتى و پارتایەتى دەتوانین بڵێن دیاریدەیەكى زۆر ناشرین كە دورە لە ئەركى كوردایەتى ؟ ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانى پارتى گەر بتان زانیبایە بەدەنگى ئێوە هەر ئەندامێكى كۆنگرە زیاتر لە دوو دەفتەردۆلار كۆدەكاتەوە ئایا دەنگتان پێ دەدان؟ ئایا پێتان وانیە كە بازرگانێكى مۆدیرینى ئەندامانى كۆنگرە سەرى هەڵداوە لەسەر حیسابى كۆنگرەى (13) .... ئەندامانى دڵسۆزى پارتى ئەگەر بروا بە نوسینەكانى من ناكەن دەتوان برۆن سەیرى چێشتخانەكانى مۆدیرنى سێ پارێزگاكەى هەولێر و سلیمانى و دهۆك بكەن برۆن سەیرى سوپەر ماركێتە بە ناوبانگەكانى سێ پارێزكایە بكەن برۆن سەیرى مالەكانى ئەندامانى كۆنگرە و پالێوراوانى سەركردایەتى پارتى بكەن برۆن وبرۆن و...... ؟؟ ئینجا دەزانن كە چ هەراو هۆریایەكە؟ دەزانن كەبەراستى دەنگتان بەچ كەسانێك داوە . باشە ئەوانەى كە دەنگ بەپارە دەكرن وئەوانەشى كە بەپارە دەیفرۆشن ئەى مەسیرى ئەم حیزبە و ئەم گەڵە قوربەسەرە ناكەۆێتە دەستى ئێوە خۆ ئەگەر ئێوەى دەنگ كڕ ئیمرۆ بەكڕینى چەند دەنگێك لەكەسانى نەفس نزم دەسەلات لە حیزبەكەتان بگرنە دەست هاوار بە ماڵمان بۆ ئەو رۆژەى كە بەرێزتان ببنە بەرپرس و مەسیرى ئەم گەڵە بكەۆیتە ئەستۆى ئێوەو ئەمساڵى وەكو ئێوە ئەوكات بۆ ئێوە دو شەش دەبێت و بۆ ئەم گەلەش هەپ بەیازێكى تۆپیوو؟

ئەوكات تۆى بەرپرسى دەنگ فرۆش و دەنگ كڕ سنور بۆ بازرگانى كردنتان فروانتر دەبێت وە بە ئارەزوى خۆتان و بێ هیچ لێ پێچینەوە دەتوانن یارى بە مەسیرى گەڵى كوردى داماوى قوربەسەر بكەن دەزانن بۆ؟ چونكە بناغەوسەرەتاى بەرپرسیاریتان بە كرین و فرۆشتنى دەنگ بووە نەوەك ماندوو بوون و خەباتى شاخ . پاڵێوراوانى سەركردایەتى و ئەندامانى گۆنگرەى 13ى پارتى دیمكراتى كوردستان دەم بورن ئەگەر لە كەسایەتى ئێوەى بەرێزم كەم كردبێتەوە بەڵام ئەوەى كە باسى دەكەم راستیەكە كە لەم كۆنگرەیە بە زەقى لەلایەن خۆتانەوە سەرى هەڵداوە . دابەش كردنى پارە بەدەفتەردۆلارو بەخشینى پارچە زەوى و بەخشینى دەمانچەى كلۆك وكۆمپیتەرى لابتۆپ وبەلین دانى گەورە بە ئەندامانى كۆنگرە ئەگەر دەنگتان پى بدەن رەوانەى دەرەوەى ولاتیان دەكەن ئەمانە بەرنامەى كارى ئێوەى پالێۆراوانى سەركردایەتین بەمەبەستى گەیشتن بە كورسى دەسەڵات لە حیزب بەرێگەى كۆنگرەى (13) جەماوەرى دڵسۆزى پارتى ئایا حیزبێكى وەكو پارتى دیمكراتى كوردستان كە زیاتر لە نیو سەدەیە خەبات و تێكۆشان دەكات وبە هەزاران شەهیدو قوربانى داوە هىِ ئەوەیە كە ئیمرۆ بە هۆى چەند كەسێكى برسى دەسەڵات بەمرامى گەیشتن بە پۆستى بەرز لە حیزبەكەیان بەزەقى كارى دور لە بیروباوەرى پارتى بكەن ئایا گەیشتن بە دەسەڵات لاى ئەم بەرێزانە بەجۆرەیە. بەداخە زۆریش بەداخە بۆ ناشیرین بوونى كۆنگرەى 13 بەهۆى ئێوەى درندە . ئێوەى دەنگ كڕ بۆ رۆژێك سەردانى خەڵكى هەژار ناكەن بۆچى هەدیەیك بۆ كورە فەقیرێك نابەن بۆچى لابتۆپێك بۆ قوتابیەكى فەقیر نابەن كە لەتواناى نیە بیكرێت بەڵام زۆر حەزى لێ دەكات چونكە ئەندامى كۆنگرەى 13 نیە ئەگەر ئەندامى كۆنگرە نەبێت خۆ كورە كوردێكى ئەم كوردستانەیە بەراستى شوریە كە لەشەقامەكانى هەولێرى پایتەخت بەهۆى ئێوە خەڵكان بڵێن چیشتخانەكانى هەولێر لەبەر دەعوەتى ئەندامانى كۆنگرى پارتى بەر كەس ناكەۆێت ؟ بڵێن بە هۆى ئەندامانى كۆنگرەى(13) دۆلار بەرز بۆتەوە چونكە ئیش وكاریان بە دۆلار جێ بەجێ دەكرێت یاخود بڵێن جارێ لابتۆپ مەكرن تاكو كۆنگرەى 13ى پارتى تەواودەبێت چونكە (نجات على فاتى) هەمووى كریوە دەیكات بەدیارى بۆ كورەكانى ئەندامانى كۆنگرە بۆ ئەوەى دەنگى پێ بدەن . خوینەرانى بەرێز كەسێكى وەكو (نجات فاتمى) كەچەندین حیزبى كردبێت تاكو دوێنى لەرێكخستنەكانى یكێتى كارى كردبێت و دڵسۆزى تەواوى ئەوان بێت و ئێمرۆش بە كەسێكى دڵسۆزى پارتى خۆى نیشان بدات ئەو كورەى (فاتمەخان) لەسەر رێگەى هەولێر شەقڵاوە زیاتر لە 150 دۆنم زەوى كشتوكاڵى هاولاتیەكى داگیر كرد دواتر بە پارەیەكى زۆر فرۆشتى لەم پارەیە مەبلەغەكى زۆر كەمى دایە خاوەنەكەى ئەویش تەنها بۆ ئەوى كە بڵێت لێم كریووە كەسێكى وەكو ئەم بەرێزە كەتاكو ئێستاش كەس نازانێت كە كورى كییە و باوكى ناوى چیە ئەگەر لە ناوەكەى وردببینەوە دەزانین كە(فاتى) یەعنى چىِ پرسیار لێرە ئەوەیە كە ئەم بەرێزە یان بیرى لەم شتە نەكردۆتەوە یانیش شەرم بەناوى باوكیەوە دەكات ؟ خوینەرانى زۆر بەرێز و لایەنگرانى پارتى كەسێكى وەكو (نجات على فاتى) پاڵێوراو بێت بۆ سەركردایەتى لە كۆنگرەى 13 دەبێت لە دوا رۆژ چارەنوسى ئەم میلەتە بەرەو كووى بروات كەسێك كە تاكو دوینى مناڵى شەقامەكانى ئیسكان و بڵاشاوەو سەیداوى هەولێر بێت رابردووەكەى لەم شارە دزى و جەردەیى بێت ئیمرۆش لەرێگەى چەند كەسێكى دزو و گەندڵى وەكو خۆى دەسەڵاتى حیزبى وەربگرێت . پەندێكى كوردى هەیە كەدەڵێت تاكو ێاحب ماڵ ویستى دزبگرێت بەڵاَم دز ێاحب ماڵى گرت ئەم پەندە پیرۆزە بۆ ئیمرۆى پارتیە كە تاكو پارتى ویستى خۆى لە دزو گەندڵ پاك بكاتەوە بەڵام دزوگەندڵ بوون بە خاوەن ماڵ لەم حیزبە وردەوردە ێاحب ماڵ ماڵ ئاوا گەندڵ ودزو خۆ فرۆش فەموون بۆ سەرى ژورێ؟؟؟

وادیارە چارەنوسى كۆنگرەى (13) ئاوایە. بۆیەش جیاوازیەكى یەكجار زۆر لەم كۆنگرەیە لە گەڵ كۆنگرەكانى تر بەدى دەكرێت . هەندێك جار كەبیر دەكەمەوە حەزم دەكرد ئەندامى كۆنگرە بامە بۆ ئەوەى منیش بازرگانیم بەدەنگەكەى خۆم بكردبایە وە ئەو برە پارەیەى كە قەرزدارم بەم رێگەیە دەم دایەوە بەڵام جاریش دەلێم نە سوپاس بۆ خوا قەرزدارى باشترە لە رسووا بوون وبى ئابرویى. پالێوراوان بۆ سەركردایەتى و ئەندامانى كۆنگرەى (13) پێتان دەڵێم كە حیسابێك بۆ برۆسكەى سەرۆكەكەتان بكەن كۆنگرەى 13 ناشرین تر مەكەن ..

ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانى پارتى دیمكراتى كوردستان ئایا ئێستا ئێوە پەشیمان نین لەوى كەدەنگەتان بەكەسانى نفس نزم خۆ فرۆش داوە؟

پارتییه‌ک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە