پارتى بنەماڵەیى نى یە

Monday, 04/11/2013, 12:00

1366 بینراوە



زیاتر بە پارتى دیمۆكراتى كوردستان گوتراوە پارتى هى بنەماڵەى بارزانى یە، لە ڕاستى دا پارتەكان و ڕێكخراوەكانى كوردستان پێكهاتانى چینایەتى و توێژایەتین و دەرەبەگى و بۆرژوازى مشەخۆرانەیین و گەلیان بە مێگەڵ كردون وە پێش و وە پاش خۆیان داون و خواردویانن و بە خواردنیان داون كردونیاننە گەلە گورگ و گەلەسەگ لە یەكتریان بەرداون فێرى فەرهەنگى خۆخۆرییان كردون تازە لە پێنجوێنەوە پێ داهاتم هەتا زاخۆ تەنیا باسانى شەڕەكانى یەكێتى و پارتى و پەكەكەم بیستن بە تایبەتى چیاكان و گردەكان و دۆڵەكانى كوردستان بۆنى هەرە پیسى خوێنڕشتنى بێزراویان لێ هاتن لایەنگرانێكى یەكێتى و گۆڕان و پەكەكە و پارتى تێم بەربوون نەیاندەناسیم گوتیان تۆ چیت پاراستنى و زانیارى و میت و ئیتلاعاتى گوتم نا ئەوانە نیم و قەتیش نەبووم لێشم دڵنیابن تەنیا كوردو كوردستان پارێزم من لە مێژە لە ئەوانە یاخى و قاچاخ بووم ئەوانە كوردو كوردستانەكەمیان قڕكردن و خۆیان لێیان پڕكردن لەناو دەریاى ئێشان و بركان و ژانانى كوردستانەكەم دا دەخولێمەوە پیسایى كارەكانى حیزبانى حیزان بوان بۆ توركان و فارسان و عەرەبان دەنوسمەوە گوتیان ئەى بۆ گوتت ئەم سەرۆك و ئەو سەرۆك گوتم مەبەستم لەسەرۆكانى حیزبانن و بەلاشمەوە سەرۆكانى نەتەوەیى و نیشتیمانى نین كوا دەوڵەت و گەل و وڵاتى سەربەخۆو ئازادو یەكسانم من كوردم و گێلمە گێلم نازانم و پانەو پان خۆم پێ دادەم ئەو گوتى و ئەم گوتى دەتگرن و دەتكوژن هەر گوتم منەتیان نازانم كێشەى من كێشەى نەتەوەو خاكەو هاواردەكەم دەبێ كوردو كوردستان خۆران و فرۆشان لە كوردستاندا بڕۆن و بڕە تێندرێن و بخەسێندرێن و بخنكێندرێن فرە پارتان و فرە ڕێكخراوان فرە گەلەجاشانى رامیاریانەى توركان و فارسان و عەرەبانن و باشورى كوردستان بۆتە ناوەندو گۆڕەپان و مەكۆى ئەوانە گەریلایان گوتەنى باشورى كوردستان شوێنى زگ زلكردنە بەڵام گەریلاكانیش هەروان پەندو ئەزمون و ئامۆژگارى وەرناگرن و تەنبێ نابن لەناوچەى بادینان زۆرم گرفت و پێشگرى و ڕێگرى بۆ دروست بوون نەیان دەناسیم زمانى كرمانجیشیم وەكو كوردانى باكور و ڕۆژئاواى كوردستان بوو بۆیە هەر گوتیان تۆش كاركەرى واتا پەكەكەى هەرچەندە گوتم قەت پەكەكە نەبووم و هەرنیشم باوەڕیان نەدەكردن هەتا بۆیان ساغ و یەكلابوومەوە و دڵنیابوون ئینجا كورد گوتەنى ئەوەى بن بەڕەیان بۆم هێنانە سەر بەڕە پێ داهاتن پەكەكە واى كردو پارتى واى كردو یەكێتى واى كردو توركانیش بە بۆمباكانیان و تۆپەكانیان وایان كردن و لەچوارلاوە كورد قڕان بوون و باو باران بوون و لەبەفریان دان و بەفرەكەش خۆى لە خۆى دا كە گەلەو جەماوەرەو خەڵكە، مێژووى كوردان زۆرایەتى ئەو لەیەكترى بەربوونەو یەكترى خواردنانە بووەو هەتا ئێستا ڕێبەران و پێشڕەوان و پێشەنگانێكمان لێ پەیدا نەبوون ئەو پیسایى كارانە ڕابماڵن و گەلانى كوردستان لە فرە خێڵایەتى كۆمەڵایەتى و ڕامیارییەوە بگۆڕن بۆ فرە نەتەوانى پێشكەوتن خوازانەى كوردستانیانەى هاودەنگان و هاوئازادیخوازانە، هەموویان خۆیان لەسەرووى گەلان و نیشتیمانەكەیان كوردستانەوە داناون.
رەنجدەر دۆڵەگۆمى
هیوا
هەر بێبەش بووم لە ووڵات
بۆیە دانابڕێم لە خەبات
هەتا داگیركەر بمێنێ
هەتا كورد ملی نەشكێنێ
ژیانی كۆیلەتیم لا نەنگە
پیرۆزە لەلام ئەو جەنگە
كە كوردم لەلای پیرۆزە
كڵپەی وەك ئاگری نەورۆزە
بۆیە هیوام بە خەباتە
بە یەكبوونەوەی ووڵاتە
1989 چیا

ئاواتم
بۆیە حەز دەكەم بژیم، تا ولاتی وێرانم
ئاوەدان دەبێتەوە، دەبینم بە چاوانم
شار و گوندی ڕوخاوم، دەكرێنەوە بە قەڵا
لە كوردستان نامێنێ، چی دیكە دەردو بەڵا
جەژنی سەركەوتنی كورد، لە هەموو كوردستاندا
دەبێتە جەژنی شادی، بڵاو دەبێ بە جیهاندا
ئەو كاتە گرنگ نیە، لەلام مردن یان ژینم
چونكە بەختەوەری كورد، بەچاوی خۆم دەبینم
1990 چیا







باوەڕ
بەرهەمی ڕابردووم چوو چاوەڕوانی داهاتووم
بەرەو هەورازی سەخت گەشبینانە تێهەڵچووم
لە هەڵەكانی پێشووم وەرم گرت پەند و ئەزموون
هیوام بە ژیانی نوێیە دەڕۆم بەرەو ئاسۆی ڕوون
21/3/ 1990چیا

هەستن
هەستن هەژار و هێمنی كوردان
كوردانی پاك و هەڤاڵــی مــەردان
چەوساوانی كورد چاوەڕوانتانن
تامەزرۆی شعرە ناسكــەكــانتانـن
تا بە ئازادی بۆمان بخوێنن
گوڵی شادیمان لـــە دڵ بــڕوێــنن
ئەو داگیر كەرەی هەتاكو دوێنێ
هەر ویستی گەلی كورد بخنكێنێ
ئێستا خۆی لەناو خوێندا گەوزیوە
دۆزەخی تۆڵەی كوردانی دیوە
نەورۆزی ئێستا سەربەستی پێوە
چوار پارچەی وڵات وا بۆی بەڕێوە
دە وەرن ئێوەش ڕێگە داڕێژن
چیتان لا ماوە بۆ كوردی بێژن
هەژار پێت دەڵێن كاتی هات هەستە
مژدەی شادیە وڵات سەربەستە
هێمن پێت دەڵێن هیوات هاتەدی
شیوەن مەگێڕە لەمەولا چیدی
چوارپارچەی وڵات بەرەو شادیە
جەژنی نەورۆزمان بە ئازادیە
21-3-1991 كەركوك




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە