شتەکان وەک خۆیی

Monday, 28/04/2014, 12:00

1745 بینراوە




دیارە ئەوەی کە ناویی گەندڵیەو مرۆڤ لێی شارەزابووە بەهەموو بوارەکانییەوە لە ناو ئەم دەسەڵاتەو دام ودەزگاو ئەندامان ولایەنگرانەیاوە بە جۆرێک ڕەنگی داوەتەوە کە گەیشتۆتە لووتکەی نامرۆڤایەتی کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا ئەبێتە لەدەست دانی ئەخلاق و لەسەرو هەمووشیانەوە ویژدان کە جگە لەوەی ئەبێتە ئەرکێکی کوشندەو و لەهەمان کاتیشدا قێزەوەن لەسەر گەلی کورد کار گەیشتۆتە ئەوەی لەهەڵبژاردنەکانیشدا بە پلەی یەک ئەم گەندەڵیە بگاتە ئاسێک کە شەرمەزاری پیوە دیاربێت ... دوای ئەوەی زۆربەی زۆری ئەو حیزب و پارتە سیاسیانەی ئەمڕٶی گۆڕەپانی بازرگانی کورد گەیشتۆتە ئەوەی هەر کامێکیان بڕی چەندەها دەفتەر دۆلاریان تەرخان کردوە بۆ کەسانی لایەنگران ودەنگ دەرانیان لە هاندەران لە یەکێک لەو بانگەشانەدا کە بڕێکی چاک پارە بۆ دەنگ دەران تەرخانکراوە لە کەباب خانەیەک لە سوێد ١٨ هەزارکرۆن ئەدرێت بە خواردنی دەنگ دەران بە وەسڵی ٢٥ هەزار کرۆن ئەنووسرێت ... لەئەڵمانیاش بۆ کۆمیتەو ناوەندەکانیان لەسە شەقام و کۆڵانەکان قەنەفەو مێزی فڕێدراو هەڵئەگرنەوە و بەوەسڵی گران بەها حساب ئەکرێن و بە دەسەڵاتدارانی ئەفرۆشنەوە ... ئەمە نیشانەی کەم تەرخەمی و بێ ئاگایی و شەرمەزارییە بۆ سەرانی کورد کە بە هەر شێوەیەک لەشێوەکان بۆ قازانجی خۆیان قوتی خەڵکانی کوردستان بە با ئەدەن









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە