با لە جەژنى كرێكاران بە چەسپاندنى مافەكانیان پیرۆزباییان لێ بكەین

Wednesday, 28/04/2010, 12:00

1271 بینراوە


یەكى ئایار ڕۆژێكى پرشنگدارە لە مێژووى بزووتنەوەى چینایەتى چینى كرێكار,ڕۆژێكە لە هەنگاونان بۆ بەدەستهێنانى یەكسانى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى لە دەست یاساكان و دەستورەكانى زاڵمانەى نیزامى سەرمایەدارى لە مێژووى بەشەرى دا,لە هەر شوێنێك مرۆڤە چەوساوەكان بە گژ نابەرابەرى و نە بوونى ئازادى و نەبوونى خۆشگوزەرانى و نەبوونى بە ختیارى دا بچنەوە ئەوا لەو شوێنە جەژنى یەكى ئایار بەرز ڕادەگرن و پیرۆزبایى لە رەنجدەران و كرێكاران و جوتیاران و زەحمەتكێشان دەكەن .لە مرۆژەدا دەنگى نارەزایەتى كرێكاران و رەنجدەران لە دژى یاساكانى لێوانلێو لە نایەكسانى و كۆیلایەتى و زاڵمانەى سەرمایەدارى لە هەموو جیهاندا بەرز دەبێتەوە,ئەبینین لە سەردەمى گەشەى پر زانست و تكنۆلۆجیاى ئەم قۆناغەدا بۆ رژوازى زۆر بێ بەزەیى یانە ئەم جیهانەى لە خوێن نوقمى نا یەكسانى و بێ مافى و نەبوونى ئازادى بەگشتى بە وەزعیەتێك لێك دەداتەوە كە ڕزگار بوون و نەجات بوون لە دەستى ئەم یاسایانەى سەرمایەدارى مەحاڵە و گوایە هەر هەوڵدانێك بۆ گۆڕینى نابەرابەرى و چەوسانەوە دەبێتە هۆى خوڵقانى كارەساتى گەورە.ئەم بۆ چون و بیرو باوەڕە لە زۆرترین كۆمەڵگاكانى جیهاندا بەگشتى و وڵاتە دواكەوتوەكان و نیمچە دواكەوتوەكان بەتایبەتى لە لایەن موبەللیخان و ئاژیتاتۆرەكانى ناو دەسەڵات و ئەوانەى بە ئاوازى ئەو جۆرە دەسەڵاتانە دڵخۆشن رۆژنە تەبلیخى بۆ دەكرێت ,وەكو بەرپا كردنى شەرێكى بەردەوامى سایكۆلۆژى جەماوەرى ئیشى لەسەر دەكەن لە پێناو بێ ئیرادەكردن وبێ هیوا كردن و تێكشانى هەر جۆرە روحێتێكى شۆرشگێرێتى كە بۆ ئاڵوگۆڕێكى باشتر وەرچەرغێندرێت كارى لە سەردەكەن بۆ ئەوەى ئەو دەسەڵاتەى خۆیان بە هەمان ڕتم و ستائیلى ساڵانى ڕابردوو هەنگاوبنێت.ئەگەر چاوێك بە مێژوویى كۆمەڵگاى بەشەرى دابخشێنین بۆمان دەردەكەوێت كە سەرمایەدارى هەر یەكەم ڕۆژى هاتنە سەركارى یەوە هەتا ئەو ڕۆژەى كە دەمێنێت بە هۆى یاساكانى یەوە دەستى بە كوشتنى ملیۆنان لە خەڵكى كرێكار و زەحمەتكێش و ئازادیخواز سوورە,هەموو كاتێك هەوڵدەدات بۆ زیاتر مژینى شیلەى گیانى خەڵكى بەش مەینەت,كرێكاران و كەسانى چەوساوە .....هیتد لە بەرامبەریشدا ناڕەزایەتى یە جۆراجۆرەكان بۆ دابین كردنى مافەكانى مرۆڤ بە یەكسانى لە گۆشەو كەنارەكانى جیهان درێژەى دەكێشێت .با هەموومان بە شێوەیەكى دادپەروەرانە چاوێك بە دەورى خۆماندا بگێرین سەیرێكى ئەپارتمان و ئوتێلە بەرزەكان و كۆشكە فیرعەنى یەكان و چاك كردنى جادەكان و شۆستەو خۆشكردنى شەقامەكان و پاك ڕاگرتنى شار و گەرەك و كۆڵانەكان و سەوز ڕاگرتنى باخچەكانى شارەكان و دابین كردنى كارەبا و دروست كردنى ئۆتۆمبیل و فرۆكەو قیتار و ......و بە كورتى هەرچى بەر هەمێك لە كۆمەڵگا بە دەست دێت هەر هەمووى كرێكاران و رەنجدەران و جوتیاران بەرهەمى دەهێنن بەڵام هەموومان دەزانین ئەوان لە چ بێ مافێك و نابەرابەرێكدا ژیان دەگوزەرێنن لە بەرامبەردا ژیانى سەرمایەداران و دەسەڵاتداران لەچ بەهەشتێكدا دەژین, دەسەڵاتداران و سەرمایەدارانى هەر وڵاتێك ناتوانن چەند رۆژێكى كەم وەكو كرێكاران و جوتیاران بژین . ئەمرۆ ئەو راستى كە هەمیشە ئاشكراتر بووە كە سەرمایەدارى قازانج پەرستى چاوچنۆكانەى ئەو سەرچاوەى هەموو مەینەت و ڕۆژە رەشەكانى ئینسانى ئەم سەردەمەن ئەم وەزعە ناكرێ هەر درێژەى هەبێت,چینى كرێكار ئەو هیزە كۆمەڵایەتى یە كە دەتوانێت نابەرابەرى و نایەكسانى كۆتایى پێ بهێنێت و دەسكەوتەكانى كارى ئینسان لە بەرژەوەندى پێویستى یە گشتى یەكان و گەشەى ئازادى و خۆشگوزەرانى مرۆڤەكاندا بخاتە گەڕ ,دەست پێ كردنى ئەم هەنگاوەش لە بنیاتنانى یەكێتى و یەكگرتویى و هاوخەباتى چەوساوەكانەوە دێتە كایەوە كە بۆ نەمانى هەر جۆرە نابەرابەرى و نایەكسانى و چەوسانەوەیەك پێویستە خۆیان ڕێكخراوبكەن و بە یەكگرتویى تێ بكۆشن بۆ بەدیهێنانى ئامانجە ئینسانى یەكان لە هەر شوێنێك كە چەوسانەوە و نابەرابەرى هەبێ لە جێگەى دا كۆمەڵگایەكى بێ چەوسانەو باشتر بنیادبنێن .با لە یەكى یائاردا كە ڕۆژى جیهانى چینى كرێكارە لە گەڵ گێڕانى ئاهەنگ و كۆر و پانێڵ و سیمنار و مناسەبە جۆراوجۆرەكانى دا بە شێوازى كردارى دان بە مافە ئینسانى یەكانى ئەو چینە بەشمەینەتە بنێین و هەنگاوەكانى بە دەستهێنانى گشت مافەكانیان چڕتر بكەینەوە لە تێ كۆشانێكى بێو چان چونكە ئەم چینە بە شێكى گرینگ و كاریگەرى بەرەو پێش بردنى هەر كۆمەڵگایەكن بۆ یە پێویستە لە هەر شوێنێكبن و خەڵكى هەر ناوچەو نەتەوەیەك بن لە هەر رەنگ و لە هەر ڕەگەزێك بن جیاوازییان لەگەڵ نەكرێت لە چەسپاندنى ئەو یاسایانەى كە لە بەرژەوەندى كرێكارانە .پر سیار بكەن تەنها چەند رۆژ شار پاك نەكرێتەوە شار چى لێ بەسەردێت و چۆن غەرقى زبڵ و غاشاك دەبێ و نە خۆشى بڵاو دەبێتەوە ئەمە تەنها نموونەیەكە لە غەروارێك بۆیە پێویستە مرۆڤەكان ڕێز لەوانە بگرن كە ڕاست گۆیانە خزمەتیان دەكەن و وڵات بەرەو پێشكەوتن و ئایندەى رۆشەن دەبەن .كرێكاران لە هەر وڵاتێك بن پێویستە دەستوورو یاساكانى ئەو وڵاتە لە بەرژەوەندى ئەوان دابڕێژرێت بە فیحلى دەوڵەت و دەسەڵات پشت و پەنایان بێت ئەمەش لە پێناوى باشتر كردنى كۆمەڵگا كاریگەرى زۆرى دەبێ بۆ ئایندەى مرۆڤایەتى كە بتوانن هەمیشە لە هەر شوێنێك بن بەیەكەوە بەختیار بژین ......................................................


عبدالرحمن رسول



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە