پیرەمەگرون رۆژێكى لە پەشێویدا بەسەر برد

Thursday, 24/12/2009, 12:00

1677 بینراوە


سەدەها لە هاوڵاتیان رژانە سەرشەقامەكان لە خۆپیشاندانێكى توندوتیژدا،داواى خزمەتگوزارى باشتریان دەكرد
-IWPR- پیرەمەگرون - چارلس ماكدێرمد ، تیارى راس
سەدەها لە پۆلیس و سەربازى حكومى لە شارۆچكەى پیرەمەگرون كۆبونەوە لە رۆژى 23ى كانونى یەكەم ، پاش رۆژێك لە پەشێوى و فەرتەنە بەسەربرد كە دەیەها بریندار و سوتانى ئۆتۆمبێلى پۆلیسى لێكەوتەوە. ئەو رۆژە گەورەترین توندوتیژى شەقام بوو لە كوردستانى عیراق لە پاش ساڵى 2006ەوە.
خۆپیشاندەرە بێچەكەكان لە بەرەبەیانەوە هاتنە سەرشەقامەكان بۆ دەربرینى تورەى خۆیان لەبەرامبەر هەژارى خزمەتگوزارى شارۆچكەكەیان، وەك خۆشیان ئاماژەیان پێكرد، بونى گەندەڵیەكى بەربڵاو لەناو لێپرسراوە ناوخۆییەكانى ئەو شارۆچكەیەدا هەیە.
بەدانانى بەردو بلۆك رێگاكانى سەر ئەو شارۆچەكەیان گرتبو و هەروەها پەلامارى بیناى شارەوانى شارەكەشیاندا.
هۆكارى خێرا بۆ كەوتنەوەى توندوتیژیەكان بەهۆى دەركەوتنى سەرۆكى شارەوانى ئاوات تۆفیق شەوێك پێشتر لەسەر شاشەیەكى تیڤیەوە و خەڵكى شارۆچەكەكەى بە "كوێر" ناوزەند كردبو بەوەى پێشكەوتنەكان نابینن.
سەرەتا جەماوەرەكە بەسەر پۆلیسى شارۆچكەكەدا زاڵبون و پەلامارى بەرێوبەرى ناحیەكەیان دا ،سەلام عومەر، كا هاتبووە لایان بۆ مەبەستى هێمنكردنەوەیان.
پۆلیس لە شارى سلێمانیەوە بانگكرا بۆ سەركوتكردنى خۆپیشاندەران لەرێگەى تەقەكردن بە ئاسماندا، بەڵام پاشەكشێیان پێكرا. لەوێدا دوو ئۆتۆمبێلى گوللە نەبرى پۆلیس دەستی بەسەرداگیرا و سوتێنران.
پێشمەرگەیەكى كۆنى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان كە ناوەكەى بەهۆى سەلامەتیەوە ناهێنرێت هەندێك لە رووداوەكانى ئەورۆژەى بۆ پەیمانگاى رۆژنامەوانى جەنگ و ئاشتى (IWPR)گێرایەوە.
" لە بەرپرسێكى ناوخۆى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانمان دا ، كاتێك بەرێوبەرى ناحیەش هات بۆ ئەوەى پێمان بڵێت وازبهێنن لەوەیشمان دا. كاتێك نوێنەرى مام جەلال هاتە ناوچەكەكە بەر بەردمان دا. دواى بەدواى سەرۆكى شارەوانیەكەماندا گەراین بەڵام نەمان دۆزییەوە خۆى شاردوەتەوە."
بە پى َى شایەتحاڵەكان هێزەكانى چالاكى مەدەنى و سەربازەكان كە بە ئۆتۆمبێلى پرچەك ودۆشكەەوە بە تۆزنانەوە و خۆیان كردوە بە شارۆچكە كەدا و تەقەیان كردوە بەسەر خۆپیشاندەرانى هەڵهاتودا.
لەگەڵ هاتنى شەو، ئەو شارۆچەكە كە دانیشتوانى نزیكەى 24000 هەزارە لە ترسدا بون، ترس لەوەى كە هێزەكان ماڵ بە ماڵ بەدواى خۆپیشاندەراندا بگەرێن.
" شارەكە هێمن بوەتەوە، بەڵام هەموو لایەك دەترسێت، هێزەكان دەوروبەرى بینیا حكومیەكان و ماڵى بەرپسەكانیان داوە." بەكر گورون ، 25،هاوڵاتیەكى شارۆچكە كە بە تەلەفون بە پەیمانگاى رۆژنامەوانى جەنگ و ئاشتى راگەیاند.
"ئێمە زۆر دەترسین، لەوەى كە شەو بێنە ناو ماڵەكانمان و دەست بە گرتنى هاوڵاتیان بكەن. من لە ماڵەوە ناخەوم و خۆم دەشارمەوە." گورون وتى.

حاكم قادر بەرێوەبەرى ئاسایشى گشتى بە پەیمانگاى رۆژنامەوانى جەنگ و ئاشتى رایگەیاند كەوا حەڤدە لە پیاوانى پۆلیس برینیدارن.
بە پى َى سەرچاوەكانى خۆپیشاندەران و تەندروستى بێت زۆرێك لە خۆپیشاندەرانیش برینداربون و یەكێكیان لە نەخۆشخانەیە بەهۆى بەركەوتنى گوللەوە.
حاكم قادر ئیدانەى سوتانى ئۆتۆمبێلەكەى كردو وتى كەسمان نەگرتوە، ئەو هۆشیاریدا بەوەى كە هەركەس یاساى شكاندبێت دەگیرێت.
قادر لە رێگەى تەلەفونەوە لە پیرەمەگرونەوە وتى :" ئێستا بارودۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە."
" هیچ پێویستى نەدەكرد ئەو خەڵكە بەو شێوەیە بهاتنایەتە سەر شەقام ، گەر كێشەشیان هەیە ئەوا دەبوایە وەفدێكیان بناردایەتە لاى حكومەتى هەرێمى كوردستان." قادر وتى.
دانیشتوانى شارۆچكەكە بانگەشەى ئەوەدەكەن كە سەرۆكى شارەوانیەكەیان ئاوات تۆفیق كە لەلایەن یەكێتیەوە دانراوە هاوڵاتیان و شارۆچەكەى پشت گوێ خستوە. زۆربەى خەڵكەكەى باسیان لە نەبونى كارەبا و سیستەمى ئاوەڕۆ و ئاویان دەكرد.
"ئەو شاخە دەبینیت؟"سەركەوت موحەمەد ئەمین وتى ،لەگەڵ هێماكردنى بۆ شاخێكى بەرزى لوتكە بەفراوى كە شارەەكەش بەو شاخەوە ناونراوە،" بەقەد بەرزى ئەو شاخە رقم لەسەرۆكى شارەوانیەكەمانە"
تۆفیق كە ماوەى چوار ساڵە سەرۆك شاروانییە ئەو قسانەى رەتكردەوە كە باس لە خراپى ئیدارى ئەو دەكەن.
لەگەڵ هاتنە سەرشەقامى خەڵكەكە ئەو داواى لێبوردنى لەخەڵكەكە كرد بۆ ئەوەى كە بە "كوێر" ناوى بردون.
داواى لێبوردنەكە رێگەى لە نزیكەوى ئەو 700هاوڵاتیەنەگرت كە لە كاتژمێر چوارى دواى نیوەرو هەڵیان كوتایە سەر بارەگاى سەرۆكى شارەوانى بەجێهێڵراو و هەستان بەشكاندنى پەنجەرەكانى بەبەرد وشێواندنى باخچەكەى بەردەمى. خۆپیشاندەران پەرتەوازەبون پاش ئەوەى لە یەكێك لەسەر بانەكەكانى بنكەیەكى نزیكى یەكێتیەوە چەكدارەكان دەستیان كرد بە تەقەكردن بەسەر یاندا.
هەروەك بینرا لەلایەن رێپۆرتەرەكانى پەیمانگاى رۆژنامەوانى جەنگ وئاشتیەوە خەڵكى دەستیكرد بەراكردن و هەندێكیان بە قۆناغە تفەنگ لێیاندرا و ئەوانى دیكەش خۆیان خستە نێو كۆڵانەكانەوە.
پیرەمەگرون لە ساڵى 1988دروست كراوە وەك كامپێكى ئاوارە بۆ ئەو خەڵكەى كە لەلایەن سەدامەوە راگوێزراون وەك بەشێك لە هەڵمەتى ئەنفالى دژ بە كورد.
لە ئێستاد ئەم شارە بە شارى پارتى ئۆپۆزسیۆنن گۆڕان دادەنرێت.هەندێك لە هێزەكانى ئاسایش گۆڕانیان بۆ ئەو پەشێوییە تۆمەتباركرد، تۆمەتێك كە خەڵكى شارەكە رەتیان دەكردەوە.
" هیچ كەسێك لە پشت ئەم خۆپیشاندانەوە نییە." ستار خدرى 50 ساڵ كە فەرمانبەرێكى مەدەنییە كە بەهۆى ترسى لەوەى لە كارەكەى دەربكرێت بەشدارى خۆپیشاندانەكەى نەكردبو وتى.
هاوڵاتیانى دیكەى شارۆچەكە هۆكارى نارەزاییەكەیان گەراندەوە بۆ بونى گەندەڵى و هیچى تر كە بوەتە هۆى ئەوەى خزمەتگوزارییان نەبێت.
"پەیوەندى بە سیاسەتەوە نییە، ئەمرۆ هەمووى پەیوەندى بە خزمەتگوزارییەوە هەیە كە بۆمان نەكراوەو پەیمانیان پێداوین: ئاو و كارەبا و زێراب و هیچمان نییە. بۆیە ئێمەش ئاوا كاردانەوەمان بوە" موستەفا ئەحمەد تەمەن 70 ساڵ وتى.
"ئێمە سبەینێش دێینەوە و بەردەوام دەبین."
ئەحمەد لەدروستوبنى شارۆچكەكەوە لەوى َدەژى و ئاماژەى بەوەكرد كە نزیكەى 1000 لە قوربانیانى كەسوكارى ئەنفال لەم شارۆچكەیەدان.
ئەو وتى خەڵكى شارۆچكەكە بێزاربون ئەوەندە گوێیان لە پەیمان و قسەى جێبەجێنەكراو بووە.
" من 20 سالأ لەمەو بەر لەماڵى خۆم وەدەرنرام و هێنراومەتە ئەم شوێنەو تا ئێستا حكومەتى هەرێم سودى نەبوەو یەك جگەرەەشى نەداومەتێ." ئەو وتى. " ناتوانین بێ خزمەتگوزارى بژین و ئەوەى ئەمرۆ هەر بۆ ئەوە بووە."
خۆپیشاندانەكەى پیرەمەگرون بە گەورەترین پەشێوى دادەنرێت لەدواى ئەوەى هەڵەبجە كە لە ساڵى 2006 روویدا كە ئەویش هەربۆ نەبونى خزمەتگوزارى بوو. ئەو كاتەش سەربازە كوردەكان لە شارۆچكەكەدا بڵاوبونەوە و تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد و گەنجێك كوژراو چەندین كەسى دیكە دەستگیر كران.
هێزەكانى ئاسایش كوردى تۆمەتباركران بەبە كارهێنانى توندتیژى لەبەرامبەر خۆپیشاندەرانى خۆپیشاندانەكانى پێشوى نێوان ساڵەكانى 2005 بۆ 2006.پاش پەشێویەكەى هەڵەبجە حكومەتى هەرێمى كوردستان هێزى چالاكى مەدەنى دروست كرد كە تەنها دارێك و دەمانچەى كارەباییان پێەیە.
راوان سابیر نوێنەرێكى ئۆفیسى سەرۆك وەزیرانى حكومەتى هەرێمى كوردستان بەرهەم ساڵح لەگەڵ دوو چەكداردا بەرەوە رووى شارۆچكەكە هاتن پاش ئەوەى تەقەكان بیستران.
سابیر دانیبەوەدانا كە خەڵكە لەبەر نەبونى خزمەتگوزارى و وتەكانى سەرۆك شارەوانى هاتونەتە سەر شەقام.
" خەڵك باوەرى وایە كە خزمەتگوزارییەكان لە ئاست داواكارییەكانیان نییە" سابیر وتى.
سابیر ئەوەشى وت كەچەند مانگێك لەمەو پێش حكومەتى هەرێم دەستیكردوە بە چەند پرۆژەیەكى ئاوو رێگاوبان بەڵام هێشتا تەواو نەبون.
ئەو وتى "داواكارییەكانیان و هۆكارەكانى ئەم خۆپیشاندانە بۆ سەرۆك وەزیران رووندەكەمەوە."وتیشى هەر بۆ ئەمەش هاتوم بزانیم چى دەگوزەرێـت.
جەلال كەریم بریكارى وەزیرى ناوخۆو حاكم قادر دواى بڵاوپێكرد ن و كپ كردنەوەى پەشێویەكە لەلایەن هێزەكانیانەوە كۆبونەوەیكیان گرێدا.
خۆپیشاندەران دەیانوت بەردەوام دەبین تا ئەو دوو هاوڵاتیەى كە ئەوان دەیانوت دەستگیر كراون بەرنەدرێن و خزمەتگوزارییەكانمان بۆ چاك نەكرێن.
" ئێمە دە سالأ لەدواى هەموو شوێنەكانى ئەم ناوچەین." سەركەوت خالید تەمەن 27 ساڵ ى كرێكار كە بەشدارى لە خۆپیشاندانەكەدا كردبو وتى. " زۆربەى شوێنەكانى دیكە قیرتاوكراون، بەڵام لاى ئێمە گەر باران ببارێت دەبێت جزمە لەپێبكەین بۆ ئەوەى لە قوڕ رزگارمان بێت."
پۆلیسێكى شارۆچكەكە كە نەیوست ناوى خۆى ئاشكرا بكات وتى نیوەى هاوڵاتیان ئاویان نییە و نیوەكەى دیكەشى یەك كاتژمێر ئاویان هەیە لە سێ رۆژدا.
ئەو سیانزە ساڵە لەو شارە دەژى و بەهۆى كارەكەیەوە بەشدارى لە خۆپیشاندانەكەدا نەكرد.
پێشەوا خەسرەوە،قوتابى دواناوەندى، وتى كە لە هاورێكانیەوە گوى َى لەوە بو كە خۆپیشاندانەوە پاش تەواكردنى تاقیكردنەوەكەى لەدواى نیوەرۆدا بەشدارى تێدا كردوە.
" بە دڵنیایەوە تا بەرەو هەڵبژاردن برۆین خەڵكى بەرەوە خۆپیشاندان دەروات . خەڵكى چاوى كراوەتەوە، گەندەڵى قبوڵ ناكات. تاكەى خەڵكى بە پەیمانە جێبەجێنەكراوەكانەوە بتلێتەوە؟ خەسرەو ئەمەی وت.
چارڵس ماكدێرمد و تیارى راس سەرنوسەرى پەیمانگاى رۆژنامەوانى جەنگ و ئاشتین (IWPR)لە سلێمانى.
* ستافى پەیمانگاكەش هێمن لهۆنى لە پیرەمەگرون و رەحمان غەریب و مەریوان حەمەسعید لە سلێمانیەوە بەشدارى ئەم راپۆرتەیان كردوە
.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە