شاعیری وڵاتی مل بە کۆت

Sunday, 13/04/2014, 12:00

1606 بینراوە



پابلۆنۆڕادا،، شاعیری بە ناو بانگی وڵاتی شیلی کاتێک هەژارانە دەستی دایە پێنوس و وشەی بە دووی خۆیدا ڕاکێشا رووی کردە نەتەوەکەی وگوتی: وشەی شێعرم، پەخشانم، ژیانم،هەموو ئاواتەکانم دەکەمە دەسک ، دەکەمە چەپکە گوڵی سەرکەوتن بۆ تۆ ،وڵاتم ،بۆتۆ نەتەوەکەم.ئەو مرۆوە نەتانکو تۆپی هەبوونە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان نە سەروەتو سامان.تا ئەو رۆژەی ژیا ئیزنی نەدا خامەو پەڕاوی بۆ ساتێک وەحەسێ و بۆ چرکەساتێک لە خزمەت دیکتاتۆڕەکاندا یەک وشەبۆ مێژووی وان بنوسێ.
پ، نۆڕادا،، بە هەژاری لەدایک بوو بە تای کراسێکی سپی ماڵئاوایی لە خەڵکی خۆی کرد. ئەوەی لێی بە جێ ما هزروڕامانی شۆڕشگێڕی بوو بۆ منداڵەکانی وڵات. بۆ کەسانێک کە ببنە هەتوانێک بۆ ساڕێژی برینی خاکێکی دیکتاتۆڕ زەدە.ناسنامەی وشەو ڕستە وهۆنراوە بەشێکن لە مێژووی ئەدەبی هەر وڵاتێک، ئەرکی پارازتنی ئەو میراتە دەکەوێتە ئەستۆی کەسانی دوور ناس وشاعیری ئەو وڵاتە. پ،، نۆڕادا،، لەپاش خۆی وشەو شۆڕش وشێعری بە جێ هێشت. بێدەنگ نەما، ئاسمانی وڵاتەکەی پڕ کرد لە خۆرۆ هیواو ئەستێرەی پڕ لە بزووتی پڕشنگدار. ئەو تەنیا نەڕۆیی و تەنیا نەما بەڵام:
شاعیری وڵاتی مل بە کۆت:
رۆژی١٢/٤/٢٠١٤ لە یەکێک لە سایتە کوردیەکاندا چاوم بە چەند رستەیەکی شاعیری کورد بەڕێز،، لەتیف هەڵمەت،، کەوت! کە کوتبووی: من شانازی بەخۆم دەکەم کە شاعێرێکی بێ لایەن بوم وئازاد ژیاوم! تەنانەت لە شەڕی ناوخۆۆ ساڵی ١٩٩٦ (لە باشور) بێدەنگیم هەڵبژاردووە! نیوەی ئەو هەڵویستە بە باوەڕی من راستە، ئەو بەڕێزە نەبۆتە ئەندامی هیچ یەک لەو حیزبانەی کە بە فیتی دوژمن وڵاتیان ئاور تێبەرداو منداڵی کوردیان بەدەست یەکتر بە کوشتدا، ئەو مافی خۆیەتی ومن حەقی دەدەمێ. بەڵام پرسی من بۆ ئەو بەڕێزەو ئەوانیدی ئەوەیە؟ وشەی زامستانی خاکی مل بە کۆت دەکەیە هۆنراوەو پێناسەتی پێ دروست دەکەی،سروشتی زەمینی سووتاو ریز دەکەیەو پەڕاوی پێ دەنوسێ.ئەستێرەی وڵاتی شەهیدان دەژمێریو پەخشێنی پێدەنوسی، شەهید دەدەیە سەرسنگی مەلەکەتاوس تا بەرەو خۆری بەرێ، بەڵام بێدەنگی هەڵدەبژێری! ئەدی کام شێعرت دەبێتە هەتوانی زەندۆڵی وڵات؟ ژەنگی دڵتەنگی دایکی شەهید بە کام هەۆنراوەت مشتو ماڵ دەدەیو مزگێنی دوا رۆژی ئازادی بۆ دەڕەخسێنی؟ لە شەڕی خۆکوژیدا بێدەنگ بوی !دەڵێی سەرفرازم! ئەرۆ وڵات بە دەستی سەرکردەی هەزارمێرد خەنەدەقی لێ درست دەبێ ! تۆ بێدەنگی؟
تۆ دەزانی بێدەنگی شاعیری کورد لە بێدەنگی شەوەزەنگی ژیان ترسناکترە؟ پێم ناڵێی بۆ شێعرت نوسیوە؟ بۆ کێت نوسیوە؟ چت نوسیوە؟ شانازی بەوە دەکەی لە کاتی خۆیدا بەڕێز نەوشیروان مستەفا نامەی بۆ ناردووی ونامەکەیت کردۆتە نوشتەو لە چوار چێوەی دڵتدا پاراستوتە! دڵت بە نامەی سەرکردەیەک سافە، نامەی بابی پشتچەماوەی رۆڵەی شەهیدت لە دیوانی شێعرەکاندا خەواندووەو دەڵێی بێدەنگیم پێ باشتر بووە!؟ دیوانەکەت داوەتە سۆزی سەرکردەیەک وسۆزی ئەو خاکە بریندارت داوەتە بێ دەنگی ! کەس ناڵێ شیرو تیران بسوو، چاوی شاعیر هی خۆی نییە وهی گەلە،دڵی شاعیر بۆ نەتەوەکەی لێدەدا نە بۆخۆی.شێعرەکانت نەبونە چەپەر نەبونە بۆچین ومۆرەی دیواران وسەنگچن وهەڵنانی حەوشەو حەشاران لە کاتی شەڕی براکوژیدا (شەڕی خۆ کوژی) ؟ باشە شیعرت بۆ نوسیوە؟ پشووت داوەتە سەرکردەی دۆڕاو برینت بۆ لێستۆتەوە! تا هەمیسان گۆشتە زوون بێنێتەوە.
لەسەردەمی ئەو شەڕە چەپەڵەدا ،، پەشێو،، بێدەنگ نەبوو ئەوەی توانی گوتی. تۆ ئەوی کە دەبوو بیڵێی نەتوێرا دەرببڕی. جیاوازی تۆ و پەشێوەکان لەوەدایە. کەسێک شێعرو ئەوینی نیشتمان بداتە دەستی بێدەنگی کوا وشەی بۆ دەبێتە ئەوین و رستەی بۆ دەبێتە دێڕ؟ تۆ نە پ،، نۆڕادابوی نە پەشێو، شیعرت کردەکۆتەڵ دەسکت نەکردن تا ژیانی پێ بڕازێنێوە. لەو وڵاتە یەخسیرە وشەش خۆی لێدەگۆڕێ ، شیعریش لە چی نامێنێ، بۆناوی خۆت ناوە هەڵمەت !؟ من نازانم . تۆ دەزانی ،، هەڵمەت یانی چی؟؟ ،،.
جەعفەر کەریمی
١٣ مانگی چواری هەندەران.
کات: ١٤



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە