یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگای سلێمانی تەسلیمی گۆران ناكات؟؟؟

Monday, 15/09/2014, 12:00

2260 بینراوە



هەموولایەك دەزانین لەدوای 25/7 و درووست بوونی بزوتنەوەی گۆران كە وەك هێزێكی سیاسی لەكوردستان خۆی مانیفێست كرد توانی لەرووی پێگەی جەماوەری و هەڵبژاردنەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەیەكێتی بەرێتەوە بەمەش یەكێتی كەوتە بەردەم ململاێیەكی سەخت ومەترسی لەسەردەسەڵات و سنووری جوگرافی یەكێتی درووست بوو بەتایبەت كە سلێمانی لەدیدی یەكێتیەوە وەك قەڵای سەوز و شوورەی یەكێتی وابوە و بەویستی خۆی قۆرغی هەموو دەسەڵات و پایەكانی ئابووری و سیاسی و بازرگانیەكانی ئەوناوچەیەی كردوە و چەندین كۆمپانیای حیزبی كەسەر بەئیدارەی گشتی یەكێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی بوون بە ملیارەها دۆلار كەبودجە و قوت و پارەی خەڵكی ئەو پارێزگایە بوە بەشێوەیەكی تاڵانكاری بردویانە بۆخۆیان وە چەندی هێزو گروپی چەكداریشیان درووست كردوە بۆ پاراستنی گیان و سەروەت و سامان و كۆمپانیا حیزبیەكانی خۆیان ئەمە جگە لەوەی هەر شوێنێك ئەگەر تۆسقاڵێك قیمەتی ئابووری هەبووبێ دەستیان بەسەردا گرتوە و كردویانە بەناوی خۆیانەوە " هەربۆیە یەكێتی باوەری وایە كە تەسلیم كردنی پۆستی پارێزگار دەرگا خۆش دەكات بۆ ئاوابوونی دەسەڵاتی یەكێتی و هەرەشەیەكی ئاشكراش دەبێت لەسەر بەرژەوەندیە ئابووریەكان هەروەها سەرەتایەك دەبێت بۆ كردنەوەی دەرگایەك لەسەر گەندەڵیەكانی یەكێتی كە لەماوەی حكومرانی قەڵەم رەوەی و پاوان خوازی خۆیدا كردوویەتی و بەمەش ژیان و دەسەڵاتی چەندین بەرپرسی ئەو حیزبە دەكەوێتە بەرمەترسیەكی گەورەوە ""
ئەوەی خاڵی گرنگترەكەباسی بكەم ئەوەیە یەكێتی بەهیچ شێوەیەك ئامادەنیە مەلەفی سیاسی و ئیداری و ئەمنی و ئابووری پارێزگای سلێمانی تەسلیمی گۆران بكات چونكە دەسبەرداربوون لە وپۆستە راستەوخۆ لێدانە لەبەرژەوەندیە سیاسی و مخابەراتیەكانی ئێران چونكە ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی یەكێتی تاكە ناوچەیە كە ئێران لەرێیەوە بتوانێ درێژە بە فەرزكردنی هەیمەنەی خۆی بدات و ئەجێنداكانی بسەپێنێ "یەكێتیش وەك حیزبێك بەدرێژای مێژوو جوندیەكی گوێ لەمست بوە بەدەست ئێرانەوە چۆنی وویستوبێ بەوشێوەیە بەكاری هێناوە بۆیە بەهەرشێوەیەك بێت ئەیەوێت ئەوجوندیە گوێ لەمستەی بهێلێتەوە ئەگەر تەنانەت بەتێكدانی ئارامی شاری سلێمانیش بێت "" یەكێتیش ئەوەی نەشاردۆتەوە لێرە و لەوێ لەرێگەی بەشێك لەبەرپرسەكانیەوە ئەو پەیامەی داوە كە پاراستنی ئەمنیەتی شاری سلێمانی پەیوەستە بە پۆستی پارێزگار بۆیەكێتی واتە ئەگەر ئەو پۆستە بۆیەكێتی نەبێت ئەوان ئاسایش و ئارامی شار ئەشێوێنن..بەڵام حەقە هەموو لیستە جیاوازەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سنوورێك بۆئەم هەرەشانەی دابنێن و چیتر رێگە نەدرێت شكۆی شاری سلێمانی و خەڵكی سلێمانی یەكێتی بیكاتە داشی دامەو بیداتە دەست ئێران چۆنی ویست بەوشێوەیە بیجوڵێنێ.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە