ســیناریۆکانى زنجیرە تیرۆرى ئەم دواییەى کوردســتان چۆن ڕێکخراوە؟

Monday, 17/05/2010, 12:00

1472 بینراوە


بێ ئەوەى پەنجە ڕابکێشــین بۆ تاوانبارانى تیرۆرەکانى ئەم چەند ڕۆژەى ڕابووردووى هەرێمە بێ خاوەنەکەمان هەر مرۆڤێکى ئاســایی ئەم ســیناریۆیە بخوێنێتەوە یەکســەر پەنجە دەخاتە ســەر تاوانبارى بنەڕەتى ئەو کارانە. ســیناریۆکە لە یەک کاتدا لە هەولێر و ســلێمانى لە ســاتە وەختى ڕفاندنى لاوى ڕۆشــنبیر (ســەردەشــت عوســمان) ەوە دەســت پێ دەکات و لە گەڵیدا لە چەند لایەکى دیکەوە ڕفاندن و کوشــتن و بریندار کردن لە هەولێر و ســلێمانى دەســت پێ دەکات و ئامانجى ســەرەکى تیایاندا ون کردنى ئامانجە بنەڕەتیەکەى ئەو سیناریۆیە بووە کە ڕفاندن و کوشــتنى (ســەردەشــت عوســمانە) و تێکەڵ کردنى لە بەر چاوى خەڵک لە گەڵ کارى تیرۆریســتى دیکە کە وا نیشــان بدرێت کە ڕفاندن و کوشــتنى ئەویش لە هەمان ســەرچاوەوەیە کە گروپى تیرۆریســتین و لەو دوو شــارەدا چالاک بوون، ئەمەش بۆ ئەوە بوە کە ئەنجام دەرانى ئەســڵى تاوانەکەى کوشــتنى (ســەردەشــت عوســمان) هیچ گومانێکیان نەچێتە ســەر و ناویان لەکەدار نەبێت و دیموکراتیە تەنەکە ژەنگاوی یە عەیارە بیســت و چواریەکەیان بە یەکجارى نەکەوێتە ڕوو کە خەڵکى ســتەمدیدەى کورد دەمێکە ئەوە ئەزانێت بەڵام ئەوە ئەوانن کە دەمێکە لە خەوى غەفڵەتدا ئەژین و وەک نەعامە ســەریان کردووە بە گڵدا و ســانتیمەترێک ئەولاترى خۆیان نابینن. لە جێ بەجێ کردنى ئەو ســیناریۆیەدا چەندین کەســى دیکەیان کردە قوربانى بۆ شــوێنە وونکردنى ئەســڵى کارەکەیان وەک ڕفاندن و کوشــتنى خوێندکارێک لە ســلێمانى وە داوا کردنى پارە لە لایەن تیرۆریســتانەوە هەروەها ڕفاندن و بریندار کردنى منداڵێکى دیکە لە کەســنەزانى لاى هەولێر و داڕشــتنى کارەکە بە جۆرێک بێت کە پەرش و بڵاوى پێوە دیار بێت و دوور بن لە یەکەوە تا تاوانبارە ئەســڵیەکە کە خاوەنى دیموکراتیە ژەنگاویەکەیە هیچ شــوبهەیەکى کوشــتنى (ســەردەشــت عوســمان)ى نەچێتە ســەر و ڕووداوەکان تێکەڵ بەیەک بکات و دوایى ئەگەر پەنجەى تاوانى بۆ ڕاکێشــرا لە وەڵامدا بڵێت ئەوە خۆ زنجیرەیەک تیرۆرى دیکە لە دوور و نزیکیانەوە ڕووى داوە و هیچ پەیوەندیەکیشــیان بە ڕخنە گرتن و ووتارنووســینەوە نیە ئینجا دواتر ســیناریۆیەکى دیکە ڕێک دەخەن و ئەیکەنە هەڵا کەوا گروپێکى تیرۆریســتیان دۆزیوەتەوە و دەســتگیریان کردوون کە ئەنجامدەرى ســەرجەم ئەو شــەپۆلە تیرۆرە بوون، بەڵام هەر کەســێکى ناووردبینیش ئەزانێ ئەو زنجیرە تاوانە ســەرچاوەکەى هەر خاوەن دیموکراتیە ژەنگاویەکان خۆیان بوون بەڵام تۆ ســەیرى ویژدان و بیرکردنەوەیان بکەن چۆن گیانکێشــانى مرۆڤیان لا بۆتە ئاو خواردنەوە بۆ کەســێکى ڕۆژنامە نووس و ڕۆشــنبیر کە قینیان لێ ى هەســتاوە و نیازیان بووە لە ناوى بەرن ئەو سـیناریۆ پڕ لە خوێنەیان ئەنجامدا و چەند بێگوناه و بێتاوانێکى دیکەشـیان لە شــانۆى ژیان ســڕیەوە و چەند خانەوادەیەکى دیکەشــیان ڕەشــپۆش کرد، بۆیە میللەت پێویســتە وەک یەک ڕێز لە قوربانیانى ئەو شــەپۆلە تیرۆرەى ئەم دواییەى دەســتى خاوەن دیموکراتیە ژەنگاویەکە بگرن و ئەوانى دیکەش بە هاوڕێ ى (ســەردەشــت عوســمان) بزانن هەرچەندە ســەرجەم ئەو قوربانیانە نە لە دوور و نە لە نزیک هیچ پەیوەندیەکى کۆمەڵایەتى و فیکرى و ناســیاوى و بەرژەوەندى بە یەکى نەگەیاندوون و بە خەویش یەکتریان نەدیوە بەڵام ســەرجەمیان قوربانى یەک ســیناریۆ بوون و هەقە ئەوانیش بکرێنە شــەهیدى قەڵەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە