لەگەنجەوە.. بۆ ، پۆسەیدۆنی هاوڕێم : وەستاکانی کێش و قافیە! .

Friday, 29/04/2011, 12:00

2006 بینراوە


(شاعێرەکانیش دەیانەوێت بە شێعرەکۆنەکانیان بجەنگن، بەڵام ئەو شێعرە قافیە شکاوانەی ئێوە دەیاننوسن زۆر لە ئیقاع و قافیەی هەزاران شاعێری بێدەنگ جوانترن! ئەمەقسەی جەنابتانە) من هاوڕاتم .
(من شاعیر نیم و ناشبم بەشاعیر، چونکە ڕقم لەشیعرە.
شیعر نوسین لای من پیشەی تەمبەڵیە
نوسینی لەرزە،وتارێ، زۆر لەشیعرێ ، لام بەهێزترە.) ، پۆسەیدۆنی هاوڕێم : گەرلەشاعیرێکی بێ هەڵوێست، بپرسی شیعر،چی دەوێ ، یان چۆن دەنوسرێ ، یان چۆن دەبیت بەشاعیر . هەرلەوەزن و لەکێش و لەقافیە. هێندە ڕاووڕێویت لێدەکات ، سەری دونیات لێدێنێتەوەیەک.
گەر کەسێکیش لەمن بپرسێت.
(تاببم بەشاعیر ، وەزن وقافیەی شیعر چۆنە.؟ لەوەڵامدا پێی دەڵێم ،
لەکوێی قەڵەم و بوێری وئیرادایت،
تامنیش پێت بڵێم قافیەو کێشی هەڵوێستت،بۆشیعر نوسین چۆنە.) گەرلەشاعیرێکی بێ هەڵوێست، بپرسی داڕشتن و وەزن وقافیەچۆنە.؟ لەوەڵامدا خۆیت لێدەکات بەنیوتن و، دەڵێت تەنها من لەڕێگای سێوەکەوە، جازبیەی کێش وقافیەم دۆزیوەتەوە.
لای من (بوێری یەکسانە بە وشە، هەڵوێست یەکسانە بەوەزن، ئیرادە یەکسانە بەکێش، ئایندەش یەکسانە بەقافیە.)
زۆرکەس ڕۆشنبیرە ، بەڵام ڕۆشنێکی بێ ئیرادە . زۆرکەس ڕۆشنبیرە و خاوەنی ئیرادەشە. بەڵام نوقسانە لەبوێریدا..
باسەرت نەهێشێنم ،دەقاو دەق قسەی جەنابتە، حەدەسەکان وەزنو قافیە بۆشیعر دادەنێن، نەک وەستای شیعری بێ ئێرادە.
من وەک هەر هاوڵاتیەکی سلێمانی ، جاروبارێ دەچومە سەرای ئازادی (کاتێ دەیان فۆتۆی لەڕەنگی سورهەڵکشاوو،کاتێ تابلۆی هەڵواسراوی ، گەنجەخوێناویەکانم بینی.. کاتێ بوێری وئیرادەی راستەقینەی ،سەدان کچەشۆخی سەرای ئازادیەکانم بینی.. بەچەند ڕۆژێ پێش تەقینی قومبەلەی گازەکە ، خۆم بۆنەگیرا دەیان فرمێسکم لەچاوی خۆمدابینی..)
من لێرەدا، (خوازیارم ڕای خۆم دەرببڕم، بەوتارێک،
کە هەر واشم دەوێت..
بەڵام قافیە وازم لێناهێنێت،بێ ئەوەی ئیقاعیم بمەوێت..)
پۆسەیدۆنی هاوڕێم : لەخۆمەوە ،بێ ئەوەی هیچ بزانم لەشیعر، چەندین پەڕەم لێنوسیون بۆ سەرای ئازادی.
خۆت وتەنی ئەو شێعرە قافیە شکاوانەی ئێوە دەیاننوسن زۆر لە ئیقاع و قافیەی هەزاران شاعێری بێدەنگ جوانترن! ئەمەقسەی جەنابتە) من هاوڕاتم . ئەم شێعرە قافیە شکاوە ،گەرلێم قبوڵ بکەن، پێشکەشەبەتۆو، بەسەرجەم خوێنەرانی،کوردستان پۆست .
سولێمانی .
وەک بەورێکی زامدار،چاوەکانت پڕفرمێسکەو ،
بێنازێکی تاقانەیت و ، تەنها خۆت وخوای خۆتی ..
نەدەستە خوشکێ و، نە برا شارێ ،
نەبۆ تەنها ساتێ ، دەستی نەگرتوی ..
سولێمانی ، تەنها خۆت و خوای خۆتی ،
نە لەڕەنگی کەسێ دەچی و،
نەڕەنگی کەسێ ، لەپەلکەزێڕینەی ڕەنگتە..
نەلەبۆنی کەس دەچی و ،
نەبۆنی کەسێ ، لە نێرگزە بۆنی
ئەهلی شارتە ..
سولێمانی ، تەنها خۆت و خوای خۆتی ،

تۆ ، بێ خاک و، بێ نیشتیمانی ..؟
یانیشتیمان وخاکێ ، لەتۆ بێبەرییە .
یا بۆخۆت نیشتیمانیت و
گشت نیشتیمان سولێمانییە .
.....................................
ئاه سولێمانی ..
تەنها ، بەسەرای ئازادیەوە جوانی ..
سەدساڵە ..
سەدان فۆتۆو، سەدان ئەلبومی قوربانی ..
عەول ، ڕۆژێ قوربانی و ،
ڕۆژێ ، گەرمیان وسورکێو دەکەی بەقوربانی ..
لە ساڵێکدا ، تەنها یەک جارە ،
لەجەژنی قوربانا ، قوربانی ..
کەچی لای تۆ ، سولێمانی ..
هەمو ساتێ قوربانە و ،
بویتە ، میرات گری قوربانی ..
ئیدی من ، قوربانی چیت بم ،
کە خۆت شاهنشای قوربانی ، سولێمانی ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە