گەورەترین بیبۆگرافیاى جینۆسایدى كورد

Friday, 29/03/2013, 12:00

1403 بینراوە











مۆفەق میراودەلى، بیبلۆگرافیاى جینۆسایدى كورد، بەرگى یەكەم، چاپى یەكەم، چاپخانەى كەمال، سلێمانى، 2013، ژمارەى لاپەرە (578).

بەرگى یەكەمى ئەم كتێبە بیبلۆگرافیایە بۆسەرجەمى ئەو كتێبانەى لەبارەى (جینۆساید، ئەنفال، كیمیاباران، هەڵەبجە، بەعەرەبكردن، پاكتاوى رەگەزى، راگواستنى زۆرەملێ، كارەسات) نوسراون، بەشێكى سەرچاوەكان لە ناوخۆى و بەشێكى دیكە لەلایەن بیانییەكان ئامادەكراون، كتێب و سەرچاوەكانى ناوەرۆكى بیبلۆگرافیاكە، بە زمانى (كوردى، عەرەبى، هۆڵەندى، توركى، ئینگلیزى، فارسى) نوسراون، بەرگى هەریەك لەو كتێبانەلەگەڵ ناساندنێكى كورت، بە گوێرەى جۆرى بابەت پۆلێنكراون.

دیارە بە پلەى یەكەم بۆ ناساندن پشت بە چەند لایەنێك بەستراوە، لە كاتى بوونى ناوەرۆك پوختەیەك یان تەواوى ناوەرۆك یاخود بەگشتى ناسێنراوە، ئەم كتێبە تەنها ناساندنە كتێبەكانى بەشى كوردى لە بارەى جینۆسایدو ئەنفال (109)، كیمیاباران و هەڵەبجە (43)، بە عەرەبكردن (7)، راگواستنى زۆرەملێ (11)، پاكتاوى رەگەزى (7)، كارەسات و تاوانكارى و كۆمەڵكوژى (13)، هەمە لایەن و گشتگیر (10)، كتێبەكانى بەشى عەرەبى لە بارەى (ئەنفال، كیمیاباران، بەعەرەبكردن، راگواستنى زۆرەملێ، پاكتاوى رەگەزى، كارەسات و تاوانكارى و كۆمەڵكوژى، هەمەلایەن و گشتگیر) بریتین لە (46) كتێب، كتێبەكانى بەشى فارسى (3) كتێب، بەشى ئینگلیزى و توركى (11)، هەروەها ناونیشانى (73) سەرچاوەى ئینگلیزى لەبارەى جینۆسایدى كورد ئاماژە پێكردووە.

كۆى گشتى كتێبەكانى بیبلۆگرافیاكە بەشى كوردى (200)كتێب، بەشى عەرەبى (46) كتێب، بەشى فارسى (3)، ئینگلیزى و توركى (84) كتێب، سەرجەمیان (333) كتێب لە خۆ دەگرێت، نووسەر ئاماژە بەوە دەكات، پێویستە بوتریت كەمجارە لە میانى كتێبێكى لەم چەشنەدا گەورەترین بیبلۆگرافیا لەبارەى جینۆسایدى كورد بنوسرێت، ، ئەم كتێبە لەسەر ئەركى دكتۆر تەهاو بەهاكارى سەنتەرى مارگرێت چاپكراوە، دیزاین و بەرگ ئازاد حاجى.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە