سکوڵی پەرستاری سلێمانی و بەرێوەبەری سەنتەری بوژانەوەی دڵ لە سلێمانی دوو ئیدارەی دروست ئەکەنەوە

Monday, 11/02/2013, 12:00

1681 بینراوە


ئەمڕۆ ١١-٢-٢٠١٣ لە بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی تەندروستی کۆبونەوەیەک ئەنجام درا بەمەبەستی دامەزراندنی کۆمەڵی پەرستارانی کوردستان لە کاتێکدا کە کۆمەڵەی پەرستارانی کوردستان هەیەو مۆڵەتی فەرمیان لە وەزارەتی ناوخۆ وەرگرتووەو بوجەیەکی باشیشیان بۆ تەرخان کراوە. کەواتە ئەم دامەزراندنەی کۆمەڵەی پەرستاران لە سلێمانی پێچەوانەی یاساکانی هەرێمی کوردستانە چونکە دوو کۆمەڵە بەیەک ناوەوە و بۆ هەمان مەبەست ڕێگەی پێ نادرێت. وە سەرپێچیەکی تری ئەم کۆمەڵەیە ئەوەیە کە لە پەیڕەوی ناوخۆی کۆمەڵەکەو سەندیکای کارمەندانی تەندروستیشدا هاتووە کە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی تەندروستی ئەتوانن ببنە ئەندام لەم کۆمەڵەیەدا کەچی ئەمان خوێندکارانی سکوڵی پەرستاریان بەشداری پێ کردووەو خوێنکارێکیشیان لە دەستەی باڵادا داناوە کە ئەمە ڕێگە پێنەدراوە.(نیان حمە امین) کە بەڕێوەبەری سەنتەری بوژانەوەی دڵە لەسڵێمانی هەستاوە بەم کارە وە (د. عگیە کریم محمد) کە سەرۆکی سکوڵی پەرستارانە لە سلێمانی ئەویش هاوکاری (نیان حمە ئەمین) ئەکات لەو سەرپێچیانەدا ئەوێش بەوەی کە بە بڕیاری خۆی داوای کرد دەرس ڕابگیرێت و خوێندکارەکان بچن بۆ کۆبونەوەکە. 
ئێمە وەک دڵسۆزانی دەزگا تەندروستی یەکانی کوردستان و دڵسۆزانی وڵات دژی ئەم هەوڵانەین کە لەلایەن ئەو دوو بەڕیزەوە ئەدرێت چونکە ئێمە ئەمە بە هەوڵێک دەزانین بۆ دروستکردنەوەی دوو ئیدارەیی لە کوردستاندا. هەرچەندە تاکو ئێستاش دوو ئیدارەیی لێرەو لەوێ دەبینرێت بەڵام زۆرێک لە دامودەزگاکانی کوردستان ئەم دوو ئیدارەی یان تێپەڕاندووە. وەزارەتی تەندروستی و دامودەزگاکانی و کۆمەڵەو ڕێکخراوە تەندروستیەکانیش هەوڵێکی باشیان داوە بۆ تێپەڕاندنی دیاردەی دوو ئیدارەیی و وە هەنگاوی زۆر زۆر باشیان بڕیوە. جا بۆیە داواکارین لە هەموو لایەنە پەیوەندی دارەکان کە ڕێگە نەدەن بەکەسانێک کە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا هەوڵی زیندوکردنەوەی دووئیدارەیی ئەدەن لە کوردستاندا.
کۆمەڵێک کارمەندی تەندروستی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە