بزانە بۆچی پێشمەرگە بەرەکانی چەنگ چۆل دەکات و دەگەریتەوە بۆ ماڵ

Sunday, 15/02/2015, 12:00

2293 بینراوە






بێ باکی حکومەت بەرەکانی جەنگ بە پێشمەرگە چۆل دەکات

بی باکی و بێ هەڵوێستیی حکومەت وایکرد چی تر پێشمەرگە ئینتیمانی بۆ خاك و بۆ گەل نەمێنێت

کوری بەرپرسەکان لە مەسبەح و دیسکۆکانی ئەوروپا سەمادەکەن

کور و برای ئێمەش لە ژیر دەستی دوژمننان کەسایەتیان ئەتک دەکرێت

تەنها لە بەر ئەوەی ئەم کورە هەژارانە ناویان پێشمەرگەیە و بەرگری لە خاکێك دەکەن کە ناوی کوردستانە

ئاخر جگە لە بارینی فرمیسکەکانم چی ترم هەیە بۆغەمی ئێوە دەری ببرم ،،،
بەداخەوە لە وڵاتی ئێمە کە کوردستانی ئازیزە بەردەوام گەل واتا چینی خوارەوە لە هێڵی هەژارەکان باجی هەڵەی سەرکردایەتیەکەمانیان داوە ،،

کوا ژیان بوونی هەیە ؟؟؟ کەی مرۆڤ بوون مانای هەبووە ؟؟؟

تۆ سەیری کە ئەم پێشمەرگە وڵات پارێزانە دەبینی چۆن بە پیش چاوی بەر پرسە بێ ئابرووەکانمان گاڵتەیان پی دەکرێت و شکۆیان دەشکێت و کەسێتیان ئەتك دەکرێت ،،

ئەوەی تۆ لە بەرپرسەکان دەیبینی بی هەڵوێستیە و بێ باکیە لە هەمان کاتیش قسە گاڵتە ئامێزەکانیان نمایش دەکەن هەر وەك جەنابی سەرۆك دەڵێت یەك دڵۆپ خوێنی پێشمەرگە ناگۆرمەوە بە هەموو دونیا !!!!

ئەری بەراست جەنابی سەرۆك تۆ وادەزانی قسەی بۆ ئەندامانی حیزبەکەت دەکەی کە لە سەر لەقاندن زیاتر وەڵام بیست نابی ؟؟؟

لەم لاوە بەرپرسە بازرگانەکانی زۆنی سەوز بەردەوام لە کەناڵەکانەوە بە پاڵەوەن ناو دەبرێن کەچی لە راستی دا شێری ماڵەوە رێوی دەرەوەن ...

هێندەی نەماوە کە بڵێم لەم وڵاتەی ئێمە نە سەرۆك بوونی هەیە نە پەرلەمان بوونی هەیە نە حکومەت بوونی هەیە نە وەزیر و وەزارەت بوونی هەیە !!! ئای کە رەش بینی بە داهاتووی کوردستان لە ژێر دەستی ئەم وەزیر و گزیر و سەرۆك و بەرۆكانەی لێمان نابنەوە!!!

پێشمەرگە هەڵۆ ئاساکان باوەر بکەن من هیندەی قارەمانیەتی و گەورەی ئیوە نیگەرانم لە ئازارەکانتان تێدەگەم ورد ورد پروکانی چاوەکانتان دەخوێنمەوە لەگەڵ هەر پروکانیك هەردوو لێوەکانم لەتکە جگەری لێ دەتکیتەوە هاوشێوەی درێلێك ئازاریك ناخم دەهەژینێت و پێم دەڵیت کوا جگە لە دایك و باوك و برا و خوشك و کەس و کاری ئەم پێشمەرگانە کێن ئەوانەی تر کە هەست بە سوتانی ئێوە دەکەن ؟؟؟ ئوردەن بۆ یەك هاوڵاتی خۆی دونیای هەژاند کەچی لای بەرپرسانی ئێمە نە بای دێت و نەباران ،،،، لە نوێترین راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ، جەبار یاوەر دەڵێت هیچ دانوسان و دیدار و گفتووگۆیەك بوونی لە گەڵ داعش بە مەبەستی ئازاد کردنی پێشمەرگە دیلەکان ،،، لە ماوەکانی رابردووش نێچیرڤان بارزانی وتی ئێمە ئامادە نین گفتو گۆ لەگەڵ داعش بکەین چونکە داعش رێکخراوێکی تیرۆرستیە واتا داعش سەربەستە لە کوشتنی پێشمەرگە دیلەکان ،،

ئەم پرسیارە بۆ نیچیرڤان بارزانی باشە ئەی بۆچی تورکیا بۆ ئازاد کردنی ئەندامانی لە باڵویزخانەکەی لە موسڵ زۆرترین دانوسانی لەگەڵ داعش کرد ؟؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە