نامەیەکی کراوە بۆ پەرلەمانتارانی کوردستان

Thursday, 07/10/2010, 12:00

2270 بینراوە


نامەیەکی کراوە بۆ پەرلەمانتارانی کوردستان 
داوا دەکەین لێکۆلینەوە و لێپێچینەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر بەڕیوبەری پۆلیسی هەولێر بکرێت 
بەڕیزان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان 
هەمومان وێنەی ئێوەمان لەکەناڵەکانی تێڤێ بینی ، کاتێک بە کوردستان و خوا سوێندی دەستوریتان خوارد ، کە راستگۆدەبن لەگەل خاک و خەڵکی کوردستان . بۆیە بەمافی خۆمان دەزانین لەیەکێک لە دۆسیە گرنگ و پەراوێزەکانی ١٩ سالەی دەسەلات و دادگای کوردی (دادگایی کردنی تاوانبارانی گەلکوژی خەلکی کوردستان) پراکتیزەی ئەو سوێندەتان بکەن . بەداخەوە تائێستاش سەرباری گەورەیی تاوانەکە و بونی ئەو هەموو تاوانبارە گەورەیە ی ئەنفال لەنێویاندا تاوانبارێکی وەک فەتاح بەگی جاف کە تاوانی ١٤ .٠٤ بەهۆی گەورەیی تاوانەکە ی ئەو ناونراوە ، ێستا وەک گەورەترین سوکایەتی لەنێو جەرگەی بنەمالەی قوربانیان(کەلار) شاهانە دەژێت و پاسەوانی لێ دەکرێت . ئەم سوکایەتیە بەردەوامانە لەکاتێکدایە بەرپرسە بڕیاردەرە سیاسیەکانی (پارتی ویەکێتی) لەسەر مینبەرەکانی راگەیاندن سەبارەت بە چەوساندنەوەی کورد بەردەوام باس لە گەورەیی ئەو تاوانە دەکەن ، هاوکات ئاماژە بەوەدەکەن کەراستە ئەوان لێبوردنی گشتیان لەبەرامبەر هەموو تاوانبارانی گەلکوژی کورد لەسالی ١٩٩١ دەرکردوە ، بەلام خەلک مافی ئەوەی هەیە کە لەدادگا داوایان لەسەر تۆمار بکات . وەلێ ئەفسۆس ئەمەش زیاتر لەدروشم تێ ناپەرێت ، چونکە چاودێری کوردۆساید بەهاریکاری بنەمالەی قوربانیان لەسالی ٢٠٠٧ بەدواوە ٤٨ داوای یاسایان لەسەر یەکێک لەو تاوانبارانە (عەباسی بایز ئاغا) تۆمارکردوە . کەچی ئازادانە لەشاری هەولێر دەسوڕێتەوە وەبەپێی زانیاریەکانی ئێمە ماوەیەک درواسێی ماڵی (فاروق جەمیل) وەزیری دادی کوردستانی پێشوو بوو!؟
گەرچی یەک مانگ زیاتر بوو قاسم ئاغا بەئاشکراو لەچەندین مینبەری راگەیاندنەوە راگەیەنرا کە ئەم تاوانبارە لەمەلا ئۆمەر لای کۆنەسەرۆک جاش (بەرهەمی شێمەی هارون) داڵدە درا وە ، هیچ لایەنێکی سیاسی بەوانەی حزبەکەشیان چەندین پێشمەرگەی بەدەست ئەو شەهید کرابوو ،وەهەموو لایەکمان داوامان کرد کە لەبڕی پێشوازی با دادگایی بکرێت ، ئەفسۆس وەک پیشەی بەردەوامی پارتی ویەکێتی هیچ رێزیک بۆ ئەو داوایە نەگیرا ، تاسەرەنجام بنەمالەی قوربانیان هاتنە مەیدان و دەستیان بەنارەزایەتی دەربرین کرد ، بەمەش دەسەلاتی کوردی بەگشتی وپارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی لەبڕی ئەوەی ڕێز لەداوای قوربانیان بگرێت زیندانی و دادگایی بکات ، بەپەلە وە بەڕیگای یاسایی لەفرۆکە خانەی هەولێر بەرەو ولاتێکی نادیاری ئەورپا نێردرا . تاوانی لەم شیوەیە لەهەر ولاتێک رویبدایە نەتەوەیەکی دەهەژاند و چەندین بەرپرس بۆ ئەوەی ئارەقەی شەرمەزاری هەلنەڕێژن دەستیان دەکیشایەوە . وەلێ ئەم سوکایەتیە گەورانە بەدادگا ویاسا و بنەمالەی قوربانیان ، بۆتە کەلتورێکی سیاسیی بەرپرسانی پارتی ویەکێتی ..
چاودێری کوردۆساید /چاک دەیان جار یاداشت و نارەزایەتی ئاراستەی پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم کردوە ، هیج وەلامیكمان بۆ جێ بەجێکردنی دادگایی سەدان تاوانباری گەلکوژی کورد دەست نەکەوتووە و هەست دەکەین ئاستی تێگەیشتنی بەرپرسانی کورد لەئاست ئەو مامەڵەیە نیە . بەلام ئەوا لێرەدا جارێکی تر ئەو سوێندە دەستوریەی خورادوتانە بەبیرتان دێنینەوە وەبۆئەوەی ئۆباڵی مێژویی نەکەوێتە سەرشانی ئێوەش لەسەرجەم لیست و کەسێتیەکانتان ، وەلەسەنگەری بنەمالەی قوربانیان بن و وە وتەکانی کاتی بانگەشەی هەلبژاردنەکان بەیادتان دێنینەوە بۆیە داواتان لێ دەکەین. تاوانی هەلاتنی قاسم ئاغا بێ لێکۆلینەوە و پشتگوێ خستن وەک دەیان تاوان و سوکایەتیەکانی پۆلێ بەرپرس نەچێتە سەر و سنورێک بۆ بێ رێزی بەنەتەوەی کورد دابنرێت 
١/ لێپچینەوە و بانگهێشتی وەزیری ناوخۆی حکومەتی کوردستان و پاڕیزگاری هەولێر و بەڕێوبەری پۆلیسی پاریزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی کوردستان بکرێت کەچۆن بواریان دا تاوانبارێکی وەک قاسم ئاغا مانگیک زیاتر لەمەلا ئۆمەر دالدە بدرێت و دواتر بەرێگای فەرمی بەرەو ولاتێکی نادیاری ئەورپی ببردرێت 
٢/داوا لە بەرپرسانی فرۆکەخانەی هەولێر بکەن کەناوی سەرجەم ئەو هاولاتیانە بدەنە ئێوە کەرۆژی شەممە سەفەری دەرەوەی هەرێمیان کرد 
٣/ داواتان لێدەکەین لێژنەیەک پێک بهێنن کە بەدواچون بکەن بۆ پراکتیزەکردنی لێکۆلینەوە لەناوی ٢٦٤ تاوانباری ئەنفال کەئێستا لەکوردستان دەژین و بەشیکی گرنگیان بەرپرسی بالان لەدام و دەزگاکانی حکومەتی کوردستان و عێراق گەرچی دادگای بالای عێراق لەسالی ٢٠٠٧ داوای کردوە لێکۆلینەوە یان لەگەل بکرێت کەچی هەمویان لە ژێر باڵی دەسەلاتی کوردی نەک هەر نەگیراون بەلکو دیوەخانانەو ژیانێکی خۆشگوزەرانیان بۆ دابین کراوە 
، بۆیە بێ دەنگی ئێوەش لەم سوکایەتیە بەردەوامەی کە ١٩ سالە دەسەلاتی کوردی کەگرنگی بە جەلادانی نەتەوەکەی دەدات دەبێتە لەکەیەکی شەرمەزاری بەرپرس و ئەندامانی کابینەو ئەندامانی خولەکانی پێشووی پەرلەمان و حکومەت لەمێژودا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە