ویژدان

Saturday, 06/06/2009, 12:00

2885 بینراوە


له هه شتاکاندا له غه ریبی له گه ڵ کۆنه براده رێکدا باسی توتنه که مان ده کرد (کێشه ی کورد) ، ئه وبراده ره زۆر به ئاواته وه بو کورد بگات به مافه کانی خۆی و ئێمه ش بگه ڕێینه وه وڵاتی خۆمانو ئیتر له غه ریبیو بێ که سی
و بێ نازیدا نه ژین ، من خۆم هه ر ئه وکاته ش سه باره ت به پارته کوردییه کانی گۆڕه پانی کوردستان گه شبین
نه بوم ، به براده ره که م وت : باشه ئه گه ر هاتو ئه م پارته کوردییانه بون به خاوه ن ده سه ڵاتو ، بونه دیکتاتۆر به سه ر خه ڵکه وه چۆن ئه بێ ؟ ، پێم وت : ئه و کاته چی ئه که یت ، دیکتاۆر هه ر دیکتاتۆره ، ئینجا با کوڕی حه زره تی په له پیتکه بێت ؛ به سه ر سوڕمانێکه وه به توڕه یی پێی وتم : " ئه رێ تۆ عه یب ناکه ی ئه وقسانه
ئه که ی ؟ ، چۆن ئه حزابی کوردی ئه بن به دیکتاتۆر ؟ " ، وتم بۆ نابن ، ئه حزابی کوردییش بۆ مانه وه ی خۆیانئه بن به دیکتاتۆر و خه ڵک ئه چه وسێننه وه ، وتی : " کوره خوا ئه کا کورد ئه بێ به شتێکو ئه حزابی کوردیده سه ڵات ئه گرنه ده ست ، با هه رچی ئه که ن بیکه ن ، به س نییه کوردن " ، وتم : به ڵام بۆ من زوڵمو سته م
له لایه ن دوژمنه وه زۆر ئاسانتره ، تا له لایه ن هاوڵاتیو (به ناو) هاوڕه گه زه وه . ئه و براده ره ئه و کاته زۆری پێناخۆش بو وه ک کابرایه کی نادڵسۆز سه یری منی ئه کرد ، زه مان هاتو چو تا کوردستان بوه مه یدانی ته راتێنی ئه حزابی دیموکراسی خوازی کورد ، ئه و براده ره له مێژه چوه ته وه بۆ ئامێزی (دایکی) نیشتیمان ، من هێشتا  هه ر له سه ر قسه ی خۆم ماوم و لێره له هه نده رانم ، رۆژێک ته له فۆنی بۆ کردم وتی : '" ئه وه بۆ نایه ی  سه رێکمان لێبده ی ؟" ، وتم بێم چی بکه م ، من هیچ په یوه ندییه کم به کوردستانه وه نه ماوه ، واتا که س نازانێ من هه م یا نییم ، بێم چی بکه م ؟ ، وتی : " هه میشه بیر له قسه کانت ئه که مه وه ، چۆن نزیکه ی سی ساڵ به ر له ئێستا ئه تزانی ئه حزابی کوردی ئه گه ر ده سه ڵاتیان هه بێ ئه بن به چه وسێنه ر ؟! " ، وتم : چونکه ئه مزانی گیا له سه ر بنجی خۆی ئه ڕویته وه ، وه له ماتماتیکدا هه میشه دو که ڕه ت دو ئه کاته چوار ، پرسیم : چی بوه ؟ کێشه ت هه یه ، شوکر بۆ خوا تۆش له گه ڵ هه مو پیاوخراپه کاندا بوی به خاوه نی زه ویو پاره و ده مانچه و ، جرتو فرت بۆ تاران و ئه نقه ره و عه مان ، ئیتر منجه منجی چییته ، ناشێ بته وێ ژنی دوهه م بێنی ؟ ، یا ئه ته وێ بۆیاخی سه رو سمێڵ ڕه شکردنت بۆ بنێرم ؟ ، به بێزارییه وه وتی : " تکایه به سه ، به م قسانه هێنده ی تر سوکم مه که ، خه ریکم تێک ئه چم ، ویژدانم هێنده نا ئارامه شه و خه وم لێناکه وێ ". وتم : من ئه توانم چیت بۆ بکه م ؟ وتی :
" هیچ ، ته نیا بمبوره " .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە