بەپەلە: كۆمیتەى سەركردایەتى باڵى ڕیفۆرم خۆى ڕاگەیاند و چاوەڕێ دەكرێ مەكتەب سیاسى یەكێتى(ڕیفۆرم) دابمەزرێ

Wednesday, 27/05/2009, 12:00

6258 بینراوە


لەدواى ئەوەى كۆمیتەى سەركردایەتى باڵى ڕیفۆرم خۆى ڕاگەیاند و داواى لە ڕاى گشتى كوردستان و عێراق و جیهان كرد ئاگادار بن لەوەى یەكێتى پاوانكراوە بۆ سكرتیر و گروپێ لە مەكتەب سیاسى, چاودێرێكى بە ئاگا و شارەزاو نزیك لەڕوداوەكان بەئێمەى ڕاگەیاند: لەچەند ڕۆژى داهاتودا یەكێتى بەر بومەلەرزەیەكى گەورە دەكەوێ و چەند كەرتى جیاوازى لێدەبێتەوە و بەهەزارەها كادیرى باڵا و مام ناوەندى ئەو حیزبە جێدەهێڵن, و بەمەش ئۆباڵەكەى تەنها و تەنها دەكەوێتە ئەستۆى تاڵەبانى, چاودێرەكە وتى: پێدەچێ مەكتەب سیاسى لەدەرەوەى تاڵەبانى دروست بكرێ, چونكە ئێستا حەوت ئەندامیان لەدەروەن و چاوەڕێى هەنگاوى تر دەكرێ. چاودێرەكە بەڵێنى دا لەگەڵ هاتنە پێشەوەى ئەو ئەگەرە چاوەڕوانكراوەانەدا هەواڵەكە ڕاستەوخۆ و یەكەم جار بگەیەنێتە كوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە