كوڕەكەى زەعیم عەلى بەردەدرێت و دوو پاسەوانى باوكى لە جیاتى دەگیرێن

Friday, 01/01/2010, 12:00

1406 بینراوە


تایبەت بە كوردستانپۆست
دواى ئەوەى كوڕەكەى زەعیم عەلى لە بەردەم سۆپەرماركێتى نیوسیتى شارى هەولێر تەقە لە پۆلیس دەكات و 4 فیشەك بە پۆلیسێكەوە دەنێت، دواتر دەستگیر دەكرێت و لەبەر باوكى بەردەدرێت.
سەرچاوەیەكى ئاگادار تایبەت بە كوردستان پۆستى راگەیاند لە دواى تەقەكردنى كوڕەكەى زەعیم عەلى لە پیاوانى پۆلیس و برینداركردنى پۆلیسێك بە 4 گوللە، لە لایەن پیاوانى پۆلیسەوە دەستگیركرا، بەڵام دواتر باوكى واتە زەعیم عەلى ناسراو بە جەنڕاڵى پەڕۆیین بە تەلەفۆن پەیوەندى بە دەزگا ئەمنیەكانى ناو هەولێرەوە دەكات و داوایان لێ دەكات لەبەر سومعەى جەنابیان كوڕەكەى ئازاد بكەن و دوو حیمایەى خۆى كە ئاگایان لەو شتە نییە، دەستگیر بكرێن، سەرچاوەكە ئەوەشى وت كە ئێستا دوو حیمایەى زەعیم عەلى لە بەندیخانەى محەتەى شارى هەولێرن، هاوكات سەرچاوەیەكى تر لە نەخۆشخانەى ئیمرجێنسى هەولێر بۆ كوردستان پۆست دوا و داواى كرد ناوى نەنووسێن، ئەوەى باسكرد كە ئەو پۆلیسە تا ئێستا لەو نەخۆشخانەیە 8 بتڵ خوێنى تێكراوە و بارودۆخى تەندروستى خراپە.
سەرچاوەكە ئەوەشى وت كە دەكرێت لەمەولا كوڕە بەرپرسەكان خەڵكى بكوژن و له‌جێگایان حیمایەكانى باوكیان بگیرێن، ئەمەش یاسایەكى تازەیە و حاموڕابى حەددى نییە بڵێ من ئیبداعم لە دانانى یاسادا كردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە