بۆ زەماوەندی گەورە خۆتان ئامادەکەن

Tuesday, 22/02/2011, 12:00

1208 بینراوە




ساڵ دوانزەمانگە،مانگێك چوار هەفتەیە،هەفتەیەك حەوت ڕۆژە،زەماوەندی ئەم جارەمان بێ سەرچۆپی ئەنجام ئەدرێت خۆتان باش ئامادەکەن بۆزەماوەندی گەورە،بەهەمووشێوەیەك خۆتان بڕازێننەوە ،ئەبێت هەمووان بەشداری ئەم زەماوەندە گەورەیەبکەن،خۆشییەکەی بۆ هەموانە ،ژنان، کچان،پیاوان کوڕەگەنجەکان، خوێندکاران ،مامۆستایان،پارێزەران،گشت کارمەندەکانی نەخۆشخانە،گشت ئەندازیاران،هەموو فەرمانبەران ،گشت شوفێرەکان،برا پۆلیس وئاسایش وپێشمەرگە دڵسۆزەکان،ئەم زەماوەندە بۆ هەموانە ،برابەرێزە دوکاندارەکان گشت کاسبکار وبازرگانەکان،ئەم زەماوەندە بۆ هەموانە بە هەموو شێوەیەك خۆتان ئامادە بکەن چیتان بەردەست ئەکەوێت بیهێنن بۆم زەماوەندە گەورەیە .

گەورەترین زەماوەندی سەرتاسەری ئەکرێت بەم زووانە لەهەموو شارووشارۆچکەو گوندەکاندا ،خۆتان ئامادە کەن بۆسازدانی ئەم زەماوەندە مەزنە کە لەهەموو کۆڵان وشەقامێکی کوردستاندا سازئەدرێت،چاوەڕوانی سەرچۆپی مە بن،

نەورۆزی ئەم ساڵ خۆمان لە خۆمانی پیرۆز ئەکەین،ئەبێت بەدەنگی دەهۆڵ کەلەی دوژمنانی کوردو جاشەکان بتەقێنین

شوێنی زەماوەندەکان دیاری کراوە لەئامادە باشی دا بن نەورۆز زۆر نزیکە .

نەورۆزتان پیرۆز

زەماوەندتان پڕخۆشی وکامەرانی بێت


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە